دوكەڵى گەردوونيى

ئەو ڕاستييە زانستييە نوێيانەى زانايان لە بارەى دووكەڵى گەردوونيەوە دەيدۆزنەوە شاهيديى لەسەر ڕاستگۆيى قورئانى پيرۆز دەدەن، هەروەها ئەو وشەيەى قورئان بۆ گوزارشتكردن لە سەرەتاى دروستبوونى گەردوون بەكاريهێناوە، ورد و زانستييە لە كاتێكدا دەبينين، زانايان لەم لايەنەوە كەوتونەتە هەڵەوە.
لەم لێكۆليەنەوەيەدا موعجيزەيەكى ڕاستەقينە لە تاكە وشەيەكدا لە بەردەمماندا دەدرەوشێتەوە، كە ئەويش وشەى (دخان – دوكەڵ)ە، كە لە قورئانى پيرۆزدا و لە كاتى دوان لە بارەى سەرەتاى دروستبوونى گەردوونەوە هاتووە، هەرچەندە گومانبەران دژايەتى ئەم وشەيەيان دەكرد، بەوەى گوايا زانايان ئەو هەورە چڕە بڵاوبووەوەيەى نێوان ئەستێرەكانيان ناوناوە (تەپوتۆز) و ئەمەشە زاراوە زانستييەكە، بەڵام ڕۆژ لە دواى ڕۆژ ڕاستيى و دروستيى وشە و گوزارشتە وردەكانى قورئان دەسەلمێنرێن، ئەم ڕاستييە بێگومانەش لە ڕێگەى وێنە ڕاستييەكانى وردبينە ئەلكترۆنييەكانەوە دەبينين.
((ثُمَّ اسْتَوَىٰ إِلَى السَّمَاءِ وَهِيَ دُخَانٌ.. (11) فصلت)
سەرچاوە:

https://www.sciencedaily.com/releases/2003/07/030723084654.htm
https://www.sciencemag.org/news/2010/11/how-early-universe-cleared-away-fog

ئەرشیف ١
ئەرشیف ٢


هاوبه‌شی بكه‌ له‌ گۆگل پله‌س

About admin

0 comments: