دەرەوەی بەرگە هەوای زەوی تاریکییەکی ئەنگوستەچاو

دەرەوەی بەرگە هەوای زەوی تاریکییەکی ئەنگوستەچاو
کاتێك کەشتیوانە ئاسمانیەکان بەرەو ئاسمان سەرکەوتن هەستیانکرد وا لە تاریکییەکی ئەنگوستەچاودا مەلە دەکەن. هەستێکیان هەبوو وەك ئەوەی کە بیناییان داخرابێت هیچ نەبینن. هەستی بینینیان شێوا، لەبەرئەوە لقێکی نوێیان لە زانستدا بنیات نا، کە چارەسەری کێشەکانی بینین دەکات لە میانەی مانەوە لە بۆشایگەرەکاندا.
پەروەردگار دەفەرموێت: (وَلَوْ فَتَحْنَا عَلَيْهِمْ بَابًا مِنَ السَّمَاءِ فَظَلُّوا فِيهِ يَعْرُجُونَ (14) لَقَالُوا إِنَّمَا سُكِّرَتْ أَبْصَارُنَا بَلْ نَحْنُ قَوْمٌ مَسْحُورُونَ (15) الحجر).
واتە: (ئەو بێباوەڕانە) ئەگەر دەروازەیەکمان لە ئاسمانەوە بۆ بکردنایەتەوە تا پیایدا سەربکەون و تێپەڕببن و (نهێنی دروستکراوانی ئێمە ببینن هەر باوەڕناهێنن ئەوە دەیانووت: بێگومان چاوبەستمان لێ کراوە، یاخود ئێمە کەسانێکی جادوولێکراوین! لە وتەی [إِنَّمَا سُکِّرَت أَبصَارُناَ] دا ئاماژەیەکی ئاشکرا هەیە بۆ بونی کێشەکان لە بینییندا لە کاتی دەرچون بۆ دەرەوەی زەوی، هەر ئەوەشە کە زانستی نوێ سەلماندوویەتی.
سەرچاوە:

https://www.nasa.gov/mission_pages/station/research/experiments/1038.html
ئەرشیف

هاوبه‌شی بكه‌ له‌ گۆگل پله‌س

About admin

0 comments: