بۆيەى زەيتون

خوداى گەورە دەفەرموێت: (وَشَجَرَةً تَخْرُجُ مِنْ طُورِ سَيْنَاءَ تَنْبُتُ بِالدُّهْنِ وَصِبْغٍ لِلْآكِلِينَ ﴿٢٠﴾ المؤمنون)
واتا: درەختێكيشمان بۆ ڕواندوون كە لە كێوى طور لە بيابانى سينا سەوز دەبێت كە زەيت و بۆيەى لێ دەردەهێنرێت ئامادەيە بۆ كەسانێك كە دەيخۆن، مەبەست درەختى زەيتونە.. تەفسيرى ئاسان.
لەم ئايەتەدا خواى گەورە مرۆڤەكان منەتبار دەكات و، ئەم شێوازەش لە دەربڕيندا بونى سوودى تەندروستى لە زەيتى زەيتون دەسەلمێنێت، وە بوونى بۆيەى بەسوود لە ناويدا بۆ ئەوانەى كە دەيخۆن، وە واتاكەى ئەوە دەگەيەنێت: زەيتون جگە لەوەى كە خودى خۆى خواردنە، زەيت و بۆيەشى لێ دەردەهێنرێت كە هەردووكيان هۆى چارەسەرن بۆ نەخۆشى.. بە پێى كۆمەڵەى ئەمريكيش بۆ بەرەو پێش بردنى زانست، زەيتى زەيتون يارمەتى دەدات بۆ ڕوونەدانى جەڵتەى مێشك و دڵ لە لايەن بەتەمەنەكانەوە، وە زەيتون بۆيەيەكى تێدايە كە بەرگرى دەكات لە تووشبوون بە شێرپەنجە چونكە لەو جۆرە ماددانەيە كە دژە ئۆكسێنە.
سەرچاوە
https://www.ncbi.nlm.nih.gov/pubmed/15554560
PUBMED

هاوبه‌شی بكه‌ له‌ گۆگل پله‌س

About admin

0 comments: