چۆن له دژه ئیسلام بده‌ین و موسوڵمانیش دروست بکه‌ین ؟
له جیهاندا هه‌میشه له دوژمانان دراوه بۆ ئه‌وه‌ی نه‌مێنن و بفه‌وتێن . وه هیچ هێزێك له کۆن و نوێ‌دا نه‌ی توانیوه له فکر بدات و بنه‌بڕی بکات . بۆیه شه‌ڕی فکر به لێدان و دوژمانایه‌تی و فه‌وتاندن و قسه‌ی سوك و سوکایه‌تی ناکرێت وه هه‌ر که‌س به‌و شێوه‌یه کار بکات له دیندار و بێ‌دین فاشیلن وه هه‌ر که‌س به توندی و به جنێو به شه‌ڕ و سوکایه‌تی بێته ئه‌م مه‌یدانه‌وه زیانی هه‌یه بۆ فکر و بیر و ڕاکه‌ی . منیش وه‌ك موسوڵمان هه‌میشه هه‌وڵم داوه یارمه‌تیی فکری به‌رامبه‌ر بده‌م . چونکه ئیسلامی من مه‌زنه و 1300 ساڵ حوکمی کردوه و هه‌مو فکرێکی گرتوه‌ته خۆی و قه‌لاچۆی نه‌کردون .
بۆیه هه‌میشه هه‌وڵم داوه به‌رامبه‌ر دروست بکه‌م وه خۆشتان ئاگادارن من گروپی من و تۆم دروست کرد که بێدینین پاشان گروپ که‌وت هه‌ڵم سانده‌وه خه‌ڵکی ده‌یان گوت سه‌ردار یارمه‌تیی ملحد ده‌دات به‌ڵام خه‌ڵکی عه‌وامن و من گوێ ناده‌مه ئه‌وان و من خاوه‌نی ئه‌و ئیسلامه‌م ئه‌گه‌ر خه‌لافه‌ت بگه‌ڕێته‌وه دێت سه‌نته‌ر و قوتابخانه‌ی تایبه‌ت دا ده‌نێت بۆ ئه‌م فکره جیاوازانه وه ڕێنمای و ئامۆژگارییان ده‌کات و گفت و گۆیان له‌گه‌ڵ ده‌کات وه نا بێت ده‌وڵه‌تی ئیسلامی هاوڵاتیه‌کانی بکوژێت له‌سه‌ر فکری جیاواز بۆیه منیش هه‌وڵم داوه دروستیان بکه‌م .
وه کاتێك من دێم بێ‌دین و مه‌سیحی و جوله‌که و زه‌رده‌شتی و فکره‌کانی تر جیا ده‌که‌مه‌وه ئه‌و کات من و ئێوه‌ش خه‌ڵکه‌که و فکره‌کان ده‌ناسین و ده‌زانین و ده‌توانین گفت و گۆیان له‌گه‌ڵ بکه‌ین هه‌ر یه‌ك به گوێره‌ی فکر و سه‌رچاوه‌ی خۆی . به‌ڵام ئه‌گه‌ر تێکه‌لاو بن هه‌ر هه‌مویان به ناوی بێدینه‌وه دێنه ساحه و ئێمه‌ش نایان ناسین و ئه‌وانیش حه‌قی بێدینه‌کان ده‌خۆن . وه مه‌زنیی ئه‌م ئیسلامه له‌وه‌دایه به‌رامبه‌ر هه‌ر هه‌مویان فه‌شه‌لیان هێناوه و به‌س ئێمه به‌رده‌وام بوین . ئه‌وه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ مه‌زنیی فکر و بیر و باوه‌ڕه‌که‌مان که ئیسلامی مه‌زنه . وه به‌رامبه‌رمان هه‌ر هه‌مویان فاشل بون و نه‌یان توانیوه به‌رده‌وام بن
وه ڕۆژ له دوای ڕۆژ بچوکتر بونه‌ته‌وه و به‌ره‌و نه‌مان ده‌چن . وه لێره‌دا ده‌مه‌وێت ئاماژه به کاك به‌مۆ کورده بده‌م که یه‌کێك بووه له ئه‌تایسته خاوه‌ن فکره‌کان وه خاوه‌نی هزر و قه‌ڵه‌می خۆی بووه هه‌میشه نوسینه‌کانی ده‌رباره‌ی ڕوداوه‌کانی ئه‌و ڕۆژه بوه دور بووه له کۆپی و په‌یست به لۆژیك له‌گه‌ڵ دیندار و بێدیندا مامه‌ڵه‌ی کردوه دژی درۆ و دوڕوی و مجامله‌ی درۆ بوه هه‌میشه هه‌وڵی داوه ڕاستی بڵێت له ناخی خۆشدا و راستیشی وه‌رگرتووه له به‌رامبه‌ره‌کانیشیدا . وه ده‌بوایا ئه‌تایسته‌کان بهاتنایا له چوار ده‌وری کۆ ببنه‌وه و دروستی بکه‌ن و پشتگیریی بکه‌ن .
به‌ڵام به داخه‌وه ئه‌وان هاتن تیرۆریان کرد و لێێان دا وه له ساحه‌که دوریان خسته‌وه . ئه‌مه‌ش خاڵێکی ڕه‌شه بۆ ملحده‌کان که نا توانن له‌گه‌ڵ خه‌ڵکی به توانای ناو خۆشیاندا مامه‌ڵه بکه‌ن و پێێ بگه‌ێنن چونکه ئه‌ساسی فکره‌که‌یان پوچه‌ڵه و به دوای سودفه‌وه‌ن نه‌ك به دوای هزر و لۆژیکه‌وه . وه منیش ده‌ڵێم ئه‌م تیرۆر کردنه‌ی به‌مۆ کورده زیاتر یه‌قینم بۆ په‌یدا ده‌کات که ئه‌وانه‌ی ده‌ڵێن ئه‌تایستین درۆ ده‌که‌ن و هه‌ر هه‌مویان خاوه‌ن ئاینن و حه‌قی ئه‌تایست ده‌خۆن . ئه‌گینا نایه‌ن به‌مۆ تیرۆر بکه‌ن که لب و رۆحی اتایست بو وه ئه‌گه‌ر به‌مۆ کورده موسوڵمان بوایا دڵنیا بن من له‌مێژ بو گروپم جێ هێشت بو و ئالاکه‌م ته‌سلیمی به‌مۆ ده‌کرد و خۆم کاری ترم ده‌کرد له بواری ئیسلامدا
وه بێ خه‌م بوم که دوای خۆم که‌سێکی دڵسۆز و خاوه‌ن هزر هه‌یه و ده‌توانێت سه‌دان که‌سی تر دروست بکات . که‌سانی تری وه‌ك کاك Karo Baban هه‌یه که تیرۆر کراوه و کاکه کارۆ خاوه‌نی ئامانج بو وه که‌سێکی ڕۆشنبیر و به اخلاقه و زۆر پێکه‌وه کارمان کردوه و زۆر شتی لێوه فێر بوم و بۆ زۆر کار و بار به مامۆستای خۆمی دا ده‌نێم . کاکه کارۆش قوربانیی ده‌ستی ئه‌م به ناو ئه‌تایستانه‌یه و نه‌یان توانی سود له ئه‌زموننی وه‌ر بگرن . وه به قه‌ناعه‌تی من به‌مۆ کورده و کارۆش تیرۆرکران بۆ ئه‌وه‌ی ساحه‌که بۆ ئه‌م گه‌جه‌ر و گوجه‌ره چۆڵ بێت وه الحمد لله ئێستا خه‌ڵکیش به دیندار و بێدینه‌وه چاو کراوه‌ن و ڕاستییه‌کان ده‌بینن و ده‌زانن ئه‌وانه‌ی ئێستا له ساحه‌که‌دان و ده‌ڵێن ملحدین خۆڵ و خاشاکن
وه هه‌ر هه‌مویان خاوه‌ن ئاینن و قورئانیه‌کانیش پشکی شێری هه‌یه له‌و ملحدانه و ئه‌وانیش توانای مناقشه و ڕه‌خنه‌یان نییه به ناوی قورئانییه‌وه و خۆیان کردووه به ملحد و به ناوی ملحد دێنه فیسبوکه‌وه . ئامۆژگاریشم بۆ ئێوه ئه‌وه‌یه : ئێوه خاوه‌نی ئیسلامی مه‌زنن قه‌ت خه‌ڵکی بلۆك مه‌که‌ن له‌سه‌ر فکر قه‌ت مه‌ترسن له به‌رامبه‌ر ئه‌وان لاوازن . ئه‌وه‌تا خۆتان ده‌تان بینی من خۆم گروپم بۆ دروست ده‌کردن و گه‌وره‌م ده‌کردن . سامان ڕه‌شه‌با یه‌که‌م جار گروپی مه‌سیحیی دروست کرد
من خۆم ڕیکلامم بۆ ده‌کرد و خه‌ڵکم بۆ زئیاد ده‌کرد داوام له زه‌رده‌شتی و هه‌مو فکره‌کانی تر کردوه که بێن و گروپیان بۆ دروست بکه‌ین . موسوڵمانی عه‌وام و نه‌زانیش به تایبه‌تی سلفییه‌کان ده‌یان گوت سه‌ردار پشتی بێ‌دین و گاور و جوله‌که و ... هتد . ده‌گرێت ، به‌ڵام ئه‌وان عه‌وامن و چونکه خۆیان له ده‌ره‌وه‌ی بازنه ده‌ژین و بێ ئاگان له دنیای مۆدێرنی ئێستا وا ده‌زانن من له ولاء و براء نازانم یان محاسه‌به‌یان ده‌کردم له‌سه‌ر شتی هیچ و بێ مانا به‌ڵام ئه‌وان نه شاره‌زان له ئاینه‌که‌یان و نازانن باوه‌شی ئیسلام مه‌زنه و هه‌مو جۆره فکرێکی تێدا جێگا ده‌بێته‌وه و ئه‌وه‌تا وه‌ك ده‌بینن
هیچ فکرێکی دژه اسلام نه‌یتوانیوه به‌رده‌وام بێت و له‌ژێر ناوی ئه‌تایستدا خۆیان ساردوه‌ته‌وه و ئه‌تایسته راسته‌کان تیرۆر ده‌که‌ن و دوریان ده‌خه‌نه‌وه له ساحه‌که . وه گه‌وره‌ترین زیان که له ئیسلامی مه‌زنی دا بێت ئه‌م سه‌له‌فیانه بون چونکه له هه‌مو بووارێکدا نا حاڵین وه هه‌میشه ئه‌م نه‌زانی و نا حاڵیه‌یتان بوبو به هۆی شه‌ڕ و پێکدادان له فیسبوکدا . بۆیه به هه‌مان پلانی پێش‌و هاتم ئه‌مانیشم بنیات نا و گروپم بۆ دروست کردن و ئێوه‌ش ده‌بینن 2 مانگه گروپی نیشتیمان هیچ کێشه‌یه‌کی نییه و شه‌ڕی تێدا نییه وه‌ك جاران .
بۆیه ئێوه‌ش وه‌ك ئه‌دمین و ئه‌ندام ڕێگا مه‌ده‌ن به هیچ سه‌له‌فییه‌ك لێره پۆست بکات بۆ ڕیکلام و ستایش و وه‌سفی سه‌له‌فی و مامۆستاکانی ڕێگا مه‌ده‌ن هیچ که‌سێکیش ڕه‌خنه بگرێت له سه‌له‌فی و مامۆستاکانی هه‌ر ئه‌ندامێکیش ئه‌و دو جۆره پۆسته‌ی بینی با ئه‌دمینه‌کان تاگ بکات وه ئه‌دمینه‌کانیش پۆسته‌که نه سڕنه‌وه به‌ڵکو لینکی گروپی سه‌له‌فییه‌کان دا بنێت و بڵێت به‌ڕێزم بڕۆ له‌م گروپه پۆسته‌که‌ت دا بنێ و ئه‌وه من کۆمێنتم راگرت . به‌و شێوه‌یه پۆسته‌که‌ش ده‌مێنێته‌وه و خه‌ڵکی تریش ده‌یبینن و چیتر که‌س پۆستی له‌و شێوه‌یه ناکات .
که‌واتا بۆ بواری فکر هه‌میشه دروستکه‌ر بن نه‌ك تێکده‌ر دۆست بن نه‌ك دوژمن یارمه‌تیده‌ر بن نه‌ك ڕوخێنه‌ر وه خۆت بناسه و به علمه‌وه وه‌ره پێشه‌وه و بڵێن تعالوا الی کلمة سوا‌ء بینن و بینکم نه‌ك جنێو سوکایه‌تییان پێ بکه‌ن وه‌ك گه‌مژه‌کان که ده‌ڵێن نه‌وه‌ی مه‌یمون به راستی ئه‌و جۆره موسوڵمانانه گوناحه انترنێتیش به‌کار بهێنن . خۆت باش بناسه که خاوه‌نی ئیسلامی مه‌زنیت و باوه‌شی ئیسلام هێنده مه‌زنه جێگای هه‌مو فکرێکی به زیاده‌وه تێدا ده‌بێته‌وه به‌ڵام کێشه‌که له‌وه‌دایه تۆی موسوڵمان نه خۆت و نه ئیسلامی مه‌زن باش نا ناسیت بۆیه بویت به بار به‌سه‌ر ئیسلامی مه‌زنه‌وه
وا بزانم ئێستا به ته‌واوی له وێنه و وته‌ی سه‌ر وێنه‌ی پرۆفایلی گروپ تێ ده‌گه‌ن
0 comments:
Post a Comment