مژدەى هاتنى سەروەرمان (صلى الله عليه و سلم) لە لايەن پێغەمبەرانى پێشينەوە

مژدەى هاتنى سەروەرمان (صلى الله عليه و سلم) لە لايەن پێغەمبەرانى پێشينەوە
شەشەم مژدە لە چل مژدە
گەورە قەشەى كلدانى لە ورمێى كوردستانى خۆرهەڵات پڕۆفيسۆر (داڤيد بنجامين) دواى لێكۆڵينەوەى لەو كتێبانەى ئايينەكانى پێشوودا موسڵمان بووە و بە (عبد الأحد داود ئاشوورى) ناسراوە، لە كتێبێكيدا بە ناوى: (محمد وەك لە كتێبى جولەكە و ديانەكان هاتووە) گەلێ شتى ڕوون كردووەتەوە، بۆ نموونە لێكۆڵينەوەى لەم دەقەى ئينجيلى (لۆقا) (١٤/٢) كردووە كە وەرگێڕەرانى ئينجيل بەم جۆرە وەريان گێڕاوە:
(الحمد لله في الأعالي و على الأرض السلام و بالناس المسرة)
ئەم بەڕێزە دواى لێكۆڵينەوە لەم دەقە و گەڕانەوە بۆ بنج و بناوانى وشەكانى ئەيسەلمێنێت كە واتا ڕاستەكەى بەم جۆرەيە:
(الحمد لله في الأعالي و على الأرض إسلام و للناس أحمد)
واتە: (ستايش بۆ خوا لە بەرزاييەكان و.. ئيسلام دێتە سەر زەوى و.. ئەحمەد پێشكەشى خەڵكى دەكات)!



هاوبه‌شی بكه‌ له‌ گۆگل پله‌س

About admin

0 comments: