ئایا ئاینی ڕەسەنی کورد زەردەشتیە؟

سەبارەت بە ئاینی کورد
ئەوەی ھەمانە سەبارەت بە مێژوویی،کۆنی کورد بەپێی بەڵگە و شوێنەوارە مێژووییەکان ئەوەمان بۆ دەردەکەوێت کە ئایینی بنەڕەتی کورد میترائی بووە دواتر کاتێک زەردەشتیەت دەبێتە ئایینی ڕەسمی ئیمپڕاتۆریەتییەتە فارسەکان بەتایبەتی ساسانییەکان زۆر بەتوندی دژی بیروباوەڕی میترائی دەوەستنەوە ھەربۆیە خەڵکانێکی زۆر بۆ پاراستنی ئاینی ڕەسەنی خۆیان پەنا دەبەنە بەر شاخە سەختەکانی کوردستان[١] ، دواتر لەسەردەمی عومەری کوڕی خەتابی دووەم خەلیفەی ڕاشدی سوپای ئیسلام توانیویانە ساسانییەکان بشکێنن و کوردستانیان لێ پاکبکەنەوە ، دواتر نەرمی موسڵمانەکان وای لە کوردەکان کرد بەرە بەرە خەڵکی کورد بەرەو ئیسلام بڕۆن.[٢]
لە ساڵی (٢٢٠ زاینی) بە ڕەسمی ئەردەشێر دەبێتە پاشای ھەموو ئێرانی زەمین و کوردستان بێجگە لە ناوچە ڕۆمییەکان و ھەرێمی بابل و عێراق. ساسانییەکان دواتر شاری مەدائین بنیات دەنێن و دەیکەنە پایتەخت کە نزیک بەغدادی ئێستایە، دواتر بەھۆی ئەوەی کە ئەردەشێر زیاتر دەسەڵاتی خۆی بسەپێنێت و زیاتر پشتگیری پیاوە ئایینییەکان بەدەست بھێنێت فرمانی کۆکردنەوەی ئاڤێستا دەدات و نوێی دەکەنەوە. ساسانییەکان کە بەھۆی زەردەشتییەکانەوە ھاتبوونە سەر حوکم ناچاربوون کە گوێڕایەڵیان بکەن و پلەی بەرزیان بۆ دانێن، وە بەردەوام کاتێک پاشایەک ھاتۆتە سەر تەخت بۆ دەربڕینی سوپاسگوزاری پێویست بووە قوربانی و خشڵ و سامان پێشکەش بە ئاتەشگای ئازەر گوشەسپ بکات کە ئەمە وەک دەرخەری دڵسۆزیان بووە. دەسەڵاتی لامەرکەزیان ھەڵوەشاندەوە و دەبوایە ھەموو دەسەڵاتێک بگەڕایەتەوە بۆ ناوەند. حکومەتی ساسانییەکان حکومەتێکی (نەتەوەیی - ئایینی) بووە، بیروباوەڕی نوێ بۆ زەردەشتیەت زیاد دەکرێت، پەرستگای گەورە و فراوان دروست دەکرێن و ئاگر دادەگیرسێتەوە و زەوییەکی زۆر (ھەتا پێنج یەکی تەواوی زەوییە کشتوکاڵییەکانی ئێران) وەقفی پەرستگاکان دەکرێن. بڕیاردان و یارمەتیدانی دەسەڵاتدارانی ساسانی، بۆ دروستکردنی پەرستگا و نزیکبوونەوەی ڕۆحانییەکانی زەردەشتی لە فەرمانڕەوایانی ساسانی، حکومەتێک بە بوون دێنێت بە چنراوی (ئایینی سیاسی) واتە (ساسانی - ڕۆحانی)، حکومەتێک، کە ئایینی زەردەشتی بە ئەوپەڕی لوتکەی ھێز و دەسەڵات و فەرمانڕەوایی دەگەیەنێت، بەڵام لە ھەمان کاتدا لە دەروون و واتا و ناوەڕۆک و ڕاستی و ھەقیقەت و گیان و مەبەستی سەرەکیدا، زۆر زیاد توشی داڕمان و بە بەرد بووی دەکات. ساسانییەکان مەزھەبی زەردەشتییان بەم شێوە ڕێکخستن و دووربینی و بیرکردنەوەیە داڕشت، کە لە ڕاستیدا کردیانە ئایینێکی پووچ و گەندەڵ و ناپەسەند و ڕەق و ڕەچیا و لە ئامانج لادراو. وەک پلەیەکیش سپاردیان بە ڕۆحانییە پێشەواکان و حکومەتی سیاسی ساسانییەکان. بۆ ئەوەی لە خزمەتی بەرژەوەندییەکانی ئەوان بخولێتەوە و پیشاندەری دەسەاڵتی ئەوان (ساسانییەکان) بێت. بەوەش ئایینی زەردەشتی بەجۆرێک پووکایەوە کە ڕاپەڕینەکانی تازە سەرھەڵدانی مانی و مەزدەک (دژی ئایینی زەردەشت)، پێشوازییەکی گەرمی لەلایەن کۆمەڵانی خەڵکەوە لێدەکرێ، مەزھەبی وەک زوروانییەکان پەرە دەسێنن، سەرەڕا ئەوانەش مەزھەب و باوەڕ و ئایینی تریش برەویان ھەبووە و ھاتوونەتە مەیدانەکەوە، لە ئاکامدا بینای بۆش و لەرزۆکی (ساسانی - ڕۆحانی)، بە یەکەمین گورزی ئیسلام دائەڕمێ، لە کاتێکدا لە لوتکەی دەسەڵات و ھێزدان، بەڵام لە ناوەڕۆک و بناغە و ڕەسەنێتیدا پووچ و گەندەڵ و بۆشە. ئەگەر ئیسلامیش نەھاتبایە، ئێرانییەکان پاڵیان دەدایە مەزدەک و مانی. ئەگەر مەزھەبی مەزدەک و مانیش (لە نێوان جەماوەر و خوێنەواران)دا پەرەی نەدەسەند، ئێران پێش ئیسلامبوون دەچوونە ئامێزی مەسیحیەتەوە، چونکە ئیتر دەبینین ڕێبازی زەردەشت شایەنی مانەوە نەبوو. بەڵگەمان ئەمەیە کە لە پێش ھاتنی ئیسلامدا، مەدائین (پایتەختی دەسەڵاتی ئایینی زەردەشت و دەسەڵاتی ڕژێمی ساسانی)، بووبووە مەرکەز و ناوەندی مەزھەبی جیھانی مەسیحییەت. ئەگەر ئیسلامیش بەرامبەر ئەم فراوانخوازییە بەردەوامەی مەسیحیەت ڕانەوەستابا، ئەوا مەسیحییەت ئێرانی زەردەشتی ھەڵدەلوشیٚ. ھۆکاری ھەموو ئەمانەش پیاوە ئایینییە زەردەشتییەکان بوون، چونکە کاتێک ھەستیان کرد پادشاکانی ساسانی پشتگیریان لێدەکەن لە برەوپێدان و داسەپاندنی ئایینەکەیاندا ھیچ دوودڵییەکیان نەبوو، کەمایەتییە مەزھەبی و ئایینە مەزھەبییەکانی ناوخۆی و دەرەکی، ئیتر سەرەڕای دەمارگیری پێشەوا ئایینییەکانی زەردەشتی و ھەڕەشەی دەوڵەت بە نھێنی لەناو کۆمەڵانی خەڵکدا نفوزییان پەیداکرد، دیکتاتۆری مەزھەبی و ئایینی پێشەوا ئایینییەکان، ھۆکارێکی گرنگ بوون بۆ پێناخۆشبوونی دانیشتووانی ئێران، لە ئەنجامیشدا بوو بە ھۆی سەرەکی بۆ ڕووخاندنی ئیمپڕاتۆریەتی ساسانی. ڕۆحانییەکانی زەردەشتی دەسەڵاتێکی بێسنوورییان ھەبوو، ئەم مووبدانە بوون کە مافی گۆڕیانکاری و لێکدانەوەی ئایین و ئەحکامەکانی ئایینییان ھەبوو. گوشاری دەوڵەتی و مەزھەبی لە خواستی پێشەوا ئایینییەکانەوە ھەڵدەقواڵ، گیانی خەڵکییان ھێنابووە سەر لێو، لە ئەنجامدا پشکۆی ژێر ژیلەمۆی ناو خۆڵەمێش بە شنەبایەکی بچووک کۆتایی بە ھەموو شتەکان ھێنا. ئەوە بوو سوپای ئیسالام دەگاتە دەرگای ساسانی و یەک لە دووای یەک دەوڵەتی ساسانی لە قادسیە و مەدائین و جەلەولا و حەلوان و نەھاوەند تێکدەشکێنن و دەوڵەتی ساسانی لە ڕەگەوە دەردەھێنن و لە ساڵی (٦١ زایینی) دووا پادشای ساسانی (یەزدەگوردی سێیەم) بە دەستی ئاشەوانێک لە خۆراسان کە فەرمانڕەوانی خۆراسان ڕای سپاردبوو دەکوژرێت و کۆتایی بە خانەدانی ساسانی دێت[٣][٤][٥][٦]



سەرچاوەکان

  1.  گەوھەری ژمارەیەک لە تێکست و دەستنووسەکان ـ کتێبی یەکەم ـ ئەیوب کوێخا ڕۆستەم ـ لاپەڕە : ١٦٨-١٦٩
  2.  کتێبی کوردستان لەبەردەم فتوحاتی ئیسلامی
  3.  ئێرانی سەردەمی ساسانییەکان - ئایینی زەردەشت - لاپەڕە: ١٢ - ١٦-
  4.  مێژووی ئایینی زەردەشت - لاپەڕە: ٥٠- ٥٩
  5.  - کوردستان لەبەردەم فتوحاتی ئیسلامیدا: ٢٦١
  6.  - شاھنشاھی ساسانی - تورج دریایی -

زانیاری لەسەر نوسەرانی کتێبە مێژوویانەی لەسەرەوە ھاتووە
١.ناوی تەواوی حسن محمود حمە کریمە
یەکێکە لە مێژوونووسە ناسراوەکانی کورد
خاوەن بڕوانامەی بەکالۆریۆسە لە مێژوودا
خاوەن چەندین پەڕتوکی بەهێزە لەبوارەکانی مێژوو و ئیسلام 
لەوانە
کوردستان لەبەردەم فتوحاتی ئیسلامیدا
فەتحی ناوچە کوردییەکان بە ئاشتی بووە یان بە شەڕ
فەتواکەی مەلای خەتێ ئەفسانەی مێژوونووسێک
ئاینی کورد و هتد .....

٢.عبدالله موبلیغی ئابادانی یەکێکە لە ئینناس و مێژوونوسە بەتوانا ئلرانییەکان و نوسراوی بەهێزی هەیە لەوبوارەدا کە لەلای نوسەر و توێژەرە زەردەشتی و نازەردەشتییتکانیش بووەتە سەرچاوەیەکی ئەکدیمی کە گرنگترین کتێبیشی لەم بوارەدا مێژووی ئاینی زەردەشتە کە وریا قانع وەریگێڕاوە

٣.تۆراج دریایی خاوەن پلەی پۆفیسۆری و دکتۆرایە ئەمریکییەو مامۆستای زانکۆیە لە زانکۆی کالیفۆرنیا خاوەن نوسین و توێژینەوەیە لەسەر ئاینی زەردەشت و مێژووی کۆنی ئێران و باوەڕە ئێرانییەکان

٤. علی شەریعەتی  بیرمەند، فەیلەسووفێکی، کۆمەڵناس، شاعر و نووسەری موسوڵمانی ئێرانی بوو. شەریعەتی لە دێی کاھەک لە نزیکی شاری سەبزەوار لەدایک بوو. له‌ ژیانی گه‌نجێتیدا چۆته‌ نێو بزتنه‌وه‌ی مصدق و وه‌كو مامۆستا كاری كردووه‌ و دوجار ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه‌ له‌ كاتی خوێندندیندا له‌ زانكۆ،ده‌ست به‌سه‌ر كرا له‌ پاریس دوای ئه‌وه‌ی به‌شداری كرد له‌ خۆپیشاندانێك خاوەن چەندین کتێبی بەناوبانگ و گرنگە کە گرنگترینیان تاریخ شناخت ادیانە و ئەو ئاینی زەردشتە کەوەک سەرچاوە بەکارمان هێنا لەم کتێبە وەرگیراوە





هاوبه‌شی بكه‌ له‌ گۆگل پله‌س

About admin

0 comments: