سلام علیكم
وه‌لامێك بۆ ئه‌مم په‌یجه درۆزنه كه به‌سه‌ر ئیسلام دا ده‌وه‌رێ
http://arabic.cnn.com/scitech/2014/04/21/india-unicef-mrpoo
گومانی ئه‌م جاره‌مان به شێوه‌یه‌کی ته‌حه‌داوه وه‌لام ده‌ده‌ینه‌وه بۆ معتزله و بێدینه‌کان . هه‌ر جةندة که‌س نازانێت
معتزلة چییه ؟ ئه‌مانه کۆمه‌ڵه موسوڵمانێکن باوه‌ڕیان به مێژوو له‌گه‌ڵ کتێبه ئیسلامیه‌کان و ته‌فسیره‌کان نیه و ئاینی مه‌زنی ئیسلام به ئاره‌زوی خۆیان و به گوێره‌ی به‌رژه‌وه‌ندی و تێگه‌یشتنی خۆیان لێك ده‌ده‌نه‌وه نموونه‌شیان له ئێستادا هةية وه کاتێك ئێمه‌ی موسوڵمان کێشمه کێش ده‌که‌ین له‌گه‌ڵ بێدینه‌کاندا.
ئه‌و ڕه‌خنه و سه‌رچاوانه‌ی بێدینه‌کان لایانه و ده‌ی ده‌ن به ڕوماندا 90% ی له کتێب و سه‌رچاوه‌ی ئه‌م معتزلانه‌یه . وه‌ك ئه‌و وێنه‌یه که ده‌یبینن باسی ئه‌و حه‌دیسه ده‌کات
ئه‌وان ده‌ڵێن چۆن ده‌بێت پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) کارێکی له‌و شێوه‌یه بکات ؟ ئایا ئیسلام ناڵێت النظافة من الایمان ؟ کاکی بێدینیش دێت ئه‌و حه‌دیسه به فۆتۆ شۆپ ده‌کات به سونه‌تێك موسوڵمانان ئێستا نای که‌ن به فه‌زڵی خودا ئێمه‌ش وه‌لامی ئه‌م دژه ئیسلامانه ده‌ده‌ینه‌وه هه‌ریه‌ك به گوێره‌ی سه‌رچاوه‌کانی خۆیان
بۆیه به یه‌قینه‌وه له سه‌ری دڵیان ده‌ده‌ین و وه‌ك خۆیان وه‌لام ده‌ده‌ینه‌وه چونکه پێوه‌ری معتزله و بێ‌دین بۆ ڕه‌ت کردنه‌وه‌ی ئاینی ئیسلامی مه‌زن ئه‌قڵه نه‌ك نه‌قڵ . بۆیه منیش شوێن حه‌دیسه‌که ناکه‌وم صحیحه یان نا ؟ وه ئایا ئه‌و وێنه‌یه فۆتۆ شۆپه یان راسته ؟
وه ده‌ڵێم ئه‌و حه‌دیسه 100% صحیحه و ئه‌و وێنه‌یه‌ش بێ‌دین دروستی نه کردوه و ڕاسته .کێشه له ئاستی تێ نه‌گه‌یشتنی به‌رامبه‌ردایه و با بگه‌ڕێینه‌وه بۆ 1400 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر . هه‌موو که‌س ده‌زانێت توالێت نه بووه و خه‌ڵکی له ده‌شت و ده‌ر ده‌ستیان به ئاو گه‌یاندووه تا ئێستاش یه‌که‌م کێشه‌ی هیندستان دابین کردنی ته‌والێته ! چیی تیدایه ئه‌گه‌ر هه‌ر ماڵێك قاپیك جامۆلکه یه‌ك دا بنێ له سوچێکی ماڵه‌که‌یدا بۆ ئه‌وه‌ی شه‌و ته‌نگاو بوو میزی تێ بکات و به‌یانی هه‌ستا له خه‌و بی ڕێژێت ؟ ئایا ئه‌وه شه‌رمه ؟ ئایا ئه‌وه سوکایه‌تیه ؟ یان چی شتێکی نا ماقوڵی تێدایه ؟
دڵنیام ئه‌گه‌ر ئێستا کوردوستان یان هه‌ر جێگایه‌کی تر حاڵه‌تێکی له‌و جۆره ببینێت هه‌ر یه‌که‌مان شتێك دا ده‌نێت بۆ میز کردن . پاشان ئه‌و جامه که دا ده‌نرێت شه‌رت نییه میزی تێ بکرێت چونکه زۆربه‌ی زۆر ی خه‌ڵك ده‌نوێت هه‌ڵ ناستن بۆ میز کردن وه زۆر مرۆڤ له‌و شێوه‌یه‌یه
که‌واته بۆ احتیاط هه‌ر دا ده‌نرێت . وه هیچ شتێکی خراپی تێدا نا بینرێت له‌و کاره‌دا و له‌وانه‌یه مانگێك (1) جار میزی تێ نه‌کرێت وه که‌وتوه‌ته سه‌ر که‌سه‌که پاشان با بێین حسابێك بۆ شه‌و ڕۆژ بکه‌ین له‌و زه‌مانه دا . با بڵێین سه‌عات ( 6 )ی ئێوه‌ره دنیا تاریك بووه و خه‌ڵکی سه‌عات( 9 )ی شه‌و نوستوون
کاکی معتزله‌ی دور له خودا و منهجی ئیسلام ئاده‌ی پێم بڵێ پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) هه‌تا( 9) ی به‌یانی نوستووه ؟ یان زۆربه‌ی شه‌و شه‌و نوێژی کردووه ؟ یان جه‌نابیشت وه‌ك بێ‌دین باوه‌ڕت به شه‌و نوێژ نییه و ده‌ڵێیت پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) قه‌ت شه‌و نوێژی نه کردووه ؟ئاده‌ی خۆت بۆم حساب بکه چه‌ند سه‌عات شه‌و نوێژی کردوه ؟ ده‌ڵێن شه‌وانه هێنده شه‌و نوێژی کردووه ئه‌ژنۆکانی خوێناوی بون . ئاده‌ی کاکی معتزله‌ی ئه‌قلانی پێم بڵێ هه‌ڵ نه‌ستاوه بۆ نوێژی به‌یانی ؟ ئایا شه‌و نوێژ و نوێژی به‌یانی به ده‌ست نوێژ ده‌کرێت یان بێ ده‌ست نوێژ ؟
ئایا که‌سێك هه‌موو شه‌وێك دوو جار له خه‌و هه‌ستێت ده‌ست نوێژ بگرێت مه‌جالی میزکردنی ده‌بێت له قاپ دا !؟ ئایا چه‌ند سه‌عات خه‌وتووه شه‌وانه و چه‌ند سه‌عات شه‌و نوێژی کردووه ؟
کۆتا پرسیاری بێ وه‌ڵامم ده‌رخستنی ئاستی گه‌مژه‌یی تۆ و بێدینه که ئه‌و وێنه‌یه‌ی بڵاو کردوه‌ته‌وه و تۆش پشت گیریی ده‌که‌یت حه‌دیسه‌که ده‌ڵێت پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليهه وسلم) شه‌وانه میزی ده‌کرده قاپێکه‌وه له‌ژێر جێگه‌ی نوستنه‌که‌ی دای ده‌نا
ئاده‌ی به هه‌ردووك لاتان بگه‌ڕێن و پێم بڵێن ئه‌و کاته جێگای نوستن هه‌بوو ؟ ئه‌گه‌ر هه‌بوو ئه‌و جێگای نوستنه‌ی ماڵی پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) درێژی و پانیی چه‌ند بوو ؟ ئایا يه ك نه‌فه‌ری بوو یان دوو نه‌فه‌ری بوو ؟ به‌رزیی ئه‌و سیسه‌مه یان قه‌ره‌وێڵه‌که چه‌ند بوو ؟ وه جێگای چه‌ند قاپ میز له ژێریدا ده‌بوه‌وه ؟ ئێستا تۆ به ناوی پێشکه‌وتنه‌وه ته‌والێت له ژوری نوستنه‌که‌شت دا ده‌نێیت ئاساییه له لات .
سه‌یری وێنه‌که بکه کابرا له‌سه‌ر ئه‌و جاده‌یه میز ده‌کات ئاساییه له لای . بۆچی ئاسایی نه بێت کاتێك ته‌والێتت نه‌بێت شتێکت لا بێت بۆ احتیاط میزی تێ بکه‌یت ؟فه‌رموو سه‌یرێکی ئه‌م لینکه بکه‌ن له‌م زه‌مانی 2015 یه‌دا 620 ملیۆن هیندی له هیندستان ته‌والێتیان نییه و له چۆڵه‌وانی پیسایی ده‌که‌ن . ئه‌گه‌ر تۆی بێ‌دین یان معتزله‌ی دژه ئیسلام یه‌کێك بیت له‌و هیندییانه و بۆ احتیاط قاپێك لای خۆت دا بنێیت بڵێیت نه‌وه‌ك شه‌و میزم بێت تێی ده‌که‌م وه به‌یانی ده‌یڕێژم و پاکی ده‌که‌مه‌وه چی عه‌یبه‌یه‌کی تێدایه ؟ چی زیانێکت لێ ده‌که‌وێت ؟ له‌وانه‌یه مانگی جارێکیش میزت نه‌یه‌ت له کاتی نوستندا .
0 comments:
Post a Comment