ئایا ڕاستە پێغەمبەر ﷺ فەرموویەتی ئافرەت دەبێت بە ئیزنی مێردەکەی بە ڕۆژو بێت؟


ئایا ئەگەر مێردەکەی ڕازی نەبوو ڕۆژوەکەی دروست نییە؟
ئایا ئەمە سوکایەتی بە ئافرەتە یان بە هەڵە تێگەیشتن لە فەرموودەکەیە؟
عَنْ أَبِي هُرَيْرَةَ رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُ أَنَّ رَسُولَ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ قَالَ : ( لا يَحِلُّ لِلْمَرْأَةِ أَنْ تَصُومَ وَزَوْجُهَا شَاهِدٌ إِلا بِإِذْنِهِ ) روى البخاري (5191) ومسلم (1026)
واتە ڕەوا نییە ئافرەت بە ڕۆژو بێت بە ئامادە بوونی پیاوەکەی و ئیزنی لێ وەر نەگرێت.
ئەوەی باڵغ بوبێت مەبەستی ئەم فەرموودەیە دەزانێت و دەزانێت بۆ ڕۆژووی سووننەتە ، ئەگەر پرسیار لە پیرە پیاوو پیرە ژنێکی نەخوێندەواری لادێی بکەیت ، دڵنیابە یەکسەر مەبەستی فەرموودەکەت پێ دەڵێت و دەڵێت ئەم فەرموودەیە بۆ ڕۆژوی سووننەتە ، دواتر لە فەرموودەیتردا باسی ئەوە کراوە ڕۆژوی ڕەمەزان ئیزنی پیاوی ناوێت ، ئەم فەرموودەیە تەنیا بۆ ئەو حاڵەتەیە کە ئافرەت بە ڕۆژووی سووننەت بێت و پیاویش حەزی جووت بوونی هەبێت ، لەم کاتەدا ئافرەت دەبێت مافی پیاوەکەی لە بەر چاو بگرێت و دەتوانیت ڕۆژووەکەی بشکێنێت ، ڕۆژوەکەی ڕۆژووی سووننەتە نەک فەرز . ئەگەر ڕۆژوەکەی فەرز بێت ئەوە ئیزنی پیاوەکەی ناوێت و ئەمەش بەڵگە:
ولفظ أبي داود (4258) والترمذي (782) ( لا تَصُومُ الْمَرْأَةُ وَبَعْلُهَا شَاهِدٌ إِلا بِإِذْنِهِ غَيْرَ رَمَضَانَ ) . صححه الألباني في صحيح الترمذي .
لە ئایینی ئیسلامدا مافی ژن و پیاو لە ڕۆژووی سووننەت باڵاترەو دەبێت مافی یەکتر لە بەر چاو بگرن و جێبەجێ بکەن ، تاکو گرتنی ڕۆژووی سووننەت ، ئەمە چۆن بۆ پیاوە هەمان شێوەش بۆ ژنیشە . ئەگەر ئافرەت داوای ئەوەی لە پیاو کرد ، پیاو دەبێت جێ بە جیی بکات ، ئەگەر بە بێ هۆکاری دروست نەچێتە لای خێزانی ئەوە گوناهی دەکات و دەبێت بە < الایلاء > ئەمەش لە ئیسلامدا حەرامە.
کەواتە ڕۆژووەکە ڕۆژووی سووننەتەو فەرز نییە ، وەک ئیمامی نەوەوی ڕوونی دەکاتەوە:
هَذَا مَحْمُول عَلَى صَوْم التَّطَوُّع وَالْمَنْدُوب الَّذِي لَيْسَ لَهُ زَمَن مُعَيَّن , وَهَذَا النَّهْي لِلتَّحْرِيمِ صَرَّحَ بِهِ أَصْحَابنَا , وَسَبَبه أَنَّ الزَّوْج لَهُ حَقّ الاسْتِمْتَاع بِهَا فِي كُلّ الاَيَّام , وَحَقّه فِيهِ وَاجِب عَلَى الْفَوْر فَلا يَفُوتهُ بِتَطَوُّعٍ وَلا بِوَاجِبٍ عَلَى التَّرَاخِي , فَإِنْ قِيلَ : فَيَنْبَغِي أَنْ يَجُوز لَهَا الصَّوْم بِغَيْرِ إِذْنه , فَإِنْ أَرَادَ الاسْتِمْتَاع بِهَا كَانَ لَهُ ذَلِكَ وَيُفْسِد صَوْمهَا , فَالْجَوَاب : أَنَّ صَوْمهَا يَمْنَعهُ مِنْ الاسْتِمْتَاع فِي الْعَادَة ; لأَنَّهُ يَهَاب اِنْتَهَاك الصَّوْم بِالإِفْسَادِ اهـ .
وأما قول السائل : "مع أن الصوم عبادة ولا طاعة لمخلوق في معصية الخالق"
فيقال : نعم ، وليس ترك المرأة صوم النفل معصية ، وإنما المعصية تركها صيام رمضان ، ولذلك تصوم المرأة رمضان بدون إذن زوجها ، كما دل عليه لفظ أبي داود والترمذي المذكور في أول الجواب.وقُدِّم حق الزوج على صيام النفل لأن حقه واجب ، وعند تزاحم العبادات يقدم الأهم .
زۆر بە کورتی ئیمامی نەوەوی دەفەرمووێت : ئەمە تەنیا بۆ ڕۆژووی سووننەتە کە کاتێکی دیارکراوی نییە . هۆکەشی دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی پیاو هەموو ڕۆژێک مافی ئەوەی هەیە لە گەڵ خێزانی دروست ببێت ، مافی پیاوەکەش لە پێشترە کە جێ بە جێ بکرێت تا ڕۆژووی سووننەت ، ئافرەت بە نەگرتنی ڕۆژووی سووننەت گوناهبار نابێت بەڵام گەر داوای سەرجێی پیاوەکەی جێ بە جێ نەکات گوناهبار دەبێت .

هاوبه‌شی بكه‌ له‌ گۆگل پله‌س

About admin

0 comments: