((دۆزینه‌وه‌یه‌كى نوێ كه‌ پشتگیریى له‌ ڕاستيیه‌كانى سوننه‌ت ده‌كات))

كۆمــــه‌ڵـــه‌ زانـــــا و پزیشكێــك لــــــه‌ زانكۆى (لـیــدز Leeds) له‌ ئینگلته‌را هه‌ستان بـــــه‌ تاقيكردنه‌وه‌یه‌ك له‌سه‌ر تازه‌ بووان، بــــۆ زانینى كـــــاریگه‌ریى پێـــدانى چـــــه‌ند بڕێــك لـــــه‌ گیـــراوه‌ى شــه‌كرى سوكــه‌رۆز لــــه‌ ســـه‌ر گریــــان و هـــــه‌ست كردنیــــان بـه‌ ئازار له‌كاتى راكێشـــــانى خوێـــن لێیــــان بــه‌ سرنج، گـۆڤارى پزیشكى به‌ریتانى (BMJ) ئه‌م توێژینه‌وه‌یه‌ى بڵاوكرده‌وه‌، 60 منداڵى كـــوڕ و كــــــچ هه‌ڵبژێردران لــه‌ ته‌مــــه‌نى (1-6 ڕۆژ)، و هه‌مـــوویان ئه‌م تاقيكردنه‌وه‌یان له‌ ســه‌ر كــرا، لـــه‌ هۆڵى لــــه‌دایك بــوونى نه‌خۆشخــــانه‌ى نـــاوبـــــراو (Leeds)، كــران بــــه‌ دوو گروپه‌وه‌، 30 كه‌سیــان پێش لێدانى ده‌رزیـــه‌كه‌ ته‌نها ئـاوى (معقم)یان دانێ، 30 كه‌سه‌كه‌ى تر كران به‌ سێ گرووپه‌وه‌، به‌ پێى ڕێژه‌ى ئه‌و شــــه‌كــره‌ى پێیــــان دان، بـــه‌ ڕێـــژه‌ى: 12.5%، 25%، 50%.
هــــه‌موو ئـــــه‌م گیراوانـــه‌ دران بـــه‌ منداڵه‌كــــان پێش دوو ده‌قیقــــه‌ لــــــه‌ لێدانیــــان بـــه‌ ده‌زى وه‌رگرتنى خوێن لێیان، بـــــه‌ مه‌بــه‌ستى پێوانى ڕێژه‌ى زه‌ردوویى لــــه‌ خوێنیـــــاندا (كـــه‌ تاقيكردنه‌وه‌یه‌كه‌ بۆ هه‌موو منداڵێكى تازه‌ بـــــوو ده‌كــــرێت)، ئـــه‌م ده‌رزی لێدانـــه‌ ده‌بێته‌ هۆى گریانى تازه‌ بووه‌كان بـــۆ مـــاوه‌یه‌ك بــــه‌هۆى ئــــازاره‌وه‌، پــــاش سێ ده‌قیقـــه‌ لـــــه‌ چـــاودێریى گریانى منداڵه‌كان، ئه‌م ئاكامانه‌ى هه‌بوو:
1 - ئـــــه‌و گیــراوه‌ شــه‌كریه‌ لـه‌ ده‌مى منداڵه‌كــاندا زۆر بــــه‌ بــــاشى هه‌ســت كــردن بــه‌ ئازار و لێـدانى خێــرای دڵى منداڵه‌كانى كه‌م كرده‌وه‌.
2- باشترین ئاكام له‌و منداڵانه‌دا بوو كه‌ رێژه‌یه‌كى به‌رزى شه‌كریان درایه‌ واته‌ 50%.
3- خستنه‌ نــــاو ده‌مى مــــادده‌یه‌كى شه‌كریى بـــــۆ منداڵ بــــه‌ شێوه‌یه‌كى سه‌رسوڕهێنه‌ر ده‌بێته‌ هــــــۆى كـــه‌م بوونه‌وه‌ى ئازار، و بــــه‌كار نه‌هێنانى ده‌رمانى ئازار شكێنه‌ر.
پزیشكى هـــــه‌موو مرۆڤـــــــایه‌تى پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) یه‌كه‌م كه‌س بوو كه‌ له‌ مێژوودا هــــــه‌ستا بـــــه‌م كاره‌، به‌وه‌ى شتێكى شیرینى ده‌خسته‌ ناوده‌مى منداڵى تازه‌بوو، كاتێك بۆیان ده‌هێنا خــــورمــــــــایه‌كى ده‌جـــــوو و لـــــــــه‌ شیرینیه‌كــــــــه‌ى ده‌خستــــــه‌ ده‌مــــى منداڵه‌كــــــه‌وه‌ .. سوننه‌تـى (تحنیك المولود)
د. تریفه‌ عبدالله‌ محمود
سەرچاوە:
Haouari, Nora, et al. "The analgesic effect of sucrose in full term infants: a randomised controlled trial." Bmj 310.6993 (1995): 1498-1500

هاوبه‌شی بكه‌ له‌ گۆگل پله‌س

About admin

0 comments: