كؤيله و كه نيزه ك له ايسلامد! به‌شی دوو

دژه‌ ئیسلامیه‌كان پابه‌ند نه‌بوون به‌وه‌ی جاره‌كه‌ی تر به‌ڵگه‌مان پۆست كرد له‌ بلۆگه‌ر


كؤيله و كه نيزه ك له ايسلامد!

او ماملکت ایمانهم
ئەو بابەتەی  بۆتە بنێشتە خۆشەی سەر دەمی زۆربەی بێدینەکان ...
بەناوی خودا،بەناوی بەدیهێنەری هەموو جیهان ،
خودا هەر بەرنامەو یاسایەکی دانابێت هەر ئەوە باشترین و بێ خەوش ترینی هەموو یاسا جیهافنییەکانە،
وابۆچەند ساڵێک دەچێت هەندێ بێدین بەنەزانیی دەکەونە ناو  مەسەلەی (کەنیزەک و عەبدو سەبایە) و بەبێ هیچ زانیارییەک بەبێ ئەوەی تەواوی ڕاستییەکان باس بکەن دێن ڕەخنە لەقورئان و ئیسلام دەگرن کەگوایە ئیسلام ئافرەتی گرتووە لەکاتی جەنگدا و سێکسیان کردووە لەگەڵیان و تانەو تەشەر دەدەن لە موسوڵمانان ،،،،
لێرەدا من ئەوچقڵە لەژێر پێان دەردەکەم و سەری شۆڕیان هێندەی تر پێی شۆڕ دەکەم؛بەئیزنی خودا..
کاکی بێدین  دڵنیام (کەنیزەک و عەبدو سەبایە) جیاناکەیتەوە!!!
نازانیت کێ دەبێت بەکەنیزەک و کێش دەبێ سەبایە!
با لەڕەحمی خۆمانەوە پێتان بڵێین کەنیزەک کێیەو سەبایە کێیەوە عبد کێیە..
لەسەردەمی پێش ئیسلام و بەهەزاران ساڵ پێش پێغەمبەری نازدارمان ئەم دیاردەیە بونی هەبووە و تەحەدات ئەکەم بڵێیت وانییە!!!
لەپێش ئیسلامدا واباوبووە کاتێک لەجەنگەکاندا پیاوان دەکوژران و ژنانیان بەدیل دەگیرا و بۆ کاری پاککردنەوەی ناوماڵ و سێکس بەکاردەهێنران و دەگۆڕدرانەوە بەگەنم و جۆو ئاژەڵ و....هتد
کاتێک ئیسلام هات ئەم دیاردەیەی ڕێک خست تا بەو شێوە وەحشیی گەرێتییە نەڕوات بەڕێداو بەچەند قۆناغێک ئەمری کرد بەنەکردنی و هەوڵی دا بۆنەهێشتی ،چونکە دیادەیەک بوو ڕیشەی داکوتی بوو ،دەیان ساڵ بوو ،کرابوو بەیاسا
ئەو ئافرەتانەی کەس و کاریان دەکوژرا لەجەنگەکاندا ،بێکەس دەمانەوە ،بۆیە دەبوو وەک وەفایەکی ئینسانی ئەو ئافرەتە بێکەس وکارانە بەخێوبکرێن و ڕێزیان لێ بگیرێت ،،،ئیسلام هات ئەو ئافرەتانەی بەیاسایەک ڕێکخست ،کە؛
هەر ئافرەتێکی بێکەس کەمێردەکەی یان باوکی هاتووە و دژی موسڵمانان جەنگاوە ،دەگیرا( بەسەبایە)
واتا نە سێکسی لەگەڵ دەکرا و نەئیشی ناو ماڵیشی پێدەکرا بەڵکو دەگیران و لەماڵێکدا کودەکرانەوە و خزمەت دەکران و ڕێزیشیان لێدەگیرا تەنیا دەست بەسەر دەکران ،،،
ئائەمە پێی دەوترێ سەبایە ،کە زۆربەی مولحیدە بێدینەکان ئەم ڕاستییە نازانن و لەگەڵ کەنیزەک تێکەڵی دەکەن،،،
 بامن پێت بڵێم کەنیزەک (او ملکت ایمانهم چییە)؛
 ئەگەر یەکێک لەموسوڵمانان بیویستایە زەواج بکات لەگەڵ یەکێک لەو ئافرەتانە قورئانی پیرۆز چەند مەرجێکی دانابوو ،واتا نەدەتوانرا ڕاستەوخۆ یەکیان ببەیتەماڵەوە وەک ئەو مولحیدانە بەنەزانیی یان بەدرۆ باسی دەکەن
ئەمەش مەرجەکان بوو
۱.دەبێت ڕەزامەندی خۆیی لەسەربێت
1.دەبێ مارەی بکەیت
2.دەبێ پرس خاوەنەکەی بکەیت ،کە سەحابەیەک بوو هەموویان یان چەند دانەیەکیانی بەخێو دەکرد
3. وەدەبێ مارەییشی بدرێتێ
4.دەبێ بەجوانترین شێوە مامەڵەی لەگەڵدا بکرێت و
5, هەرکاتێک منداڵێکی بوو ،ئیتر پێی ناوترێ کەنیزەک و خۆی و منداڵەکەشی ئازاد دەبن و حسابی کەنیزەکی بۆناکرێ ،
5. ئەگەر یەکێ لەم کەنیزەکانە چوون زینایان کرد لەگەڵ کەسێکی دیکەدا ئەوا سزای زیناکەی دەبێت بەنیوەی سزای ئافرەتێکی ئازاد بێت واتا کەمتر سزادەدرێ لەسەر زیناکەی...(ئەمەش ڕەحمی خودایە بۆی)
فَانْكِحُوهُنَّ بِإِذْنِ أَهْلِهِنَّ وَآتُوهُنَّ أُجُورَهُنَّ بِالْمَعْرُوفِ مُحْصَنَاتٍ غَيْرَ مُسَافِحَاتٍ وَلَا مُتَّخِذَاتِ أَخْدَانٍ فَإِذَا أُحْصِنَّ فَإِنْ أَتَيْنَ بِفَاحِشَةٍ فَعَلَيْهِنَّ نِصْفُ مَا عَلَى الْمُحْصَنَاتِ مِنَ الْعَذَابِ ذَلِكَ لِمَنْ خَشِيَ الْعَنَتَ مِنْكُمْ وَأَنْ تَصْبِرُوا خَيْرٌ لَكُمْ وَاللَّهُ غَفُورٌ رَحِيمٌ (25)
لێرەدا دەمەوێ بڵێم ئێستا کام بێدین دەیەوێ پێی دەڵێم تا ئێستاش لەکام و ڵاتی بەناو ئەورووپی و جولەکە ،ئافرەت دەفرۆشرێت،،،لەناو پایتەختی ئیسرائیل ئافرەت دەفرۆشرێت بەپارەو بۆکاری سێکسی بەکریان دەهێنن ،نەک تەنیا بۆکاری سێکسی بەڵکو ڕۆحیان دەکڕدرێن و دەفرۆشرێن،لەوڵاتی نەرویج و هۆڵداو ...هتد ئافرەت لەناو شوشەدانراون و دەفرۆشرێن کێش حەزی کرد ڤیدۆیەکی بۆ دەنێرم
لێرەوە دەمەوێ تەحەددایەک بکەم بۆهەموو بێدینێک پێم بڵێت ئیسلام باشترین چارەسەری بۆ ئەو دیاردەیە دانەناوە ،کەبڵێت ئەو دیاردەیە پێش ئیسلام نەبووە ،تەحەدا ئەکەم بێدینێک بڵێت ئەو ئافرەتانە پێش ئەوەی مارە بکرێن دەتوانرا سێکس بکرێت لەگەڵیان ،،
کەواتە ئافرەتێک مارە بکرێت و مارەیی بدرێتێ و بەجوانترین شێوە مامەڵەی لەگەڵدا بکرێت و ئازاری جەستەیی و ڕۆحی نەدرێت و منداڵی ببێت و دواتر منداڵەکەی ببێتە سەرکردەی موسڵمانان،دەبێت ئەم ئافرەتە ئیسلام چی زوڵمێکی لێکردبێت ،پێمان بڵێ کاکی مولحید تۆ کە تەنیا چاوت ناوگەڵ و ژن و سێکس دەبینێت پێمان بڵێ چارەیەکی لەوە باشتر کەئیسلام دایناوە؟

ملک الیمینى پێغەمبەر

ئەحمەد صبحى منصور دەڵێت :
لەیادمە لە ئاست ئەو ئایەتەدا (يَا أَيُّهَا النَّبِيُّ إِنَّا أَحْلَلْنَا لَكَ أَزْوَاجَكَ اللَّاتِي آتَيْتَ أُجُورَهُنَّ وَمَا مَلَكَتْ يَمِينُكَ مِمَّا أَفَاءَ اللَّـهُ عَلَيْكَ...   بةريز  ئەو ملک الیمینە لە جەنگ دەستى نەکەوتووە . بەڵکو وەک بەخشین لەدەرەوە بۆى هاتووە . واتا لە دەوڵەتى ئیسلامى بە کۆیلەکردن و بەجاریەکردن نییە . بەڵکو لە دەرەوەى دەوڵەتى ئیسلامى هەبووە و هەندێک لەوانە بەدیارى بۆیان ناردووە وەک (المقوقس) ، پێغەمبەریش کردوویە بە هاوسەر و هاوژین . بۆیە هیچ هەڵە و نەنگیەک لەوەدا نییە . ئەو ئافرەتە بە جاریە کرابوو ، ئێستا ئازاد بووە و بووەتە هاوسەرى پێغەمبەرێکى مەزن .





پۆستی جاره‌كه‌ی تر https://teach-muslim.blogspot.com/2016/09/blog-post_70.html

=== تاگەکان ===

#کەنیزەک
#کۆیلە
#سەبایا
#ملک_الیمین
#الملك_اليمين
#كؤيلة
#كةنيزة
#کەنیزەک
#کەنیزەک چییە
#کۆیلە و کەنیزەک چییە
#كؤيلة و كةنيزةك
#كؤيلة و كةنيزةك جيية
#دەربارەی کەنیزەک
#دەربارەی کۆیلە
#کۆیلە لە ئیسلامدا ھەیە؟
#کۆیلە لە ئیسلامدا چییە
#ئایا ئیسلام کۆیلەی داھێناوە
#کەنیزەک لە ئیسلامدا چییە
#کۆیلە چییە
#کەنیزەک چییە
#ڕوونکردنەوە لەسەر کەنیزەک
#روونکردنەوە لەسەر کۆیلە
#کۆیلە و کەنیزەک چییە و چۆنە
# كةنيزةك جيية و جؤنة
هاوبه‌شی بكه‌ له‌ گۆگل پله‌س

About admin

0 comments: