چۆن باوکی پێغه‌مبه‌ر(ﷺ) ناوی عبدالله بووه ؟
له کاتێکدا پێش اسلام ناوی الله بونی نه بووه ؟ ئه‌م پرسیاره له زۆرمان کراوه و نه‌مان زانیوه یان نه‌مان توانیوه وه‌لام بده‌ینه‌وه !! هه‌رچه‌نده وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره ئاسانه . چونکه پێش هاتنی ئیسلام دورگه‌ی عه‌ره‌بی و قوره‌یش
له‌سه‌ر ئاینی ئیسماعیل و ابراهیم بون علیهما السلام وه الله یان ناسیوه . به‌لام به‌ڵگه‌ی به‌هێزتر هه‌بێت بۆ ئه‌م باسه باشتره ، بۆیه باشترین به‌ڵگه‌ش شیعری جاهیلیی پێش ئیسلامه ئه‌ویش اوس بن حجر بن مالك التمیمي ناسراوه به ( ابو شریح ) ساڵی 530 له دایك بووه و 620 مردووه
واتا پێش هاتنی ئیسلامی مه‌زن مردووه و له دیوانه شیعره‌که‌یدا باسی که‌سێك ده‌کات ناوی ( ابن عبدالله ) یه واتا کوڕی عبدالله ئه‌مه‌ش به‌ڵگه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی ناوی عبدالله پێش اسلامیش هه‌بووه و ئه‌مه‌ش شیعره‌که‌یه ده‌ڵێت :
اتاني ( ابن عبدالله ) قرط احسه ... و کان ابن عم نصحه لي بارد
با ئێستا بزانین ناوی ( الله ) پێش اسلام بونی هه‌بووه ؟ هه‌ر هه‌مان شاعیر له دیوانه‌که‌یدا ده‌ڵێت :
و لا تامنوا اراءه و ظنونه ... ان العیون لها من الامداد
و تعوذوا ( بالله ) من اقلامه ... ان السیوف لها من الحساد
و تعوذوا ( بالله ) من اقلامه ... ان السیوف لها من الحساد
له شیعرێکی تردا ده‌ڵێت :
ال‌م تر ان ( الله ) انزل مزنة ... و عفر الظباء في الکنائس تقمع
ال‌م تر ان ( الله ) انزل مزنة ... و عفر الظباء في الکنائس تقمع
وه‌ك بینیتان له دو شیعری تریشیدا ناوی ( الله ) هاتوه واتا الله و عبدالله له پێش ئیسلامدا هه‌بون و ناسراو بون . ئینجا با احتمالی ئه‌وه‌ش دا بنێین دژه ئیسلامێکمان لێ په‌یدا ببێت و بڵێت که‌واتا الله له جاهیلیدا هه‌بووه و محمدیش (ﷺ) ئه‌و ناوه‌ی له بت په‌رسته‌کان وه‌رگرتووه و هه‌ر به‌ڵگه‌کانی سه‌ره‌وه به‌کار بهێنێت دژی خۆمان . بۆ وه‌ڵامی ئه‌وه‌ش ده‌ڵێێن هه‌ر اوس بن حجر له شیعرێکی تردا ناوی لات و عزا ی هێناوه و ده‌ڵێت :
و باللات و العزی و من دان دینها ... و ( بالله ) إن ( الله ) منهن أكبر
واتا به لات و عزی و ئه‌وانه‌ش که له‌سه‌ر ئاینی ئه‌وانن واتا ئاینی بته‌کانی لات و عزا . وه له دێڕی دوهه‌مدا ده‌ڵێت ( و بالله ) وه به الله که الله له‌وان گه‌وره‌تره . واتا الله له لات و عزا گه‌وره‌تره و ئیسلامیش که هاتوه هه‌مان شتی گوتووه به قوره‌یشییه بت په‌رسته‌کان که ( الله اکبر من اصنامکم ) که‌واتا توحید و خودا په‌رتستی و الله پێش اسلام هه‌بووه و خه‌ڵکی موحدیش هه‌بووه زانیویانه الله اکبر من الالات و العزی .
وه‌ك له سه‌ره‌وه باسمان کردن قوره‌یش له‌سه‌ر دینی ابراهیم بون و الله یان ناسیوه به‌لام دیانه‌ت و خودا په‌رستیه‌که‌یان کاڵ بووه‌ته‌وه و تێکه‌لاو کراوه له‌گه‌ڵ شیرك و بته‌کاندا و خه‌ڵکی موحد هه‌ر هه‌بووه و ئه‌و دێڕه شیعره‌ی کۆتای باشترین به‌ڵگه‌یه بۆ توحید که ده‌ڵێت الله له لات و عزا گه‌وره‌تره و ئه‌م پۆسته‌ش ده‌توانرێت بکرێت به به‌ڵگه بۆ ئه‌وانه‌ی که ده‌ڵێن ناوی الله له ( اللات ) ی بتی قوره‌یشیه‌کانه‌وه وه‌رگیراوه
بۆ یاتر دڵنیای و خۆشتان ده‌توانن دڵنیا ببنه‌وه له‌و دێڕه شیعرانه له ڕێگای دیوانی شیعره‌که‌ی اوسی کوڕی حجره‌وه ، فه‌رمون ئه‌مه‌ش لینکی دیوانه‌که‌یه‌تی : وه له وێنه‌ی پۆسته‌که‌شدا شیعره‌کانی سه‌ره‌وه‌م بۆ داناون
بۆ زانینی ئەوەی لات و عوزا و مەنات و هوبەل و ئەمانە بۆ ناوی بت بون و هۆکار چییە لای قورەیش موقەدەس بون؟ سەیری ئەم ڤیدیۆیە بکەن لەیوتوب
https://www.youtube.com/watch?v=SqiO752g4C0&feature=youtu.be
0 comments:
Post a Comment