سلام عليكم
له سوره‌تی البلد له ئايةتى 1 دا دا خودای زانا ده‌فه‌رموێت (لا اقسم بهذا البلد ). واتا سوێند ده‌خۆم به‌م ناوچه‌یه که ده‌کاته مه‌که به‌ڵام دژه ئیسلامه‌کان ده‌ڵێن ئه‌م ئایه‌ته هه‌ڵه‌یه چونکه به ( لا ) ده‌ستی پێ کردوه و لا بۆ( نه‌ی ) کردنه له شتێك واتا به حسابی ئه‌وان ئایه‌ته‌که ده‌ڵێت سوێند ناخۆم به‌م شاره که مه‌که‌یه .
باشه ئه‌گه‌ر وای دابنێین ئه‌و ئایه‌ته هه‌ڵه‌یه . کێ شاره‌زاتر بوو له زمانی عه‌ره‌بی ؟ کافری قوره‌یش یان کافری زه‌مانی ئینته‌رنێت و کۆپی و په‌یست ؟ ئه‌م ئایه‌ته مکیه واتا له مه‌که دابه‌زیوه له کاتێکدا کافرانی قوره‌یش هه‌میشه به شوێن پێغه‌مبه‌ر (د.خ) و موسوڵمانه‌کانه‌وه بوون بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ڵه‌ی لێ بگرن .
ئه‌گه‌ر ئه‌م ئایه‌ته هه‌ڵه بووایه ده‌یان توانی قورئان پوچه‌ڵ بکه‌نه‌وه که تحدایان ده‌کات ناتوانن قورئانێکی هاو شێوه دروست بکه‌ن . ئه‌ی بۆچی قورئانیان پوچه‌ڵ نه کرده‌وه له سه‌ره‌تاوه بۆ ئه‌وه‌ی نه‌گاته ده‌ست ئێمه ؟ وه‌ڵامه‌که‌ی ئاسانه چونکه ئه‌وان شاره‌زاتر بون له زمانی خۆیان وه ده‌یان زانی ئه‌وه لای قه‌سه‌مه واتا سوێند خواردن . کاتێك ده‌چێته سه‌ر ووشه‌یه‌ك ئه‌و ووشه‌یه ( لا ) لانابات به‌ڵکو ته‌ئکیدی ده‌کات وه نموونه زۆره له شیعری عه‌ره‌بدا لا له شیعردا به‌کار ده‌هێنن خه‌ڵکی نه‌زان بیخوێنێته‌وه به ( نا ) تێ ده‌گات به‌ڵام مه‌خسه‌د له نا نییه به‌ڵکو پێچه‌وانه‌یه
بۆ نموونه
فلا و حق الذي مسحت کعبته ... و ما هریق علی الانصاب من جسد
لێره‌دا فلا وحق واتا به حه‌قی به‌ڵام نه‌زان ده‌ڵێت نا به حه‌قی
تذكرت ليلى فاعـترتني صبابـة ... وكاد صميم القلب لا يتصدع
لێره‌دا لا یتصدع واتا ناخی دڵ پارچه پارچه بووه نه‌زان ده‌ڵێت دڵم پارچه پارچه نه بووه
فَلاَ وابیك ابنة العامري ... لا يدعـي القـوم أني أفر
لێره‌دا فلا و ابیك واتا ئه‌وه باوکته به‌ڵام نه‌زان ده‌ڵێت ئه‌ی کچی عامر ئه‌وه باوکت نییه
وه له قورئانیشدا هاتووه سوره‌تی الواقعة له 75دا فلا اقسم بمواقع النجوم واتا سوێندی پێ ده‌خۆم . هه‌روه‌ها له سوره‌تی القیامة 1 و 2 دا ده‌فه‌رموێت (لا اقسم بیوم القیامة و لا اقسم بالنفس اللوامة) . هه‌روه‌ها له سوره‌تی ال عمران 153 دا ده‌فه‌رموێت( لکیلا تحزنوا )، واتا بۆ ئه‌وه‌ی دڵ گران بن نه‌ك بۆ ئه‌وه‌ی دڵ گران نه‌بن . له سوره‌تی طه 92 و 93 دا باسی مو‌سا و هاروون ده‌کات علیهم السلام کاتێك هارون لای بن‌و اسرائیل بوو ئه‌وانیش پشتیان کرده خودا و شوێن گوێره‌که ئاڵتونیه‌که که‌وتن مو‌سا (ع) به هارون ده‌ڵێت : (ما منعك اذ رایتهم ضلوا الا تتبعن ). ئه‌گه‌ر نه‌زان ڕاڤه‌ی بکات ده‌ڵێت لا تتبعن واتا شوێنم مه‌که‌وه به‌ڵام مانای ئه‌وه‌یه شوێنم که‌وه
نموونه زۆره له قورئاندا به‌ڵام ئه‌مه‌نده به‌سه . وه ئه‌و جۆره ده‌سته‌واژه و قسانه له زمانی هه‌موو قه‌ومێکدا هه‌یه له کورده‌واریی خۆشمان‌دا ده‌ڵێن : پێت نه‌ڵێمه‌وه واتا پێت ده‌ڵێم . کارێکت ده‌بێت لای که‌سێك که ئاگای له که‌سێك بێت یان کارێکی بۆ بکات کاتێك ده‌ڕۆیت پێی ده‌ڵێیت بۆ فڵان که‌س پێت ناڵێم . واتا پێت ده‌ڵێم و دووباره‌ی ده‌که‌مه‌وه لێت له یادی نه‌که‌یت .
زۆرجار دەلێین : نەکەی فڵان شت بکەی ! مەبەستمانیش هاندانە بۆ کردنی ئەو شتە . یان بە هاوڕێ و خزمێك دەلێین : نه‌یه‌یت بۆ سەردانیمان ! واتا وه‌ره بۆ سه‌ردانمان . یا بۆ نموونە کەسێك نوێژ ناکات یا هەرکارێکی خێر ، کە مەبەستمانە بیکات و بە شێوەی (نەکردن ) فەرمان بە (کردن)ی دەکەین و، دەلێین : برا تۆ نوێژ مەکە ، یا نەکەی فڵان کار یان فڵان شت بکه‌یت ! یان که‌سێك ده‌نێریت بۆ کارێك پێی ده‌ڵێت به قسه‌م نه‌که‌یت واتا به قسه‌م بکه وه زۆر شتی تریش هه‌یه له زمانی کوردیی خۆشمان‌دا به ( نا ) ده‌یڵێین به‌ڵام ناکه حسابی بۆ ناکرێت و به‌رامبه‌ر تێ ده‌گات مه‌به‌ستی نه کردنی نییه به‌ڵکو کردنێتی و به به‌ڵێ دێت نه‌ك ( نا(
پرسیاری بێ وه‌ڵامیشمان ئه‌مه‌یه : ئه‌گه‌ر ئه‌و ئایه‌تانه‌ی به لا ده‌ست پێ ده‌کات لا اقسم و زۆر ئایه‌تی تریش هه‌ڵه بونایه . ئایا باشترین به‌هانه نه‌بوو بۆ قوره‌یش بڵێن خوداکه‌ت تحدامان ده‌کات قورئانێکی وه‌ك ئه‌وه‌ی ئیسلام بنوسین که‌چی هه‌موو قورئانه‌که‌تان هه‌ڵه‌یه وه خه‌ڵکیش شوێن قسه‌ی کافره‌کان ده‌که‌وتن،چونکه زمانی خۆیانه و شاره‌زان و ئیسلام و قورئانیان پوچه‌ڵ ده‌کرده‌وه به‌ڵام وه‌ك چۆن ( نا ) له زمانی کوردی و هه‌موو زمانێکی تر له جیهاندا حسابی بۆ ناکرێت و به به‌ڵێ وه‌ر ده‌گیرێت زمانی عه‌ره‌بیش هه‌مان شته . به‌ڵام کاکی دژه ئیسلام له ڕق ئه‌ستوری و کینه و نه شاره‌زایی خۆی پاش 1400 ساڵ ده‌یه‌وێت قورئان پوچه‌ڵ بکاته‌وه . به‌ڵام 1400 ساڵ له‌مه‌و پێش له مه‌که‌دا زۆر به ئاسانی پوچه‌ڵ ده‌کرایه‌وه . ئه‌وان زیاتر پێویستیان به پوچه‌ڵ کردنه‌وه‌ی ئیسلام بوو به‌لام نیان تانی !؟
دژه ئیسلام ئێستا خه‌به‌ری بوه‌ته‌وه و ده‌ڵێت ئه‌و ئایه‌تانه هه‌ڵه‌یه له کاتێکدا زمانی خۆشی پڕه له‌و ووشانه و ڕۆژانه خۆشی به‌کاری ده‌هێنێت.

0 comments:
Post a Comment