كاتێك ئاگرێكی گەورە لەدارستانە چڕەكاندا دەكەوێتەوە بەتایبەت لە دارستانەكانی ئوسترالیادا، دەركەوتوه كه زۆربەی ئەوانەی لە ئاگرەكەدا دەمرن، له ئەنجامی دووكەڵەوە دەبێت، به‌ڵام كاتێك پێغه‌مبه‌ر (ئیبراهیم) خرایه ناو ئاگرەكەوە، نه‌ك هه‌ر نه‌سوتا به‌ڵكو به گازە ژەهراوییه‌كان بەتایبەت گازەکانی Co2و Coیش نه‌خنكا و هیچ زیانێكی پێنه‌گه‌یشت!
خواى گه‌وره‌ش له چیرۆكی ئیبراهیم پێغه‌مبه‌ردا ده‌فه‌رموێت: (قُلْنَا يَا نَارُ كُونِي بَرْدًا وَسَلَامًا عَلَىٰ إِبْرَاهِيمَ) ﴿الأنبياء: ٦٩﴾، واته: (ئه‌ی ئاگر سارد و سه‌لامه‌ت به له‌سه‌ر ئیبراهیم)، بۆیە به‌كارهێنانی وشەی (سلاما) ئاماژه‌یه‌كی ئیعجازييه لە هێنانی وشەكاندا، واته جگه له‌وه‌ی كه نه‌سووتا به‌ڵكو به گازه ژه‌هراویه‌كانی ئه‌و ئاگره به‌هێزه‌ش نه‌مرد و سه‌لامه‌ت بوو.
سەرچاوە:
: Jones, Jeffrey, M. Jo McMullen, and James Dougherty. "Toxic smoke inhalation cyanide poisoning in fire victims." The American journal of emergency medicine 5.4 (1987): 317-32. APA
http://web.mit.edu/…/Pub…/NRCan/
0 comments:
Post a Comment