وەڵامێک بۆ ئەو کەسانەی دەڵێن خودا کێ درووستی کردووە؟

سلام عليكم

وەڵامێک بۆ ئەو کەسانەی دەڵێن خودا کێ درووستی کردووە؟

جارێ یەک پرسیار بۆ تۆ ئەی مولحید. گەر بەپێی پرسیارەکانی مولحید بێت کەدەڵێن کێ خوای درووست کرد باشە ئەم پرسیارە با هەر لە کۆمپیوتەرێکەوە دەست پێ بکەین باشە؟
کێ کۆمپیوتەری درووست کرد؟ وەڵام:مرۆڤ،
ئەی کێ مرۆڤی دروست؟ وەڵام:خودا،
ئەی کێ ئەم گەردوونەی درووست کردووە بەوەی لەنێوەندیدایە؟ وەڵام : خودا،
ئەی کێ خودای درووست کرد؟ وەڵام:ئەم پرسیارە زۆر بی مانایە و پرسیارێکی هەڵەیە یان نەخۆشی دەروونی کەسەکە دەردەخات یان نەزانین یان ئەقڵ بەکار نەهێان، باشە گەر بشڵێین خودا یەکێکی تر درووستی کردووە،
)*تێبینی: (گەر خودا درووست کراو بێت واتە یەکێکی تر درووستی کردبێت ئەوە نابێتە خودا وسیفەتی خودایی بوون لەدەست دەدات ودەبێتە بەندە (عبد) خودا واتە درووستکەری هەموو شتێک دەتوانین بڵێین خاڵی کۆتایی کەکەس پێش ئەو نەبووەو کەسیش درووستی نەکردووە ،
مولحیدیش هەر دەڵێ ئەی کێ ئەوی درووست کرد ؟
ئەی ئەوی تر کێ؟
ئەی ئەوی تر کێ؟
ئەی ئەوی تر کێ؟
ئەوی ئەوی تر کێ؟............................................. هـــــتــــد
پاشان هەر دەبێت بگەینە خاڵێکی کۆتا کەپرسیارەکەمان بوەستێنین و پێش ئەو خاڵە هیچی تر نەبووبێ وایە؟ وەک ووتمان ئەم پرسیارەی مولحیدان زۆر هەڵەیە مەنتقی نییە چونکە باوەریان بەخودانییە ناچار پرسیاری بێ مانا دەکەن، رەنگە بپرسن بۆچی هەڵەیە؟ چونکە ناگەیتە هیچ ئەنجامێک جگە لەو ئەنجامەی کە هێزێک دەبێت کۆتا هێز بێت و هیج درووست کەرێکی نەبێت وهیچیشی لەپێشەوە نەبێت. گەر سەیری یاسای داینامیکی گەرمی بکەین ئەوە بۆمان دەردەکەوێ
داینامیك واتە موڤ یان جولە ،
لە ئەلکترۆن دەست پیدەکات و دواتر بۆ نیوترۆن و دواتریش پرۆتۆن . لەناو، پرۆتۆنیش کوارگ، لەناو کوارگیش، ( هێگز)..، هێگز پێکهاتووە لەکانتین ،، کانتین : واتە هێڵی لەولەبی ئالۆزی وزە پەیداکەر وزە بەرهەم دێنێت زانا (بۆزۆن) لەم خاڵەدا وەستاوە کە بەبەرەو پێش خەری یاسای داینامیکی گەرمی دادەنرێت. واتە خاڵی کۆتا کە پێش ئەوە هیچ نەبوبێ ؟!
یان بۆ زیاتر تێ گەیشتن بانموونەیەک بێنینەوە
ئێمه‌ هه‌مومان یاریه‌كانی گۆره‌پان و مه‌یدامان بینیوه‌ به‌تایبه‌تی ماراسۆن و راكردنی یاریزانه‌كان كه‌ ده‌بینین له‌ كۆتاییه‌كه‌ی یه‌ك كه‌س یه‌كه‌م ده‌بێت گه‌ر بپرسین كێ یه‌كه‌م بووه‌؟ هه‌ر ده‌ڵێن ئه‌و ئه‌ی بۆچی نابێت كه‌سێكی تر هه‌بێت له‌ پیش ئه‌وه‌وه‌؟ گه‌ر به‌ فه‌لسه‌فه‌ی مولحیدەکان بێت ده‌بێت یه‌كێكی تر له‌ پێش ئه‌و له‌و یاریه‌ یه‌كه‌م بوبێت به‌س خۆ كه‌س یه‌كه‌م نه‌بووه‌؟ ئایا ئەمە مەنتقە؟
ئایا ئەو کەسەی وادەڵێ کەسێکی ساغە؟ ئەمە بۆ ئێوە بەجێ دەهێڵم،
سەبارەت بەوەی خودا چۆن هەبووە لەچی درووست بووە؟ خودای گەورە خۆی نایەوێت ئێمە لەم دونیایەدا هەموو ئینفۆرمەیشن و زانیاریەکمان هەبێت، هەر وەکو دەفەرموێت :(وَلَا يُحِيطُونَ بِشَيْءٍ مِّنْ عِلْمِهِ إِلَّا بِمَا شَاءَ)البقرة٢٥٥، واتە : (هیچ کام له دروستکراوانی زانست و زانیاری ته‌واویان نیه ده‌رباره‌ی زانیاری و زانسته‌کانی ئه‌و) ئێمە هیچ لە زانستی خوا نازانین تەنها ئەوەی خۆی پێی داوین، وە زۆر شت هەیە نەوەك ئیسلام بەڵکو پەیامبەرمان (صلی الله علیه وسلم) پرسیاری لە جیبرئیلی ئەمین کردوە وتوویەتی من نایزانم بەلام نەیوتووە وەلامی ئەم پرسیارە تەرکە و کەس نایزانێت !. بەڵکو بێگومان خودا دەیزانێت،
مولحیدان هەمیشە دەڵێن و دەڵینەوە بۆخودا ناتوانین ببینین؟ گەر هەیە بابیبینین ؟ وادەزانن موسوڵمانان ناتوانن وەڵامی ئەو پرسیارە بدەنەوە، خودای گەورە لە قورئاندا دەفەرمێ:(لَّا تُدْرِكُهُ الْأَبْصَارُ وَهُوَ يُدْرِكُ الْأَبْصَارَ ۖ وَهُوَ اللَّطِيفُ الْخَبِيرُ )﴿١٠٣﴾الانعام* واتە:ده‌زگای بینایی و (بۆچوونی ئاده‌میزاد) ناتوانێت ئه‌و زاته ببینێت، زانیاری ئه‌و خوایه هه‌موو شتێکی گرتۆته‌وه‌، ئاگاداریشه به‌هه‌موو ده‌زگاکانی بینایی، هه‌ر ئه‌وه وردبین و ئاگایه‌.،
بەڵام ئێمە دەتوانین دروستکراوەکانی خودا ببینین دەتوانین و بیربکەینەوە وە بەپێی زانست دەتوانین دەسەڵات و گەورەیی خودامان بۆدەربکەوێت و بیپەرستین چونکە هەموو ئەم گەردوون و بوونەوەرانە هەمووی بەڵگەن بۆ بوونی خودایەک ئەویش بێ گومان (الله)، گەر هەر بینینیش دەکەنە پێوەر خۆ زۆر شت هەیە نابینرێن و درک پێ ناکرێن لەهەمان کاتتدا بونیشی هەیە؟ عەقڵمان بە زۆر شت ناشکێت کە بونی هەبێت بەڵام لەهەمان کاتدا بونی هەیە؟ مرۆڤانێک لەسەردەمانێکدا ژیاون کە ئەم تەکنەلۆژیا و شارستانی ئیستا بینن ڕەنگە لەو سەردەمە کەسێک باسی ئەم سەردەمەی بۆ بکردنایە بە شێتیان لەقەڵەم بدایە ؟ کارۆ موگناتیسی و هێزی کێشکردن و بەکتریا و چەندەهای تر بە چاوی ئاسایی نابینرێن دەبێت بە چەند شتیک بونیان بسەلمێنرێت وەکو تلسکۆب و شتی تر تا ئاستی بینی چاو زیاتر بێت بۆ ئەو شتە یان دەستی لێ بدرێت باشە گەر ئەوە پێ ویستی بە لەمس و بە تلسکۆب هەبێت بۆ بینینی ئەی دەبێ جەنابت خوا بەچی بزانی کە دەتەوێ بیبینیت؟ خۆت نان دەخۆیت و چەندین سیفەتت هەیە کە تایبەتە بە مرۆڤەوە کە لە ماددە پێکهاتووە بۆیە هەر بەشێوەی ماددگەرایی بیر دەکەیتەوە و وا دەزانی خودا ماددەیە تاکو بیبینیت؟
ڕەنگە پرسیاری زۆرتر دروست بێت لەمێشکی ئەم ماددەگەرایانەدا
ئایا خوا نان دەخوات؟
ئەی چۆن دەژی ؟
چی ئەکات؟
خێزانی هەیە؟
مناڵی هەیە؟
ئەها سەیر بکە عەقڵت لێکدانەوەی هەمان سیفەت دەکات بۆ چوار دەورت چونکە تۆ خۆت ئەمانەت هەیە بۆیە وابیردەکەیتەوە؟! گەر رۆبۆرتێک بکەینە نموونە کە مرۆڤ دروستی کردوە گەر گریمان هێنامانە قسە لەوانەیە ئەویش وەکو تۆ چۆن بۆ خودا بیر بکەیتەوە ئاواش لە مرۆڤ بیربکاتەوە کە بە کارەبا ئیش دەکات پێکهاتەکانی ئاسنە تواناکانی سنور دارە ئەسوتێ و تێک ئەچێت ئیتر ئەو سیفەتانەی کە هەیەتی بەو شێوەیە بیرلەمرۆڤ دەکاتەوە. بەڵام جیاوازی نێوان ئێمەی موسوڵمانی یەکخواپەرست و ئێوەی مولحید ئەوەیە باوەرمان بە غەیب هەیە وە دڵنیاشین بونی هەیە وە بە زانستی مەنتقیش هەم خوا و هەم زیندوو بونەوەش دوای مردن دەسەلمێنرێت ئیتر بۆ رەددی دەکەیتەوە ؟ کە خودا بونی هەیە؟ تۆ جارێ خۆت دەزانی لاشە و گیان و دڵت بەبێ ئەوەی خۆت هەستی پێ بکەیت و بەشداربیت لە کردارەکانی هەناوی رۆژانە کە وەکو داینامۆیەک وایە هەموو کاتێک کار دەکات بەبێ ئەوەی تۆ ئاگاداریش بیت کە ئەوە نەما دەمریت؟ تا ئیستا تۆ خۆتت دۆزیوەتەوە بە عەقڵێکی سەلیمەوە درکت بە شیرینی دڵ کردووە کاتێک لەو رێ یەوە درک دەکەیت بەڕاستییەکان؟
یان کێشەی تۆ خۆ بەگەورە زانینە؟ کێشەی تۆ ئەوەیە خۆت دەربخەیت؟
کاکی مولحید خۆی نەدۆزیوەتەوە شەوانە خۆی دەدزێتەوە لە چەندین پرسیار کە بەمێشکی دا دێت و سروشتی خۆی داوای لێ دەکات کە خودایەک هەیە و دەبێ ئیمانی پێ بێنێت گینا رەنجەرۆیە بەڵام خۆی دەدزێتەوە؟ کاکی مولحید لەو ناوبانگەی دەترسێت کە نەمێنێت لەو نەمانی ڕێزە دەترسێت لەناو هاوشێوەکانیدا کە زۆر بلیمەتە و رەدی ئیسلام دەداتەوە وەئەوە لەدەست بدات کەبەو مولحیدییەی بەدەستی هێناوە ئەگەر چی بشزانێت ئیسلام ڕاستە ، هەمان هەڵوێستی ئەبو جەهل کە دەیزانی پەیامبەری خوا صلی الله علیه وسلم ڕاسگۆیە و هەرگیز درۆیەکی نەکردوە وە دەشی زانی پەیامەکەی حەقە و ئیسلام حەقە بەڵام چی رێگری لێکرد ببێتە موسوڵمان؟ طەبعەن دەسەڵات و ناوو ناوبانگی لە هۆزی قورەیش لەمەککە طەبعەن خۆ بەگەورە زانینی وای لێکرد کە حەق وەرنەگرێ؟! کاکی مولحید وا دەزانی هەمان شێوەی تۆ ڕوینەداوە لە ڕابردوودا؟ ئایا ئەو شتانەی باسمان کردن هەمان ئەو شتانە نین کە تۆ ئیستا تێیدایت ؟ نازانم بۆ وا خۆتان دەردەخەن کە بێ کێشەن و زۆر مرۆڤ دۆستن و هەڵەتان نییە هەموو هەڵەکان تەنیا لە موسوڵمانان و دیندارەکانی تر دەردێنن؟ دەتانەوێ بەم ڕێگەیە هەدەفی خۆتان بشارنەوە و یاری یەک گۆڵی بکەن؟ اسلام تەنیا لەلایەنی دەرونیتان دەدات وەک هەدەفێک تاکو بێدارببنەوە هەستن لەو خەوەی کە تێیدان وا دەزانن ڕاستن ! ئایا پەرچەکردارێک ڕۆژانە پێتان ناڵێ خودایەک بوونی هەیە دەبێ بروای پێبکەیت چەندین روداو دێتە پێشت کە پەرچە کردارت و دەرونت ئاگادارت دەکاتەوە خودایەک هەیە ؟! تاکەی خۆت دەدزیتەوە ؟ نازانم دەبێ دۆزینەوەی ڕاستییەکان چی بێت کە مرۆڤەکان جارێ خۆیان ون کردوە؟ تۆ کە خۆت ون کردوە و خۆتت نەدۆزیوەتەوە یانی هەر بە ڕاست بەتەمای لەدەرەوەی خۆت ڕاستی بدۆزیتەوە؟ تۆ چاوشارکێ لەگەڵ خۆتدا دەکەیت؟ خۆت هەڵدەخەڵەتێنی فریوت خواردوە بە شەیتان و بەڵگەکانی بویتە بەندەی ئەو و درکیشی پێ ناکەیت. وە دەشڵێن بە شانازیشەوە بەڵێ خودا نییە! ئای ئەم ڕستەیە چەند قورسە وتنی بەڵام لە تەرازوی ڕاستیدا چەند بێ مانایە ! ئایا هەر ئێوە ڕاستن؟ بەڵگەتان هەیە کە خوا بونی نییە؟
نمونەی ئەم قسەیە ئەگەر لە کوردستان کەسێک بێت بڵێ دەیسەلمێنم یۆرانیۆم لە کوردستان هەیە بە دۆزینەوەی غرامێک یان کەمتریش ئەوا دەبێتە بەڵگە بۆی کەبونی هەیە؟ بەڵام گەر بڵی بونی نییە یۆرانیۆم لە خاکی کوردستاندا ئەوا دەبێت بچێت بست بە بست خاکی کوردستان بگەرێ تا بیسەلمێنێت کە بونی نییە یۆرانیۆم گینا هەر بەقسە بۆی ناچێتە سەر بۆیە بەڵگە بۆ نەبوونی خودا هاوشێوەی ئەمەیە بونی سەلماندنی شتێک ئاسانترە وەک لەنەبونی !
ئینجا بابێینە سەر عەقڵی مولحیدەکان !
ئایا ئێوە هەموو گەردون گەراون ئەستێرە بە ئەستێرە و گالاکسیەکان یان هەر بڵێین هەموو گەردون گەراون کە بڵین خودا بونی نییە چونکە بە عەقڵی ئێوە بێت دەبێ هەرخودا شتێکی ماددی بێت بۆیە دەڵێم ناو گەردون؟! لێرەدا دەڵێم مولحید کەسێکە خۆی بەگەورە دەزانێت و لوت بەرزە و حەق وەرناگرێت و ملکەچ نابێت کە باوەر بەبونی خوا بکات دەڵێ لەخۆیەوە ئەم جیهان و گەردونە دروست بون و هەر لەخۆیانەوە ئەستێرە و کاکێشان و لەناویدا کۆمەڵەی خۆر و هەسارەکانی تر و هێزی کێشکردن و ئەمانە هەمویان لەخۆیانەوە درووست بون و ئێمەش لە هیچەوە دروست بوین و مرۆڤیش لە مەیمونەوە پەرەی سەندووە. من ئازادم بیروباوەری خۆم بڵاوکەمەوە شتێک دڵنیاییەک دەزانم کە تیایدا خۆشییەکانی مرۆڤی تیا بەرجەستە دەبێت وە لەدڵسۆزیمە کە قسە دەکەم و ئەم پۆستە دەکەم تاکو مولحید بیربکاتەوە و هیچ نەبێت ببێتە یەکەم دەرگاکردنەوە بۆ ناسینی خودا وەک وتم من خۆشییەک شک دەبەم دڵنیاییەک شک دەبەم حەز ناکەم مرۆڤێکی تر لێی بێ بەش بێت حەز دەکەم ئەویش وەک من بگات بەو دڵنیاییە و بزانێت کە چییە کێ یە و لەکوێوە هاتووە و خوای خۆی بناسێت تاکوو لە دوا رۆژدا سەرگەردان نەبێت کەواتە ئەمە لەدڵسۆزییە ! ئه‌وانه‌ی که‌ ئه‌ڵێن خودا نیه‌ وه‌ک کوێرێک وایه‌ بلێ ژورێک تاریکه‌ چونکه‌ خۆی هیچ نابینێت و هه‌ست به‌ ڕوناکی ناکات ئه‌گه‌ر روناکیش هه‌بێت ئه‌وا هه‌ر هه‌ستی پێناکات وه‌به‌و هه‌ست نه‌کردنه‌ی ئه‌و مانای ئه‌وه‌ نیه‌ که‌ ڕوناکی نیه‌ به‌ڵکو ئه‌وه‌یه‌ ئه‌و که‌سه‌ توانای بینینی نیه‌و کێشه‌که‌ له‌ خۆیه‌تی . بەڵام دڵسۆزی ئەوان لەچیدایە بۆ ئێمە یان دەمانکەنە مەیمون یان بێ ئامانجیمان بۆ بەرهەم دێنن لەبەردەم ژیانێکی کاتیدا دەڵین دەبینەوە بەهیچ یان ئەو فەلسەفەیەی نیتچە دێننەوە کە دەڵێ(پێم بڵی پێش لەدایک بونم لەکوێ بوم تا پێت بڵێم دوای مردنم بۆ کوێ ئەچم؟)

سەرچاوە: پرسیارە بێ وەڵامەكان
 === تاگەکان ===

#وەڵامی گومان لەسەر خودا
#وەلامی گومان لەسەر خودا
#وةلامي كومان لةسةر خودا
#وةلامي كومان

هاوبه‌شی بكه‌ له‌ گۆگل پله‌س

About admin

0 comments: