سلام عليكم
بۆچی موسڵمانان بۆ چەند کۆمەڵ و مەزهەبێکى فکری جیاواز دابەش بوون؟
پرسیار: ئەگەر موسڵمانان بانگەشەى ئەوە دەکەن کەوا ئەوان شوێنی یەک قوڕئان کەوتوون ئەى بۆچی ئەبینین دابەش بوونە بۆ کۆمەڵ و مەزهەبى فکرى جیاواز؟
وەڵام:
1- موسڵمانان پێویستە یەکگرتوو و یەکڕیز بن:-
بەڵێ ئەوە زۆر ڕاستە کە موسڵمانان لەئێستادا لەنێو خۆیان پەرتەوازە بوونە، کارەساتە گەورەکەش لەوەدایە کە ئیسلام هەرگیز بەو پەرتەوازە بوونە ڕازی نیە، بەڵکو بەپێچەوانەوە ئیسلام هەوڵی یەکڕیزى و یەکگرتووى نێوان شوێنکەوتووانى داوە. قوڕئانی پیرۆز بەم شێوەیە ئەدوێت:-
-وَاعْتَصِمُوا بِحَبْلِ اللَّهِ جَمِيعًا وَلَا تَفَرَّقُوا ۚ وَاذْكُرُوا نِعْمَتَ اللَّهِ عَلَيْكُمْ إِذْ كُنتُمْ أَعْدَاءً فَأَلَّفَ بَيْنَ قُلُوبِكُمْ فَأَصْبَحْتُم بِنِعْمَتِهِ إِخْوَانًا وَكُنتُمْ عَلَىٰ شَفَا حُفْرَةٍ مِّنَ النَّارِ فَأَنقَذَكُم مِّنْهَا ۗ كَذَٰلِكَ يُبَيِّنُ اللَّهُ لَكُمْ آيَاتِهِ لَعَلَّكُمْ تَهْتَدُونَ(آلعمران :١٠٣)
دەبێت ئەو ڕشتەیەی پەروەردگار لەم ئایەتە داوای لێکردووین دەستی پێوە بگرین چی بێت؟. ڕشتەى پەروەردگار لەم ئایەتەدا بەماناى قوڕئان دێت، بەمەش قوڕئانی پیرۆز ئەو ڕشتەیە کە پێویستە موسڵمانان هەرهەموویان دەستی پێوە بگرن. پەروەردگار لەم ئایەتەدا دووجار جەخت دەکاتەوە لە یەکگرتن و یەکڕێزیی موسڵمانان بەوەى لەیەکەمیاندا دەفەرموێت (ۆاعْتَێِمُوا بِحَبْلِ الڵهِ جَمِیعًا) لەدووەمیشدا دەفەرموێت (ۆڵا تَفَرَقُوا). لەشوێنێکى تردا پەروەردگار بەم شێوەیە دەفەرموێت:-
- ێا ڕَیُهَا اڵذینَ آمَنُوا ڕَگِیعُوا الڵهَ ۆڕَگِیعُوا الرَسُوڵ ۆڕُولِی الْڕَمْڕ مِنْکُمْ فَإِنْ تَنَازَعْتُمْ فِی شَیْءٍ فَرُدُوهُ إِڵى الڵهِ ۆالرَسُولِ إِنْ کُنْتُمْ تُۆْمِنُونَ بِالڵهِ ۆالْێوْمِ الْآخِڕ ذلِکَ خَیْرٌ ۆڕَحْسَنُ تَڕْوِیلًا (النساء :٥٩)
بەمەش دەگەینە ئەو ڕاستیەی کە موسڵمانان هەرهەموویان پێویستە یەکڕێز بن لەشوێنکەوتنى قوڕئان و سونتەى پێغەمبەرى خۆشەویست () و پەرتەوازە و لێکدابڕاو نەبن.
2- لەئیسلامدا ڕێگەنەدراوە بەدروستکردنى کۆمەڵ و گروپى جیاواز:-
قوڕئانى پیرۆز دەفەرموێت:-
- إِنَ اڵذینَ فَرَقُوا دِینَهُمْ ۆکَانُوا شِێعًا ڵسْتَ مِنْهُمْ فِی شَیْءٍ إِنَمَا ڕَمْرُهُمْ إِڵى الڵهِ پُمَ یُنَبِئُهُمْ بِمَا کَانُوا ێفْعَلُونَ (الڕنعام :١٥٩)
لەم ئایەتەدا پەروەردگار داوامان لێدەکەت خۆ بەدووربگرین لەو کەسانەى کە هەوڵی دابەشکردنى ئاین دەدەن بۆ چەند گروپ و کۆمەڵێک. بەڵام گەر لەئێستادا لە موسڵمان بپرسیت تۆچیت؟ ئەوە لەوەڵمدا پێت دەڵێت من سونیم یاخود شیعەم، یاخود ڕەنگە هەندێکى تریان پێت بڵێت من حەنەفیم، شافعیم، حەمبەلیم...هتد.
3- پێغەمبەرمان () موسڵمان بوو:-
ڕەنگە کەسێک لەو جۆرە موسڵمانانە بپرسێت باشە، ئەى پێغەمبەرمان () چی بوو؟ ئایا ئەو شافعی بوو؟، حەمبەلی بوو؟ یان مالیکی بوو؟. وەڵامى ئەم پرسیارانە هەموو نەخێرە، چونکە هاوشێوەى سەرجەم پێغەمبەرانى پێش خۆی موسڵمان بووە. لەقوڕئاندا پەروەردگار بەمشێوەیە دەفەرموێت:-
- فَڵمَا ڕَحَسَ عِیسَى مِنْهُمُ الْکُفْرَ قَاڵ مَنْ ڕَنْێَاڕی إِڵى الڵهِ قَاڵ الْحَۆاڕیُونَ نَحْنُ ڕَنْێَارُ الڵهِ آمَنَا بِالڵهِ ۆاشْهَدْ بِڕَنَا مُسْلِمُونَ (آلعمران :٥٢)
لەهەمان سوڕەتدا پەروەردگار ڕوونى دەکاتەوە کە پێغەمبەر "ئیبراهیم" نە جوولەکە بووە، نە مەسیحی بوو، بەڵکو ئەویش موسڵمان، پەورەردگار دەفەرمووێت:-
- مَا کَانَ إِبْرَاهِیمُ ێهُودِیًا ۆڵا نَێْرَانِیًا ۆڵکِنْ کَانَ حَنِیفًا مُسْلِمًا ۆمَا کَانَ مِنَ الْمُشْڕکِینَ (آلعمران :٦٧)
4- قوڕئان داوامان لێدەکەت خۆمان بە موسڵمان ناوببەین:-
• ئەگەر کەسێک لەمسوڵمانێکى پرسی "تۆ چیت؟" ئەوە پێویستە لەوەڵامدا بڵێت " من موسڵمانم." و وەڵامى وەکو حەنەفیم، شافعیم و ئەوانى تر واز لێبێنێت. ئەوەتا پەروەردگار لەقوڕئانی پیرۆزدا وا ئەفەرموێت:-
- ۆمَنْ ڕَحْسَنُ قَوْلًا مِمَنْ دَعَا إِڵى الڵهِ ۆعَمِڵ ێَالِحًا ۆقَاڵ إِنَنِی مِنَ الْمُسْلِمِینَ (فێلت :٣٣)
• کاتێک پێغەمبەر () نامەى ئەنووسی بۆ پادشا و فەرمانڕەوا بێ باوەڕەکان تا بانگێشتیان بکات بۆ ئاینی ئیسلام، ئایەتێکى سوڕەتی (آل عمران) بۆ دەنووسین، کە پەروەردگار تێیدا بەم شێوەیە ئەفەرموێت:-
- فَإِنْ تَۆڵوْا فَقُولُوا اشْهَدُوا بِڕَنَا مُسْلِمُونَ (آلعمران :٦٤)
5- ڕێزگرتن لەزانا گەوەرکانى ئاینی ئیسلام:- پێویستە کەوا ڕێزبگرین لەهەموو زانا مەزنەکانى ئیسلام بەهەر چوار ئیمامەکەشەوە (ئیمامى ئەبو حەنیفە، ئیمامى شافعی، ئیمامى حەمبەل، ئیمامى مالیک) ڕەحمەتى خوا لەهەموویان بێـت. ئەوان زانا و تێگەیشتووى لێهاتوو بوون و داواکارین لە پەروەردگار کە پاداشتی ئەو هەموو هەوڵ و ماندووبوون و تێکۆشانەیان بداتەوەکە لەپێناو ئاینی ئیسلامدا کردوویانە. ئەوەى لێرەدا گرنگە بووترێت ئەوەیە کە ناتوانین کەسێک ڕەتبکەینەوە هەر لەبەر ئەوەى کە بۆچوونێکى ئیمامی شافعی یاخود ئیمامى مالیکی پێ باشتر و پەسەندترە، بەڵام پێویستە کاتێک پرسیارى لەو کەسە کرا "تۆ چیت؟"، لەوەڵامدا بڵێت من موسڵمانم. ڕەنگە هەندێک کەس ئاماژە بدەن بەو فەرموودەیەی پێغەمبەر () کە لەپەڕتووکى "سونن ڕبو داود"دا هاتووە کە فەرموودەى ژمارەى (4579)یە. لەم فەرموودەیەدا پێغەمبەر () دەفەرموێت (ئومەتەکەم دابەش دەبێت بۆ(73) کۆمەڵ). ئەم فەرموودەیە ئەوە دەردەخات کە پێغەمبەر پێشبینی دابەشبوونى ئومەتەکەى کردووە بۆ (73) کۆمەڵ، نەوەک ئەوەى کە ئەو داواى کردبێت کە موسڵمانان هەستن بە دروستکردنى کۆمەڵە و گروپی جیاواز، چونکە قوڕئانى پیرۆز ئەم جۆرە دابەشکردن و پەرتەوازییەی قەدەغەکردووە. ئەوانەى کەوا شوێنی قوڕئان و سونەتی پێغەمبەر () دەکەون و گروپ و کۆمەڵەى جیاواز دروست ناکەن، هەر ئەوانە لەسەر ڕێگاى ڕاست و دروستن. بەگوێرەی فەرموودەیەک کە (ترمژی) ڕیوایەتی کردووە، کە فەرموودەى ژمارە (171)ە، پێغەمبەر () فەرموویەتی (ئومەتەکەمدابەش دەبێت بۆ"73" کۆمەڵی جیاواز، هەرهەموویان بۆ ئاگرى دۆزەخن تەنها یەکێکیان نەبێت.) هاوەڵەکانیش پرسیان ئەى پێغەمبەرى خوا () ئەو کۆمەڵەیە کێن؟، ئەویش لەوەڵامدا وتی (ئەوان ئەو کۆمەڵەیەن کە خۆم و هاوەڵەکانم بۆی دەگەڕێینەوە). قوڕئانی پیرۆزیش لەزۆر ئایەتدا ئاماژەى داوە بەوەى کە گوێڕایەڵی خوا گوێڕایەڵی پێغەمبەر () بین. بۆ موسڵمان ئاسایی کە بۆچوونى هەر زانایەک وەرگرێت کاتێک ئەو بۆچوونەیەکانگیر بێت لەگەڵ قوڕئان و سوونەتى پێغەمبەر ()، بەڵام گەر بێت و ئەو بۆچوون و ڕایە پێچەوانە و دژى قوڕئان و سونەتی پێغەمبەر () بێت ئەوە ڕاستەوخۆ ڕەتدەکرێتەوە و قەبوڵ ناکرێت.

0 comments:
Post a Comment