وەڵامێک بۆ ئەو کەسەنای کە دەڵێن پێغەمبەر صلی اللە علیە وسلم بانگەشەی کردووە بۆ یەکێک لەم مەبەستانە .



السلام علیکم
وەڵامدانەوەی گومانەکان لەسەر قورئان
بەشی ۲
بسم اللە الرحمن الرحیم
وەڵامێک بۆ ئەو کەسەنای کە دەڵێن پێغەمبەر صلی اللە علیە وسلم بانگەشەی کردووە بۆ یەکێک لەم مەبەستانە .
۱ ــ بەمەبەستی بەدەستهێنانی ماددە( ماڵی دنیا) .
۲ ـــ بەمەبەستی بەدەستهێنانی پایەو هێزو شکۆمەندایەتی .
۳ ــ بەمەبەستی یەکڕیزی و ئازادکردنی عەرەبەکان .
٤ ــ بەمەبەستی چاک سازی و ڕەووشت .)
۱ ــــ بەمەبەستی بەدەست هێنانی ماددە
هەندێ کەس مشت و مڕ لەسەر ئەوە دەکەن؟کە پغەمبەر صلی اللە علیە وسلم بەدرۆ قورئانی داوەتە پاڵ خوا خۆشی بەپێەمبەر بانگ کردووە بۆ بەدەست هێنانی ماڵی دنیا !!!!
منیش هەمان بۆ چونم هەیە کەزۆرێک لەخەڵک بانگەشەی پێغەمبەرایەتییان کردوە !! ڕێنمایی کەروو قەشەکان بەمەبەستی قازانجی مادی ماڵی دونیا بەم شێوەیە دەوڵەمەند بوون ژیانێکی خۆشیان بەسەر بردووە .
بەڵام باری دارایی پێغەمبەر صلی اللە علیە وسلم پێش پێغمبەرایەتی باش تر بووە لەو کاتەی بووە بەپێغەمبەر لەتەمەنی ۲٥ ساڵیدا هاوسەرگیری کرد لەگەڵە ( خەدیجە ) کە ئافرەتێکی ساماندار و دەوڵەمەند بوو ،
یەکێک لەخێزانەکانی پێغەمبەر صلی اللەعلیە وسلم عائشە ڕەزای خوای لێبێ دەگێرێتەوە کەمانگێک یان دوو مانگ لەماڵی پێغەمبەر صلی اللە علیە وسلم تێپەڕییوە بەبێ ئەوەی ئاگر لەماڵیدا بکرێتەوە 😭😭😭 لەبەر ئەوە هیچ شتێک نەبووە بۆ ئامادە کردن و لێنان ، ژیانیان بە ئاو وخورما بەسەر بردووە ، وەهەندێ جاریش ئەم خواردنە پاشکۆی شیری بزنەکانی خەڵکی مەدینە بووە الریاض الصالحین " ٤۹۲ "
هاوەڵەکانی پێغەمبەر صلی اللە علیە وسلم ابوزرو ابو هوڕەیڕە ڕەزای خوایان لێبێت ، دەگێڕنەوە کە پێغەمبەر صلی اللە علیە وسلم هەرگیز دیاری ڕەت نەکردۆتەوە وە هەچێکی هەبووە بەخشیویەتی بەهەژارو نەداران " الریاض الصالحین ٤٦٦ -- ٤٦٥ .
ئەمە قورئانی یەکی کاتی نیە ، بەڵام ڕێگای ژیانە ، ئەگەر پێغەمبەر صلی اللە علیە وسلم لەو ساتەدا ویستبای وەک پاشا بژی ئەوە ئەی توانی ، وە نزیکەکانی جۆرێک لەناڕەزای و نیگەرانییان هەبوو کە بۆچی لەژیانێکی ئاوا دادەژین لەکاتێکدا ئەیتوانی لەژیانێکی پڕ خۆشیدا بژی ، وە پێغەمبەریش صلی اللە علیە وسلم هەستی بە بێزاری کرد پاشان نیگا دابەزی خوای گەورە دەفەرمووێت : --
يَٰٓأَيُّهَا ٱلنَّبِىُّ قُل لِّأَزْوَٰجِكَ إِن كُنتُنَّ تُرِدْنَ ٱلْحَيَوٰةَ ٱلدُّنْيَا وَزِينَتَهَا فَتَعَالَيْنَ أُمَتِّعْكُنَّ وَأُسَرِّحْكُنَّ سَرَاحًۭا جَمِيلًۭا
ئه‌پێغه‌مبه‌ر به‌هاوسه‌رانت بڵێ: ئه‌گه‌ر ئێوه‌ ته‌نها ژیانی دونیا و ڕازاوه‌یه‌که‌یتان ده‌وێت، وه‌رن با هه‌ندێك شتومه‌ك و پاره‌ و سامانتان پێ ببه‌خشم، له‌وه‌ودواش به‌ جوانترین شێوه ‌ده‌ست به‌ردارتان ببم.
[Al-Ahzab:28]
[ئاسان]
وَإِن كُنتُنَّ تُرِدْنَ ٱللَّهَ وَرَسُولَهُۥ وَٱلدَّارَ ٱلْءَاخِرَةَ فَإِنَّ ٱللَّهَ أَعَدَّ لِلْمُحْسِنَٰتِ مِنكُنَّ أَجْرًا عَظِيمًۭا
خۆ ئه‌گه‌ر ئێوه ‌خوا و پێغه‌مه‌ره‌که‌ی و پاداشتی ڕۆژی قیامه‌تان ده‌وێت، ئه‌وه ‌دڵنیا بن که ‌خوا بۆ چاکه‌کارانتان پاداشتی زۆر گه‌وره ‌و بێ ئه‌ندازه‌ی ئاماده‌کردووه ‌ (پێغه‌مبه‌ر هه‌موو هاوسه‌رانی یه‌ك یه‌ك تاقی کرده‌وه ‌هه‌موانیان خواو پێغه‌مبه‌رو پاداشتی قیامه‌تیان هه‌ڵبژارد).
[Al-Ahzab:29]
[ئاسان]
برایان خوشکان تائێرا بەسەچونکە هەندێک کەس ناتوانن زۆر بخوێننەوە کەبەڕاستی ئەمە کەمتەرخەمییە
چاوەڕوانی بەشکانی تربن ان شاء الله
لە دوعای خێر بێ بەشمان مەکەن .
‪#‎muhamad‬
هاوبه‌شی بكه‌ له‌ گۆگل پله‌س

About admin

0 comments: