السلام علیکم
ئایا سەیرکردنی ڕەگەزی بەرامبەر زیانت پێ دەگەیەنێ ؟
ئایا دڵ دەشکێت ؟
بسم اللە الرحمن الرحیم
كورتەی توێژینەوەكە ئەوەیە كە (دڵشكاندن) لە نێوان زۆرێك لە خەڵكیدا بوونی هەیە، بەشێوەیەك كە دڵ بە بەراورد بە ئەندامەكانی دیكەی جەستە بەشێوەیەكی زیاتر و گەورەتر دووچاری ئازار دەبێتەوە، هەروەها پسپۆڕ و شارەزا (یورجن شیفر) لە زانكۆی (ماربورگی) ئەڵمانی دەڵێت: كاتێك مرۆڤێك دەڵێت: كە دڵی بەهۆی لە دەستدانی خۆشەویستەكەیەوە ئازاری دەگات، ئەوە بە مانای وشە قسەیەكی زۆر ڕاست و دروستە.
ئیسلام چۆن چارەسەری ئەم گرفتەی كردووە؟
خۆشەویستانم: هەموو ئەو یاسا و بەرنامە جوانانەی كە پێشەوا و پەیامبەرمان محمد صلی الله علیە وسلم، بۆی هێناوین، بەڕاستی شیفا و چارەسەرە بۆ هەموو نەخۆشییەكانی سەردەم، ئیسلام خێر و خۆشی و ژیانی پڕ ئاسوودەیی و بەختەوەری بۆ ئێمە هێناوە، هەروەها ئیسلام لە خەم و پەژارە و گرفتەكان و نەخۆشی و دەرد و ناڕەحەتییەكان و خەمۆكی دوورمان دەخاتەوە.
پەیامبەرمان محمد صلی الله علیە وسلم، چارەسەری ئەم گرفتەی لە ڕەگەوە كردووە، كاتێك بە پێشەوا (عەلی كوڕی ئەبوتالیب) دەفەرمووێت: (ئەی عەلی، سەیری ئافرەت مەكە، سەیركردنی یەكەم تاوان نییە لەسەرت، بەڵام دووەم جار بە تاوان بۆت دەنوسرێت..) [أخرجه أحمد وأبو داود والترمژی]. هەر وەكو دەزانین هەموو پەیوەندییەكی سۆزداری بە دڵنییاییەوە سەرەتا لە سەیركردنێكەوە دەست پێدەكات..
لەبەرئەوەیە خودای گەورە فەرمانمان پێدەكات كە چاومان دابخەین، هەروەكو دەفەرموێت: (قُلْ لِلْمُۆْمِنِینَ ێغُچُّوا مِنْ أَبْصَاڕهِمْ ۆێحْفَڤُوا فُرُوجَهُمْ ژَلِكَ أَزْكَی ڵهُمْ إِنَّ اللَّهَ خَبِیرٌ بِمَا ێصْنَعُونَ) [النور: 30].
واتە: ئەی محمد صلی الله علیە وسلم بە پیاوانی بڕوادار بڵێ: چاو دابخەن لە ئاستی ژنانی نامەحرەمدا، (واتە: لە ئاستی ئەوانەی دەتوانن مارەیان بكەن، چونكە بە چاوداخستن دەرگای هەموو خراپەیەك دادەخرێت)، هەروەها داوێن و عەورەتی خۆیان بپارێزن، ئەوە باشترە بۆیان، بێگومان خودای گەورە بە هەموو ئاكار و كردەوەیەكیان بە ئاگایە.
داخستنی چاو و سەیرنەكردنی ڕەگەزی بەرامبەر، مرۆڤ دەكات بە كەسێكی ژیر و دەروونپاك و ڕۆح پاك، بەڵام تێڕوانینەكان ئارەزووی مرۆڤ دەوروژێنن، ئەعصاب و كۆئەندامەكانی جەستە خراپ دەكەن، لەبەرئەوەی لە كاتی سەیركردنی ئارەزوودارانەی ڕەگەزی بەرامبەر كۆئەندامەكانی جەستە هاندەدەن بۆ شەهوەت و ئارەزوو.
ئێمە باش دەزانین هەموو پەیوەندییەكی سۆزداری، بەدڵنیاییەوە بە خراپە و تاوان كۆتایی دێت، یان لانی كەم دەگاتە دەست لێدان و ماچكردن، جگە لەوەش مرۆڤ والێدەكات بەردەوام بیر لە خۆشەویستەكەی بكاتەوە، عاشق بە درێژایی شەو بێدارە و خەو لە چاوانی دەزڕێت، تەنها لەبەر بیركردنەوە لە خۆشەویستەكەی و ئەوە جگە لە بەفیڕۆدانی كات و ماڵ و سامان و تواناكانی لەو پێناوەدا..
هەمیشە مێشكی لێوان لێو دەبێت لە بیركردنەوەی مەعشوقەكەی، لە ئەنجامیشدا دووچاری شكست دەبن، ئەو كات هەموو ئەوانە پێچەوانە دەبنەوە و كاریگەری نێگەتیفی لەسەر تەندروستی و مێشك و دڵ و دەروونی دەبێت.
لە پەیوەندی سۆزداریدا دڵ زۆرترین زیانی بەردەكەوێ، جا ئەو پەیوەندییە سەركەوتوو بێت، یان شكستخواردوو، بێگومان باشترین ڕێگە بۆ بنیاتنانی پەیوەندی نێوان كوڕو كچ، بریتییە لە هاوسەرگیری، كە خودای گەورە بۆی حەڵاڵ كردووین، ئەوە ئەو پەیوەندییە سروشتییەیە كە زانایان ئامۆژگاریمان دەكەن تا پەیوەندییەكانمان لەگەڵ ڕەگەزی بەرامبەر لەسەر بنەمای هاوسەرگیری بێت.. ئایا ئەمە ئەوە نییە كە ئیسلام بۆی هێناوین كاتێك پەیوەندی سۆزداری ناشەرعیمان لێ قەدەغە دەكاتو فەرمانمان بە هاوسەرگیری پێدەكات؟!
لەبەرئەوە برای ئازیز: پێویستە بیهێنیتە پێش چاوی خۆت، كاتێك تۆ دەڕوانیت بۆ كەسێك كە خودا حەرامی كردووە لەسەرت، جەستەت هۆرمۆنێكی تایبەت بە سێكس دەردەدات، خوێنو دڵو مێشكو ئەندامانی جەستە هەموویان ئامادە دەبێت بۆ كردارێكی سروشتی، بەڵام جگە لە تێڕوانین و قسەكردن شتێكی دیكە ڕوونادات، سەرەنجام ئەندامانی جەستە ماندوو دەبن لە دووبارەكردنەوەی ئەم كردارە كە لە ئەنجامی (تێڕوانین و قسەكردنەوە) ڕوودەدات، ئەمەش دەبێتە هۆی ئەوەی ئەندامەكانی جەستەت تواناو لێهاتووییەكانیان كەم بكات، بەرگری جەستەت كەم دەكاتەوە و زۆرتر ئەگەری دووچاربوون بە نەخۆشییە ترسناك و درێژخایەنەكان هەیە..
هەروەها دەڵێین: خوشكی ئەزیزم، ئاگاداری پەیوەندی سۆزداری بە، باشترین چارەسەر بریتییە لە داخستنی چاوەكانت، تێڕوانینو سەیركردنی ڕەگەزی بەرامبەر تیرێكە لە تیرەكانی ئیبلیس، هەر كەس لەبەر خودا وازی لێبهێنێت، بێگومان خودای گەورە بۆی دەگۆڕێت بە نورێك كە شیرینییەكەی دەگاتە دڵی.
ڕوونتر بڵێین: هەر كەس لەبەر خودا واز لە شتێك بهێنێت، بێگومان خودای گەورە بە باشتر لەوە بۆی دەگۆڕێت!
www.kaheel7.com/ar
http://haiv.org/ku/?p=7749
سةرجاوة بةيجي :
0 comments:
Post a Comment