بسم اللە الرحمن الرحیم
تاکە شتێک کە هەموو ئەوانەی شارەزاییان لەبارەی قورئانەوە عەیە موسوڵمان و بێ دین و بێ باوەڕ ، یەک دەنکن لەسەر ئەوەی کە پێغەمبەر صلی اللە علی وسلم نەخوێندەوار بووە ،
بۆ یەکەمین جار قورئان بۆ کەسێکی نەخوێندەوار هاتەخوارەوە لەسەدەی ۱٦ زاینیدا کە لەنیمچە دوورگەی عەرەبی ( مەککە ) لەدایک بووە ناوی محمد بووە .
ناموسوڵمانەکان سێ بیرو بۆ جونیان هەیە بۆ بنەڕەت و سەرچاوەی قورئان
۱ـ پێغەمبەر صلی اللە علیە وسلم خۆی دانەری قورئان بووە کە ئەمە ناگونجێت کەسێک ئەوەندە زیرەک بێت هەواڵی ڕابردوو داهاتوو بدات .
۲ ــ لەسەر چاوەکانی ترەوە فێر بووە مەبەست لەکتێبە ئاسمانییەکانە .
۳ ــ هیچ مرۆڤێک دانەری قورئان نییە بەڵکو ووشە بەوشە دابەزیوە لەلایەن خوداوە
ان شاء الله لەداهاتوودا باس لەم سێ خاڵە دەکەین .
ئەوانەی کە دەڵێن پێغەمبەر د.خ نوسەری قورئان بووە ، ئەوا پێغەمبەر د،خ هیج کاتێک ئەکرکی بەرپرسیارێتی بنچینەیی قورئانی نەخستۆتە ئەستۆی خۆی بەڕاشکاوی ڕاستگۆیی ووتویەتی ئەم قورئانە خودا بۆی ناردووم ئەگەر پێچەوانەش بیر بکەیتەوە ئەوا شتێکی نالۆژیکیە ، چونکە واتاکەی ئەوە دەگەیەنێت کە ئەو کەسێکی درۆزنە . لەمێژودا ئەوە فێربووین کە لەمنداڵییەوە تا تەمەنی ٤۳ ساڵی هیچ درۆیەکی نەکردوەو وە دوای ٤۳ ساڵیش واتە بەکەسێکی ڕاستگۆ ناسراوە کە نەیارانیشی دانییان دەنا بەو ڕاستییەدا کە نازناوی ڕاستگۆی پێ بەخشرابوو وە نازناوی الامین ی پێ بەخشرابوو ، هەروەها ئەوە چێگەی ئاماژە پێدانە کە زۆرێک لەکافرەکان ئاینی ئیسلامیان ڕەت کردەوە پێیان وابوو کە کەسێکی درۆزنە بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا متمانەیان پێی هەبوو ، وەشتە بەنرخەکانییان لای ئەو دادەنا بەمەبەستی پاراستن ،
وێنەی ئەوڕاستیە ئەوەیە کاتێک پێغەمبەر صلی اللە علیە وسلم بڕیاریدا مەکە بەجێ بهێڵێ حەزرەتی عەلی لەجێی حۆی دانا بۆ گەڕاندنەوەی ئامانەتەکان بۆ خاوەنەکانیان کە لەلای پێغەمبەر بوو د.ح .
وە جارێکیان کە ( ئەبو سوفیان ءیەکێک لەسەرۆکەکانی بت پەرستەکان کە سەردانی ( هرقل )کرد بۆ ئەوەی داوای پشتگیری لێ بکات دژی پێغەمبەر صلی اللە علیە وسلم
هرقل پرسیاری کرد ئایا پێش پێغەمبەرایتی هیچ درۆیەکی کردووه ؟ یاخود ووتی ئایا خیانەتی لە ئامانەت کردووە ؟ لەوەڵامدا ووتی نەخێر ! تەنانەت ناحەزاکانی دانیان ناوە بەدڵسۆزی ڕاستگۆیی .....
لەدوعای خێر بێ بەشمان مەکەن .
#muhamad
0 comments:
Post a Comment