پێغەمبەر(صلى الله عليه وسلم) ئەم دیاردەیەی لە كوێ‌ بینی؟




پێغەمبەر(صلى الله عليه وسلم) ئەم دیاردەیەی لە كوێ‌ بینی؟
پەروەردگار دەفەرموێت: (وإذا غشيهم موج كالظلل دعوا الله مخلصين) لقمان: 32.
واتە: هەركاتێك شەپۆلێكی وەك هەورەكان دایانپۆشێت، بە دڵسۆزی لە خوا داوا دەكەن.
زۆرینەی تەفسیرزانەكان دەڵێن (موج كالظلل) بە واتاى (یظلهم كالغمام) بە واتاى (مثل المظلة) واتە: شەپۆلێك وەكو كۆمەڵە هەور دەبێتە چەتر بۆیان.
بڕوانە وشەی (موج) تاكە بەڵام (ظلل) كۆیە واتە یەك شەپۆل شێوەی چەند هەورێك دەبەخشێت.
ناوی زانستيی ئەم شەپۆلانە (Plunging breakers) لە ناوچەكانی (هاوای) و (باشوری كالیفۆرنیا) هەن، هەروەها شەپۆلەكانی (تسونامی) وەك لە وێنەكەدا دیارە هەمان شێوە دەبەخشن، واتە لەو ژینگەیەی پێغەمبەری تێدا ژیاوە نيیە.
پرسیارەكە ئەوەیە ئايا پێغەمبەر(صلى الله عليه وسلم) ئەم شەپۆلانەی لە كوێ‌ بینی؟
ئایا وەڵامەكە ئەوە نيیە كە خوای زانا و شارەزا ئاگاداری كردۆتەوە؟ لە كاتێكدا پێغەمبەر لە ژینگەیەكی بیاباناوی دوور لە دەریا ژیاوە و هەرگیزيش بە دەریادا نەڕۆيشتوە.
سەرچاوە: تەفسيرى ابن كثير ، القرطبي ، الطبري

هاوبه‌شی بكه‌ له‌ گۆگل پله‌س

About admin

0 comments: