معجيزةكانی پەیامبەری خوا

جابیر لە غەزای "بواط" دەگێرێتەوە: "پێغەمبەر(ﷺ) بە منی فەرموو: داوای ئاوی دەستنوێژ لە خەڵك بكە. عەرزم كرد: ئاو دەست ناكەوێ‌. پێغەمبەریش (ﷺ) داوای ئاوێكی زۆر كەمی كرد. بۆیان هێنا و دەستی خستە ناوی و شتێكی لەبەر خۆیەوە فەرموو نازانم چی بوو. پاشان فەرمووی: داوا بكە "جەفنة"(تەشتێک) بهێنن. منیش هێنام، جابیر دەفەرموێ‌:
پێغەمبەر (ﷺ) دەستی خستە ناو تەشتەكەوە و پەنجەكانی تێدا بڵاوكردەوە و، ئنجا جابیر ئاوەكەی كرد بەسەر دەستی پێغەمبەردا(ﷺ) و پێغەمبەریش(ﷺ) فەرمووی: "بسم الله".
جابیر دەفەرموێ‌: دەمبینی ئاو لە نێوان پەنجە پیرۆزەكانیەوە هەڵدەقوڵا هەتا تەشتەكەی پڕ كرد. ئنجا فەرمانی دا كە خەڵكەكە بێن ئاو ببەن. ئەوانیش تا تێراوبوون لێیان خواردەوە، ئنجا پێغەمبەر(ﷺ) دەستی لە تەشتەكە هەڵگرت، هێشتا هەر پڕبوو". صحيح، رواه مسلم في حديث طويل.

هاوبه‌شی بكه‌ له‌ گۆگل پله‌س

About admin

0 comments: