به‌هێزی مێرووله‌.....

به‌هێزی مێرووله‌.....
زاناکان ده‌ڵێن: مێرووله‌ ده‌توانێت گه‌ڵایه‌ک که‌ کێشه‌که‌ی ده‌ ئه‌وه‌نده‌ی کێشی خۆی یان بیست ئه‌وه‌نده،له‌وانه‌یه‌ زیاتریش به‌پێی قه‌باره‌ی خۆی هه‌ڵبگرێت، له‌ کاتی هه‌ڵگرتنی گه‌ڵاکه‌دا ته‌کنیکی ئه‌ندازه‌یی به‌کارده‌هێنێت ئه‌گه‌ر مرۆڤ بیه‌وێ حسابی بکات یان چاوی لێبکات پێویستی به‌ کتێبێکی گه‌وره‌ له‌ هاوکێشه‌ی بیرکاری هه‌یه‌ (هاوکێشه‌کانی هاوسه‌نگ کردن).

سبحان الله.....مێروله‌یه‌کی بچووک چۆن به‌و حساباته‌ هه‌ڵده‌سێت؟ چ هێزێکه‌ له‌وه‌دا به‌کاری ده‌هێنێت؟ وه‌ کێیه‌ ئه‌و حساباته‌ی فێر کردووه‌؟ وه‌ یان کێیه‌ ڕای هێناوه‌ ڕزقی خۆی هه‌ڵگرێت؟؟
بێ گومان هه‌موو ئه‌مانه‌ خوای گه‌وره‌ خاوه‌نیه‌تی....!!

هه‌روه‌ک له‌ سووره‌تی ( العنکبوت : 60) ده‌فه‌رموێت :وَكَأَيِّن مِّن دَابَّةٍ لَّا تَحْمِلُ رِزْقَهَا اللَّـهُ يَرْزُقُهَا وَإِيَّاكُمْ ۚ وَهُوَ السَّمِيعُ الْعَلِيمُ ﴿٦٠﴾
واتە: زۆر زینده‌وه‌ر هه‌یه ڕزق و ڕۆزی خۆیان نه‌داوه به‌کۆڵی خۆیاندا (که‌چی خوا په‌کیان ناخات و له برساندا نامرن)، چونکه خوا ڕزقی ئه‌وانیش و ئێوه‌ش ده‌دات، بێگومان ئه‌وزاته بیسه‌ر (به قسه و گوفتارتان) و زانایه (به‌خه‌یاڵی دڵ و ده‌روونتان).


هاوبه‌شی بكه‌ له‌ گۆگل پله‌س

About admin

0 comments: