شیرینی دان له مه‌ڵاشوو،سوننه‌تێكی پێغه‌مبه‌ره درودی خوای لێبێت،له صه‌حیحی بوخاری بەفەرموودە ژمارە(3619)هاتووه له ئه‌سماوه ره‌زای خوای لێبێت
عن أسماءَ رضي الله عنها: (أنها ولدت عبد الله بن الزبير، فأتت به النبي صلى الله عليه وسلم، فوضعته في حجره فحنكه بتمرة ، ثم دعا له وبرَّك عليه) روه بخاری (3619)
عن أسماءَ رضي الله عنها: (أنها ولدت عبد الله بن الزبير، فأتت به النبي صلى الله عليه وسلم، فوضعته في حجره فحنكه بتمرة ، ثم دعا له وبرَّك عليه) روه بخاری (3619)
واتا 🙁 كاتێك كه عبدالله ی كوڕی زوبێری بوو،هێنای بۆ لای پێغه‌مبه‌ر درودی خوای لێبێت،خستیه ناو حوجرهكهیهوه و مه‌ڵاشووی به خورما شیرین كرد،دواتر دوعای بۆ كرد و داوای به‌ره‌كه‌تی بۆ كرد)،هه‌روه‌ها بوخاری بۆمان ده‌گێڕێته‌وه بەفەرموودەی ژمارە(5045)له ئه‌بی موسای ره‌زای خوای لێبێت فه‌رموویه‌تی
(ولد لي غلام فأتيت به النبي صلى الله عليه وسلم فسماه إبراهيمَ، فحنكه بتمرة ودعا له بالبركة)رواه بخاری(5045)
(ولد لي غلام فأتيت به النبي صلى الله عليه وسلم فسماه إبراهيمَ، فحنكه بتمرة ودعا له بالبركة)رواه بخاری(5045)
واتا :(منداڵێكم بوو هێنام بۆ لای پێغه‌مبه‌ر درودی خوای لێبێت ناوی نا ابراهیم،مه‌ڵاشووی شیرین كرد و دوعای به‌ره‌كه‌تی بۆ كرد).
مه‌ڵاشوو شیرین كردن بریتیه له جوینی شتێكه و خستنیه‌تی بۆ ناوی ده‌می منداڵ و سواندنی به چه‌ناگه و مه‌ڵاشوویدا،مه‌ڵاشوو دیوی سه‌ره‌وه‌ی ناوه‌وه‌ی ده‌مه، پێغه‌مبه‌ر درودی خوای لێبێت ئه‌و كاره‌ی ئه‌نجام داوه دواتریش ئومه‌ته‌كه‌ی شوێنی كه‌وتوون له‌سه‌ر په‌یڕه‌وكردنی ئه‌و سوننه‌ته به درێژایی سه‌دان ساڵ. له‌م دواییانه‌دا توێژینه‌وه‌یه‌ك بڵاو كراوه‌یه تێیدا باسی گرنگی شیرینی كردنی مه‌ڵاشوو ده‌كات،كه ڕه‌نگه ژیانی منداڵه‌كه له سه‌ره‌تاوه تا كۆتایی بگۆڕێت.
له نێوان ساڵانی 2008 و 2010 له نه‌خۆشخانه‌ی Waikato Women’s Hospital له وڵاتی نیوزله‌ندا،توێژینه‌وه‌یه‌ك ئه‌نجامدرا له‌سه‌ر منداڵانی تازه له دایك بوو؛ئه‌وانه‌ی ماوه‌ی كۆپهلهییان ته‌واو كردبوو له سكی دایكیان و ئه‌وانه‌ی خوده‌ج،ئه‌وانه‌ی دوچاری مه‌ترسی دابه‌زینی ئاستی شه‌كری خوێن ده‌بوونه‌وه؛له‌دوای تێكچوونێكی به‌ربڵاو به ڕێژه‌ی 15% لهشساغهكاندا،كه ڕه‌نگه ببێته خراپ بوونی خانه‌كانی مێش گه‌ر بێت و چاره‌سه‌ر نه‌كرێت به خێرایی – هۆكاره‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ دایكه‌كه توش بوو بێت به نه‌خۆشی شه‌كره،یان منداڵهگه گه‌شه كه‌م و كوڕه یان كێشی سروشتی نیه چ به زیاده چ به كه‌می،به ڕێژه‌ی دیاریكراو،ئه‌مه‌ش وا ده‌كات منداڵه‌كه بخرێته به‌ر شیكاری شه‌كره به یه‌كه‌ی چاودێری ورد ئه‌مه كار ده‌كاته سه‌ر شیردانی سروشتی منداڵه‌كه كه پێویستی پێیه‌تی له ڕۆژه سه‌ره‌تاكانی ته‌مه‌نیدا و دوچاری مه‌ترسی تری ده‌كات.
توێژینه‌وه‌یه‌ك ئه‌نجامدرا له‌سه‌ر ئه‌و منداڵانه بۆ پێوانه كردنی ڕاده‌ی كارایی پێدانی شه‌كری دكسترۆز له سه‌ر شێوه‌ی(ماده‌یه‌كی لینج)به چڕی 40% له ده‌مه‌وه بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی ڕێژه‌ی توشبون دابه‌زینی شه‌كره‌ی خوێن له لای تازه له دایك بوان له یه‌كه‌م 48 كاتژمێری سه‌ره‌تا به‌راورد به چاره‌سه‌ره‌كی هه‌ڕه‌مه‌كی،ده‌رئه‌نجامه‌كان كه‌م بونێكی چه‌ند جارهییان ده‌رخست بۆ گریمانه‌ی دابه‌زینی شه‌كره‌ی خوێن توێژه‌ره‌كان ئاماژه‌یان به‌وه دا كه ئه‌م ڕێگایه باشترینه له ئێستادا به‌راورد به ڕێگه‌ی ده‌مار له ڕووی ده‌رئه‌نجامه‌وه و ئاسانی جێبه‌جێكردنی و كه‌می تێچون و كاریگه‌ری لاوه‌كی،ڕێنماییان ئه‌وه بوو كه تاقیكردنه‌وه‌ی دوباره بكرێته‌وه له‌سه‌ر نمونه‌ی گه‌وره‌تر له منداڵان بۆ دڵنیابون له كاراییه‌كه‌ی.
توێژینه‌وه‌یه‌ك بڵاوكرایه‌وه ساڵی 2014 له گۆڤاری Journal of Clinical Neonatologyشايانی بیرهێنانه‌وه‌یه كه تێكڕای چڕی شه‌كری گلوكۆز ته‌نها كه شه‌كرێكی یهكانیه(و شه‌كری سه‌ره‌كیه له جه‌سته‌ی مرۆڤدا)له خورمادا به‌گشتی بریتیه له 30% له پاڵ شه‌كره‌كانی تر وه‌كو فركتۆز و سكرۆز كه له خورمادا زیاتره وه‌ك له شتێكی تر،له‌گه‌ڵ ڕه‌چاو كردنی گۆڕانی ڕێژه‌كان له نێوان ناوچه جیاوازه‌كانی كشت و كاڵی،پاك و بێگه‌ردی بۆ خوای باڵاده‌ست.
موسڵمانی ڕاست باوڕی هه‌یه به هه‌ر شتێك له ئایندا هاتبێت و حیكمه‌تێكی تێدابێت چ خوای گه‌وره ئاشكرای كردبێت بۆ به‌نده‌كانی یان په‌نهانی كردبێت بۆ ئه‌وه‌ی تاقیان بكاته‌وه،ئیمانه‌كه‌ی ته‌نها به‌وه جێگیر نیه كه ده‌بێت دیارده‌كه ببینێت،هه‌ركات خوای گه‌وره ڕێگه‌ی دابێت به زانستی مرۆیی ئایه‌تێك ئاشكرا بكات ئه‌وا موسڵمانان باوڕیان زیاد ده‌بێت زیاتر له خوا ده‌ترسن(فَأَمَّا الَّذِينَ آمَنُوا فَزَادَتْهُمْ إِيمَانًا وَهُمْ يَسْتَبْشِرُونَ)(التوبة-124) واتا:( ئه‌وانه‌ی که باوه‌ڕیان هێنا بوو ئه‌وه‌نده‌ی تر ئیمان و باوه‌ڕی پته‌و تر کردن، ئه‌وانیش مژده به‌یه‌کتر ده‌ده‌ن (ده‌رباره‌ی سه‌رکه‌وتن و خۆشی هه‌ردوو جیهان).له كۆتاییدا ئه‌وه‌ی توێژینه‌وه‌كان ده‌ریان خستووه به بێ هیچ مه‌به‌ستێك خۆی بۆ خۆی یه‌كێكه له سوده‌كانی مه‌ڵاشوو شیرین كردنه كه مامۆستاكه‌مان درودی خوای لێبێت فێری كردوین.
سەرچاوەی زانستی
https://www.ncbi.nlm.nih.gov/pmc/articles/PMC3982331/

0 comments:
Post a Comment