بفه‌رموون:
په‌یامبه‌ر (ﷺ) ده‌فه‌رموێت:”خَالِفُوا المُشْرِكِينَ وَفِّرُوا اللِّحَى، وَأَحْفُوا الشَّوَارِبَ “. صحيح البخاري، رقم٥٨٩٢، ج٧، ص١٦٠.
په‌یامبه‌ر (ﷺ) ده‌فه‌رموێت:”خَالِفُوا المُشْرِكِينَ وَفِّرُوا اللِّحَى، وَأَحْفُوا الشَّوَارِبَ “. صحيح البخاري، رقم٥٨٩٢، ج٧، ص١٦٠.
واتە:پێچەوانەی هاوبەش پەیداکەران ڕیشتان به‌ربده‌نه‌وه و سمێڵيشتان کورتەوە بکه‌ن.
ئه‌م فه‌رموده پیرۆزه ئاماژه به کاریگه‌رییه‌کی زانستی گرنگ ده‌کات که به‌چاوه‌کان نابینرێت، ئه‌ویش په‌یدابوونی به‌کتریاو ڤایرۆسه ئه‌گه‌ر هاتوو ڕیش تاشرا..!!
به‌ڵگه‌ی_زانستی:
توێژینه‌وه‌یه‌کی نوێی جانیوەری 2016 که له گۆڤاری “Journal of hospital infection” بڵاوکراوه‌ته‌وه ده‌ڵێت:تاشینی ڕیش به‌به‌رده‌وامی ده‌بێته هۆی دروستکردنی چه‌ندین برین که به‌چاوەکان نابینرێن و ده‌بنه خانه‌خوێیەکی گونجاو و لەبار بۆ چه‌ندین به‌کتریای زیانبه‌خش”.
تاقیکردنه‌وه‌که له‌سه‌ر دوو کۆمه‌ڵ ئه‌نجامدراوه و له کۆمه‌ڵی ڕیشدار دا ژماره‌یه‌کی زۆر که‌متر له به‌کتریا بینراوه به‌به‌راورد به کۆمه‌ڵی دووه‌م.

سه‌رچاوه‌کان:
– Bacterial ecology of hospital workers’ facial hair: a cross-sectional study.
– Beards may be more hygienic and bacteria-resistant than shaven skin, study finds, 20-1-2016.
لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی به‌ڕیتانی گرنگی ڕیشی پیاوان ڕووندكاتهوه :
له به‌رواری (20-2-2013)لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی زانستی كه له گۆڤاری Radiation Protection Dosimetry Journal بڵاو كرایه‌وه باس له گرنگی هێشتنه‌وه‌ی ڕیش ده‌كات له پیاواندا . وه لێكۆڵینه‌وه‌كه ڕونی ده‌كاته‌وه كه بونی ڕیش له‌سه‌ر ڕوخساری پیاوان پێست ده‌پارێزێ له تیشكی سه‌رو بنوشهیی زیان به‌خش UV به ڕێژه‌ی %95.
له لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی تر كه زانكۆی University of Southern Queensland كردی ده‌ركه‌وت كه بونی ڕیش له پیاواندا ته‌مه‌نی خانه‌كانی پێست درێژده‌كات وه ڕێك و پێكی پێستی ڕوخساری مرۆڤ ده‌پارێزێت و وه كرداری پیربوونی خانه‌كانی پێست و چرچ و لۆچ بونی دواده‌خات به‌شێوه‌یه‌كی سه‌رسوڕهێنه‌ر وه پێست ده‌پارێزێ له كۆمه‌ڵێك تیشكی زیانبه‌خشی خۆر .
وه لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی تر كه dailymail به‌ڕیتانی كردی ڕونی ده‌كاته‌وه كه لابردنی ڕیش له لای پیاوان سه‌رنج ڕاكێشانی خه‌ڵكی بۆی كه‌مده‌كاته‌وه . وه‌هه‌ر وها له لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی تر ڕونكراوهتهوه كه بونی ڕیش له پیاودا ده بێته هۆی زیادبونی ڕێز و ته‌قدیری ده‌ورو به‌ری بۆی .
وە لە لێکۆڵینەوەیەکی دیکەدا کە dailymail ڕوونی دەکاتەوە کە هێشتنەوەی ڕیش چەندین سوودی تری هەیە بۆ پیاوان و داوا لە ئافرەتان دەکات هانی پیاوان نەدەن کە ڕیش بتاشن.
هەندێ لە سوودەکان کە ئاماژەیان پێدراوە:
– پاراستن لە تیشکی خۆر.
-ڕێگە لە تەنگە نەفەسی دەگرێت.
– پیربوون دوادەخات.
– یارمەتیت دەدات کە لە کۆکە نەجاتت ببێت.
– لەلایەن تاکەکانیی هەمان ڕەگەزەوە بە کەسێکی شکۆدارتر و بەڕێزتر دێیتە بەرچاو هەرچەندە ئەو کەسەش ئارەزووی ڕیش نەکات.
– ڕێگەدەگرێت لە دروستبوونی چه‌ندین برین که به‌چاوەکان نابینرێن و ده‌بنه خانه‌خوێیەکی گونجاو و لەبار بۆ چه‌ندین به‌کتریای زیانبه‌خش.
ئه‌گه‌ر به‌وردی له‌چه‌مكه ئیسلامیه‌كان بكۆڵینه‌وه ده‌بینین كه چه‌نده‌ها خێر و خۆشبه‌ختی و سودی هه‌یه بۆ مرۆڤ وه زۆربه‌ی ڕاستیه زانستیه‌كانی چه‌مكه ئیسلامیه‌كان كه‌سانێك ده‌ی دۆزنه‌وه كه موسوڵمان نین و وه زۆربه‌یشیان دوای لێكدانه‌وه و دوزینهوهكانیان مسوڵمان ده‌بن وه‌ك دكتۆر (كیس مۆڕ ) و … هتد .
پرسیارمان:
په‌یامبه‌ر (ﷺ) چۆن ئه‌مه‌ی بینی ئه‌گه‌ر له‌لایه‌ن زانای نهێنیه‌کانه‌وه ئاگادار نه‌کرابێته‌وه.!؟؟
په‌یامبه‌ر (ﷺ) چۆن ئه‌مه‌ی بینی ئه‌گه‌ر له‌لایه‌ن زانای نهێنیه‌کانه‌وه ئاگادار نه‌کرابێته‌وه.!؟؟
سه‌رچاوه :-

0 comments:
Post a Comment