----------☜#واقــــیــــدی_درۆزن_کـــێــیە☞--------



< ئــەو کـەسـەی دژە ئـیسلامـەکـان پـشتـی پـێ دەبـەستـن >
************* بـــەشــــی یـــــەکـــەم *************
#واقیدی یەکێکە لە بازرگانەکانی شاری مەدینە .. ئەم پیاوە بە کەسێکی دانا و رۆشنبیرێکی گەورەی سەردەمی خۆی ناسراو بووە .. ئەم پیاوە ناوی ئەبو عبدالله ی محمدی کوڕی عومەرە ساڵی ١٣٠ ك٠ لەدایك بووە ٢٠٧ ك٠ کۆچی دوایی کردوە رەحمەتی خوای لێبێت..
لەسەردەمی ئەم پیاوەدا شتێك نەبووە ناوی مێژوونوس بێت، تەنانەت بە ئیمام طەبەریش کە یەکەم مێژوونوس بووە نەوتراوە مێژوونوس لەساڵی ٢٢٤ك٠ لە دایك بووە ٣١٠ وەفاتی کردوە.. طەبەری
پێش طەبەری خەڵکانی تر هەبوون هەوڵیان داوە بەڵام نەیانتوانیوە سەردی مێژووی بەدی بهێنن و ناوی بنێن مێژوو (التاریخ)، بە هەموویان ووتراوە" القصاصین" واتا ئەو کەسانەی کە چیرۆك دەگێڕنەوە.. لەناو ئەهلی زانست و عولەمایاندا بەچاوێکی کەم تەماشای ئەم قصاصینە کراوە، تا کۆتایی سەدەی نۆیەمی کۆچی.. بە هەموو مێژوو نوسانی ئیسلام ووتراوە قصاصین ، تەنها ئەو مێژوونوسەی...ئەگەر قورئان و فەرمودە و عەقیدەی لەبەر نەبوایە واتا وەك مەتن و وەك نوسینیش بەهیچ شێوەیەك مێژووی لێوەرنەدەگیرا، چونکە لە ناوئیسلامدا گێرانەوەی مێژوو بە "موعەن عەنیە" واتا بەڕشتیە ، ئەوکەسەی کە دەیگێڕێتەوە دەبێت خاوەن سەند بێت.
لە ساڵی ٨٨٠ك٠ کەسێك بەناوی ئیمامی "ساخاوی" بۆ ئەوەی ئیتر کەس گاڵتەو زەمی مێژوو نەکاتو بە چاوی سوك تەماشای نەکەن کتێبێکی نوسی بەناوی .. (الإعلان بالتوبيخ لمن ذمّ أهل التاريخ.)..
هیوام وایە ئەم پێشەکییە ئەوەندە بێت کە ئێوەی خوێنەر تێبگەیەنم کە مێژوو لەم سەدەنەی دوایدا گرنگی پێدراوە.. پێشتر لەناو ئیسلامدا مێژوو گرنگ نەبووە وەك گێرانەوەی سەری بێسەنەد، کە ئەمەش بۆ خۆی زانستێکە لە ئیسلامدا پێدەوترێت (عیلم الرجال) واتا زانستی پیاو ناسی کە تەنها ئیسلام خاوەنیەتی و داهێناوە، ئەگەر تەماشای مێژوەکانی ئیسلام بکەیت کە گرنگی پێدراو هەمووی بەسەندەوە قسەکان هاتووە لە طەبەریەوە تا جەلالدینی ئەسیوطی.. دوای ئەویش لە نوێکانی سەدەی ١١ و١٢ بەهەمانشیوەی رشتەو سەندە .
دەتانهێنمەوە بۆ لای واقیدی - رەحمەتی خوای لێبێت- ئەم پیاوە ١٠٠،٠٠٠درهەمی لەشاری مەدینە قەرز کرد بوو بۆ کڕینی گەنم .. بەهەحاڵ درێژەی نادەمێ و بەرشکست بوو ، هیچ پارەی نەماو قەرزارێکی زۆر بوو.. رایکرد بۆ شاری بەغداد لەوێ مایەوە دەستی کرد بە گێرانەوەی چیرۆك و فەرمودە ، قسەی ناو مەجلیس و خۆی نزیك کردوە لە بەرمەکیەکان کە وەزارەتی هارونە رەشیدیان بەدەست بوو..
هاوڕێیەتی پەیدا کرد لەگەڵ "خالید کوڕی بەرمەك" لە شاری بەغداد وبووە خۆشەویستی چەند جار لە مەجلیسی هاروندا -رەحمەتی خوای لێیت- دانیشت وچەند بەسەرهاتێکی گێرایەوە، هارون بانگکردو پێگووت سەندەی ئەم قسانە لە کێوە دەهێنیت ؟
- ئەویش ووتی خۆم دایدەنێم بۆ خۆشکردنی مەجلیسی ئێوەیە، بەڵام لەڕاستشدا خۆم بەوکارە دڵخۆش نیم ، ژیانی خۆی باسدەکات بۆ هارونە رەشید و - هارونیش دڵی بۆ دەسوتێو ڕێزی لێدەگرێت لەبەر ئەوە خەڵکی شاری مەدینەی پێغەمبەری خوادایەو - صلی اللە علیە وسلم- هەموو پارەکانی بۆ ئەداتەوە دەزانێت کەسێکی باشە ماوەیەك دریکاتە قازی ناوچەیەك لە نزیك شاری بەغداد و دوای ئەوە وەفات دەکات..
بەرەمیەکان کە ئەودەمە لە شیعەی تالیبینیەکان و مەجوسەکانی ئێران نزیك دەبنەوە دژی هارونەرەشید، دەست دەکەن بە نوسینی فەرمودەو گێڕانەوەی ریواتەی بەناوی ئەم واقیدیە فەقیرەوە.. ئەوکەسەی کە بەناوی واقیدی دەنوسێت ناوی .. ئیبراهیمی کوڕی محمدی کوڕی یەحیاییە..!
واقیدی بۆ خۆی پیاوێکی بەرێزی دینداری خاوەن زانست بووە ، بەڵام زاناو تایبەتمەند نەبووە لە بوارێکدا وەك زانایانی ئیسلامی بناسرێت ..
جا هەرکتێبێك باسدەکەن بوونی نەماوە دەڵێن واقیدی نوسیویەتی.. بۆ زانیاری هەموو لایەك واقیدی تەنها یەك پەرتوکی ئێستا هەیە دەست دەکەوێت.. ئەویش باسی فتوحاتو شەرکردنە بەناوی "التاریخ و المغازی" .. باقی پەرتوکەکانی تری دەڵێن هەیبوو کەس نازانێت لە کوێییە.. واتا هەر قسەیە..
بەڵام ئێستا لە نوسەری عەرەب و کورد و فارسی عەلمانی رقن کە مێژوو دەنوسن یەکسەر دەڵێن واقیدی سەرچاوەمە، کوا سەندەکەی خۆشی نازانێت چۆن هاتووە، بەڵام ئیتر خۆش دێت بەدەستەوە..! لەڕاستیشدا هیچ بنەمایەکی زانستی نیە، تەنها قسەی گیرفانە.
_-_-_-_-_-کـــۆتــایــی بــەشــــی یــــەکــەم-_--_-_--_-_
چـــاوەڕوانــی بــەشـی دووەم بــن
هاوبه‌شی بكه‌ له‌ گۆگل پله‌س

About kurdishtutorials

0 comments: