ژیانی پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم)
نوسینی: د. صالح الأشتر وەرگێڕانی: م.عوسمان نورسی كاتێك ده‌مه‌وێت ئه‌م جیهانه پڕ له ئازاره به‌جێبێڵم و دڵم ئاسووده و ڕۆحم شاد و بڕۆم بۆ جیهانی پاكان و به‌رز بوونه‌وه بۆ دونیای نیگا و ئاكار و جوانی و ڕاستی و بۆ خوا ژیان و خه‌می خه‌ڵك و ژانی له‌دایك بوونی ئازادی و ڕزگاری و كۆتایی هاتن به كۆیله بوون و چه‌وسانه‌وه و زینده به‌چاڵ ئه‌وا ڕاده‌مێنم له كتێبخانه‌كه‌م و ده‌ست ده‌به‌م بۆ ژیاننامه‌ی پێغه‌مبه‌ری خۆشه‌ویست ،هیچ چێژ و خۆشی یه‌ك ناگاته هاوڕێ یه‌تی و ، وورد بونه‌وه و تێكه‌ڵ بوون به‌و ساتانه‌ی كه ئازیزمان به‌سه‌ری بردوه ، چ ئارامی به‌خشێكه كاتێك دڵت ئاماده و به‌ئه‌ده‌بێكه‌وه لاپه‌ڕه‌كانی ژیانی ئازیز هه‌ڵده‌ده‌یته‌وه و له‌سێبه‌ری ئه‌و زاته جوانه نورینه خۆت به‌هره‌وه‌ر ده‌كه‌یت ، چ زانكۆیه‌كه بۆ په‌روه‌رده بوون و وه‌رگرتنی سوود و وانه بۆ كه‌سانێك ده‌یانه‌وێ ژیان له‌گه‌ڵ پاكان و هاوڕێی پاكان بن له‌دونیا و له‌دواڕۆژیش به‌سه‌ری بڵنده‌وه پاداشتی له‌گه‌ڵ بوونی ئه‌و كاروانه مه‌زنه وه‌رگرن ، بێگومان له‌هیچ قوتابخانه‌و ڕێگایه‌كی تر ئه‌و ئه‌و نوور و ئاسووده‌یی و ژیان دره‌خشانی یه وجودی نی یه ، چ پێناسه‌یه‌كی جوانه له پیاو باشێكیان پرسی وه‌صفی جوانی و خۆشی به‌هه‌شتمان بۆ بكه ووتی (فیه رسول الله ) پێغه‌مبه‌ری خوای تیایه ، هه‌وڵ ئه‌ده‌م نوسینه‌كه‌م چڕ بكه‌مه‌وه و به‌شێك له سوود و قازانجانه‌ی موسڵمان ده‌ستی ده‌كه‌وێ له دراسه وخزمه‌تی ژیاننامه‌ی سه‌روه‌رمان یه‌كه‌م بوعدی ڕۆشنبیری ژیاننامه‌ی پێغه‌مبه‌ر ڕاستیه‌كی دروست و ته‌واوه ، ڕاستترین وێنایه‌كی مێژوویی یه بۆ یه‌كێك له پێغه‌مبه‌ران كه محمده ، به‌ڵگه نه‌ویسته ژیاننامه‌ی هیچ یه‌كێك له‌پێغه‌مبه‌ران و پیاو باشان به پارێزراوی نه‌ماوه‌ته‌وه و كه‌سانێك هه‌ن له شوێنكه‌وتوانیان هه‌ر له ئه‌ساسه‌وه بونیشیان ڕه‌ت ده‌كه‌نه‌وه ، به‌شێك له مه‌سیحی یه‌كانی ئه‌مریكا ره‌تی ده‌كه‌نه‌وه كه عیسا مه‌سیح ڕاستیه‌ك بوبێ و به ئه‌فسانه‌یه‌كی داتاشراو و وه‌رگیراو له لاپه‌ڕه‌كانی گێڕانه‌وه‌ی پاشماوه‌ی بتپه‌رسته‌كانی ڕۆم و یۆنانیه‌كانی داده‌نێن و ته‌نانه‌ت به‌چه‌ند مانگ له‌یه‌كێك له گۆڤاره‌كانی شیكاغۆ مانگ ئه‌م بابه‌ته بوه جێگه‌ی ده‌م به‌دمێنه‌و گه‌نگه‌شه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ئایا مه‌سیح ڕاستی یه‌كی مێژوویی هه‌یه ! رینان ئه‌و په‌ڕی توانای خۆی خسته گه‌ڕ تا بتوانێ ژیاننامه‌ی ته‌واوی عیسا بخاته به‌رده‌ست به‌لاَم هه‌تا ئێستاش زۆر به‌شی ژیانی به نهێنی ماوه‌ته‌وه و پرسیارگه‌لێك له‌زیهنیاندا وجودی هه‌یه له‌كاتێكدا عیسا سه‌لامی خوای لێبێ یه‌كێكه له‌پێغه‌مبه‌ران و ژیان و خۆشه‌ویستی له ویژدانی ملیۆنه‌ها خوێنه‌وار و ڕۆشنبیردا له‌م دونیایه وجودی هه‌یه ، ئیتر ئه‌بێ بۆ ژیانی پیاو باشان و چاك خوازانی تر وه‌ك نمونه‌ی زه‌رده‌شت و بوزا و كۆنفۆشیۆس چ ئیشكالیه‌تێكی میژوویی هه‌بێت . له‌ڕاستیدا ئه‌مڕۆ گومان گه‌لێكی زۆر له‌سه‌ر كه‌سایه‌تی و ته‌نان بوونیان هه‌یه و ناتوانین سه‌رده‌می زه‌رده‌شت دیاری بكه‌ین كه تیایا ژیاوه ، تا ئه‌مڕۆش ناتوانرێ وێنه‌یه‌كی ڕوون و ڕاستی مێژوویی له‌سه‌ر ژیانی بوزا و ژیانی كۆنفۆشیۆس پێشكه‌ش بكرێت ، ئه‌وی خه‌ڵك له‌سه‌ر ژیانی ئه‌وانه باسی ئه‌كات و ده‌یزانێ ته‌نها وه‌همێكه و هیچ ڕاستیه‌كی ناسه‌لمێنری . به‌لاَم ژیاننامه‌و كه‌سایه‌تی پێغه‌مبه‌ری خوا (محمد ) زۆر به ووردی و جوانی هه‌موو لایه‌نه‌كانی به‌ئێمه گه‌یشتوه و ئه‌مه‌ش بۆته جێی سه‌ر سوڕمانی ڕۆژهه‌لاَت ناسه‌كانیش ، یه‌كێك له‌وانه رینان زۆر به ئاشكرا ده‌ڵێ ژیاننامه‌ی هێنه‌ری ئیسلام زۆر زانراوه لامان و ته‌نانه‌ت ئه‌وانه‌ش كه چاكسازی و گۆڕانكاری گه‌وره‌یان له‌مێژووی موسڵمانان كردوه لامان ناسراو دیارن ، چه‌ند سه‌ربه‌رزین ئێمه ئه‌مڕۆ ده‌زانین و ئاگاداری ته‌واوی ژیانی پێغه‌مبه‌رین ، شێوه‌ی نان خواردنی و پۆشاك پۆشین و خه‌وی و چۆن ژیانی ده‌كرد له‌ماڵه‌وه ، مامه‌لّه‌ی له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی و له‌ناو مزگه‌وت و له ئاشتی و شه‌ڕو ته‌نانه‌ت ده‌توانین وێنای ڕاستی كه‌سایه‌تیشی بكه‌ین و وه‌صفێكی ده‌قیقی كراوه له كتێبه‌كانی سیره‌و فه‌رموده‌كاندا . كاتێك وورد ده‌بینه‌وه له‌و وێنه‌ی بۆمان باس ده‌كرێ ڕونتر دێته به‌ر چاومان تا وێنه‌یه‌كی فۆتۆگرافی سه‌رده‌می زانست ، پێغه‌مبه‌ری خوا بالاَی نه زۆر به‌رز و كورتیش نه‌بوو ، مامناوه‌ند بوو ، ڕه‌نگی ڕوون دره‌وشاوه بوو سورێكی ئاڵ تێكه‌ڵ به سپی بوو كاتێك له‌به‌ر خۆر و با بوایه ده‌م و چاو وگه‌ردن و گوێ موباره‌كه‌كانی سور خۆی ده‌نواند قژی نه‌درێژ و كورت نه‌بوو ده‌گه‌یشته سه‌ر شانی و هه‌ندێ جار گوێی داده‌پۆشی وقژی ده‌كرد به دووبه‌شه‌وه و له‌ناوه‌ڕاسته‌وه لایده‌دا و ده‌هاته سه‌ر كوڵمی موباره‌كی ده‌م و چاوێكی گه‌ش و جوان وه‌ك مانگی چوارده ، چاوه‌كانی گه‌وره‌و ڕه‌ش و سپی یه‌كی نازدار و له‌سپێنه‌ی چاوه‌كانی نیشانه‌ی سووری بچوك هه‌بوو كه نیشانه‌ی پێغه‌مبه‌رایه‌تی بوو وه‌ك حافیزی عێراقی ده‌لێ یه‌كێك له‌نیشانه‌كانی په‌یامبه‌رێی یه و له‌كاتێكدا له‌گه‌ڵ كاروانه‌كه گه‌شتی كرد بۆ شام ڕاهیبه‌كه پرسیاری كرد ئایا سووری یه‌ك له سپێنه‌ی چاوی هه‌یه ، ووتیان به‌ڵێ ووتی كه‌واته ئه‌وه پێغه‌مبه‌ری خوایه ،چاوه‌كانی له‌كۆتاییه‌كه‌ی درێژ بوبویه‌وه و وه‌ك به‌رده‌وام چاوی ڕشتبێت و له‌هه‌مان كات نه‌یڕشتبوو برۆكانی وه‌ك به‌قه‌ڵه‌م دروستت كردبێت درێژ بوبوه‌وه بۆ كۆتایی چاوی و كه‌مێك تێكه‌ڵ به‌یه‌ك بوبونه‌وه و شێوه‌ی كه‌وانه‌یی بوو ده‌می موباره‌كی زۆر جوان و ددانه‌كانی زۆر سپی و شاش بوو لێوه‌كانی جوانترین و ڕیشی پڕ و به‌ریئه‌دایه‌وه به‌ئه‌نده‌زه‌ی ده‌ستی ئه‌یگرت و جوانترین گه‌ردن و سنگی پان و شانی گه‌وره‌و پشتی فراوان بوو له‌نێوان شانی به‌لای ڕاستدا مۆری پێغه‌مبه‌رێتی پێوه بوو ، ده‌ست و مه‌چه‌كی گه‌وره و جه‌سته‌یه‌كی ڕێك و مامناوه‌ند بوو وه‌ك ده‌فه‌رموێ من زۆر له‌ئاده‌م ده‌چم و وه باوكی پێغه‌مبه‌ران ابراهیم زۆر له‌ڕوكار و ڕوشته‌وه له‌من ده‌چوو پێغه‌مبه‌ر محمد كه‌سایه‌تی یه‌كی مێژوویی یه هیچ ده‌رفه‌تێك بۆ گومان بردن نی یه له‌ڕاستی و دروستی بوونی ،ئاگاداری ژیانی بووین هه‌ر له‌مناڵی یه‌وه تا ئه‌و كاته‌ی خوای گه‌وره هه‌ڵیبژارد و كردی به پێغه‌مبه‌ر لای ئێمه ناسراوو بوو ، به‌تایبه‌ت ئه‌و زه‌مه‌نی كه په‌یامی له‌خواوه بۆ هات ، ئێمه خوێندنه‌وه‌یه‌كی ڕۆشنبیری مێژوویی زۆر ووردمان بۆ كرد ، به‌ڕاستی ژیانی پێغه‌مبه‌ر زه‌مه‌نی په‌یامبه‌ریه‌كه‌ی مێژوویه‌كی ڕاست و دروسته و وێنه‌یه‌كی ڕاستی ئه‌و گۆڕانكاری یه موحه‌مه‌دی یه بوو كه یه‌كڕیزی و برایه‌تی یه‌كی مێژوویی بۆ ئه‌م ئوممه‌ته دروست كرد و موسڵمانانی له ده‌وری ئامانجێك كۆكرده‌وه كه ڕزگار كردن و ده‌رهێنانی مرۆڤایه‌تی بوو له‌زه‌لكاوی سته‌م و تاریكی ڕێگاوه به‌ره‌و ڕووناكی و ئازادی و ڕاستی دووه‌م : بوعدی ڕه‌وشتی و به‌های مرۆڤایه‌تی پێغه‌مبه‌رمان به‌كۆی ژیانی ده‌رخه‌ری كڕۆك و ناوه‌ڕۆكی په‌یامی خوا بووه و به‌دڵ و ئه‌ندامه‌كانی جه‌سته خواست و ماناكانی قورئانی به‌رجه‌سته كردوه ، قورئان په‌یامه و پێغه‌مبه‌ریش په‌یامداره و وابه‌سته‌ن به‌یه‌كتره‌وه و خوایش فه‌رمانی داوه به‌شوێنكه‌وتنی قورئان و هه‌روه‌ها شوێنكه‌وتنی پێغه‌مبه‌ری داناوه به‌نیشانه‌ی خۆشه‌ویستی خۆی و گوێڕایه‌ڵی پێغه‌مبه‌ری داناوه به گوێڕایه‌ڵی خۆی ، پێغه‌مبه‌ر هه‌موو جوڵه‌و گوته‌و كردار و ڕه‌وشت و هه‌ڵسوكه‌وتی گه‌یاندنی په‌یامی خوا بووه و ناوه‌ڕۆكی ئه‌حكام و حه‌لاَڵ و حه‌رام و بنه‌ماكانی ڕێكخستنی ژیانی مرۆڤ بووه . هه‌ر بۆیه ژیانی پێغه‌مبه‌ر محمد ژیانی ئه‌و پیاوه كامڵه‌یه كه مرۆڤایه‌تی كه‌سایه‌تی یه‌كی تری ئاوای نی یه بۆ ئه‌وه بشێ بكرێته پێشه‌نگی چاكی و جوانی كه چاوی لێ بكرێ بۆ گه‌یشتن و بونیات نانی دونیایه‌كی جوان و كامڵ و نمونه‌یی و ژیانێكی باشتر ، ئه‌و كه‌سایه‌تی یه وه‌همی یانه‌ی ده‌یانه‌وێ بیانناسێنن و ئه‌و پێشه‌نگی یه‌ی پێ بده‌ن بۆ بونیاتنانی كۆمه‌ڵگایه‌كی به‌خته‌وه‌ر و ئازاد و ئازا و داد جگه له ون كردنی ڕێگه ڕاسته‌كه‌و هه‌نگاو نان به‌ره‌و داڕوخانی ڕه‌وشتی هیچی تر نی یه . به‌لاَم كۆی به‌های مرۆڤایه‌تی و په‌یامداری و ئاكاری به‌رز و داد و ئازادی و ئازایی و ئامانجدار و گه‌ش و بالاَ و نورو ڕێنشلندری له ئازیزماندا هه‌یه بۆ دروست كردن و پێگه‌یاندن و تاك و كۆمه‌ڵ به‌ره‌و به‌خته‌وه‌ری ، كه‌واته مافی خۆمانه له‌ژیانی پێغه‌مبه‌ری خواوه نمونه‌ی موماره‌سه‌ی ڕه‌وشتی به‌رز بۆ ژیانمان وه‌ر بگرین ، {ڵكُمْ فِی رَسُولِ الڵّهِ أُسْوَه‌ٌ حَسَنَه‌ٌ} [الاحزاب: 21 له‌ژیانی ڕسول الله وه نمونه‌ی به‌رز له‌هه‌موو بواره‌كانی ژیان بۆ ئێمه هه‌به له ئاشتی و شه‌ڕ ، له ژیانی خێزانی له‌گه‌ڵ خانه‌واده و هاوڕێ له به‌ڕێوه‌ربردن و پێشه‌وایه‌تی بڕیاردان و رامیاری و له ڕه‌وانبێژی و ڕونكردنه‌وه و هتد به‌ڕاستی مرۆڤایه‌تی كه‌سی شێوه‌ی ئازیزمان محمدی به‌خۆیه‌وه نه‌بینیوه‌و نایبینێ وه بۆ ئێمه‌ی موسڵمانیش نمونه‌ی به‌رزی ژیانه ، نمونه‌یه‌كی زیندووی به‌رجه‌سته‌یه بۆ ئه‌وه‌ی وه‌ك ئه‌وو بكه‌ین له‌هه‌موو هه‌نگاوو جوڵه‌یه‌ك و ڕێنوێنی لێ وه‌رگرین . ژیانی پێغه‌مبه‌ر رَاستیه‌كی مێژوویی یه و مێژووی ڕاست به‌ڕاستی داده‌نێ و ناتوانێ نكولی لێ بكا ، ژیانێكه كۆكه‌ره‌وه‌یه‌كی فراوانه به هه‌موو به‌ش و لایه‌نه‌كانی ژیان و زنجیره وحه‌له‌قاتێكه هیچ لایه‌نێك تیایدا بیر نه‌چوه و فه‌رامۆش نه‌كراوه ، جوانی ئه‌م ژیاننامه‌یه له‌وه‌دایه ئه‌وه‌ی پێغه‌مبه‌ر باسی ده‌كرد له قورئان و فه‌رموده به‌ژیانی خۆی ئه‌نجامی داوه ، ئه‌م ئه‌داكردن و پێشه‌نگ بوونه له‌هه‌موو بواره‌كان هیچ كه‌سێكی تر له پێغه‌مبه‌رانی خاوه‌ن په‌یام و پیاوباشانی رێی چاك سازی نه‌یتوانیوه به كردار فیری شوێنكه‌وتوانی بكا ، پێغه‌مبه‌ر مه‌سیح سه‌لامی خوای له‌سه‌ر نه‌یتوانیوه وێنه‌یه‌كی كامڵ بۆ شوێنكه‌وتوانی به كرداری پێش كه‌ش بكا بۆ نمونه له‌بواری خێزان وێنای نی یه چوون هاوسه‌رگیری هه‌ر نه‌كردوه ، وه‌له‌بواری حوكمڕانی و ئیداریدا ناتوانێ وێنه‌یه‌كی كامڵ و زانستی به شوێنكه‌وتوانی ببه‌خشێ چوون خۆی حوكمی به‌سه‌ردا كراوه و له‌ژێر سته‌می ڕۆمان بوو زۆر ڕێگریان لێ ئه‌كرد به‌ڵكو هه‌ر ده‌ریان كرد ، یان له ئینجیل دا هاتوه دایك و خوشك و برای هه‌بوه به‌لاَم ژیاننامه‌یه‌ك وجودی نی یه كه باس له مامه‌ڵه‌ی بكات له‌گه‌ڵ خانه‌واده و نزیكه‌كانی تا ببێته پێشه‌نگی یه‌ك بۆ شوێنكه‌وتوانی یان پێغه‌مبه‌ر موسی سه‌لامی خوای له‌سه‌ر بێ هیچ ژیاننامه‌یه‌كمان له‌به‌ر ده‌ست نی یه جگه له وێنه‌یه‌ك له شه‌ڕو پێشه‌وایه‌تی كردنی جه‌نگ و ئازایه‌تی یه‌كه‌ی نه‌بێ وه‌ك له ته‌ورات باسی كراوه ، له بواره‌كانی تر هیچ شتێكی ڕونمان نی یه له‌باسی ماف و ئیش و كاره دونیایی یه‌كان و واجبات و ئه‌رك و هه‌تا دوایی ئیتر چۆن ده‌بێته پێشه‌نگی یه‌كی چاك بۆ شوێنكه‌وتوانی تا له مامه‌ڵه‌ی ڕۆژانه‌یان چاوی لێ بكه‌ن . هه‌روه‌ها بوزا كه پانتایی یه‌كی زۆری داگیر كردوه له‌م زه‌مینه‌دا وێنایه‌كی نی یه ، ئیر چۆن ئه‌توانن پێشه‌نگی یه‌كی كرداری له‌ژیاننامه‌كه‌ی به‌ده‌ست بێنن له‌كاتێكدا مێژوو هیچی نه‌پارستوه له‌سه‌ری و مابێته‌وه جگه له كۆمه‌ڵێك چیرۆك و به‌شێكی زۆر كه‌می ژیان . به‌ڵام پێغه‌مبه‌ری خوا به‌كرده‌یی و پراكتیك نمونه بوو بۆ ئه‌و په‌یام و كۆی به‌هاكان كه خه‌ڵكی بۆ بانگ ده‌كرد و خۆی جێبه‌جێی ده‌كرد و شوێنكه‌وتوانیشی له‌سه‌رپه‌روه‌رده ده‌كرد ، هه‌ركاتێك له‌خۆیه‌وه ده‌ستی پێ نه‌كردایه ، موسڵمانان دودڵ ده‌بوون له جێبه‌جێ كردنی وه‌ك ئه‌وه‌ی له رێكه‌وتنی حوده‌یبیه ڕویدا له سه‌ربڕینی حه‌یوانی دیاری و كورت كردنه‌وه‌ی قژ و تاشینی و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی پێغه‌مبه‌ر فه‌رمانیشی دابوو به‌لاَم نه‌یانكرد أم سلمه دایكی ئیمانداران سه‌یری كرد پێغه‌مبه‌ر بۆخۆی حه‌یوانه‌كه‌ی سه‌رنه‌بڕیوه و سه‌ریشی نه‌تاشیوه و له‌خۆیه‌وه ده‌ستی پێ نه‌كردوه وه‌ك جارانی پێش‌و كه له‌خۆیه‌وه ده‌ستی پێ ئه‌كرد ، بیری خسته‌وه خۆت ده‌ست پێ بكه ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا كاتێ پێغه‌مبه‌ر حه‌یوانه‌كه‌ی سه‌ر بڕی و سه‌ری تاشی ، موسڵمانان زۆر به‌په‌له ده‌ستیان پێ كرد و به‌بێ دوودڵی هه‌ر بۆیه‌ش ده‌بینی له‌نێوان مه‌زهه‌به‌كان مه‌زهه‌بی ئیمام مالك سوننه‌ی كرداری و پراكتیكی پێش ده‌خات و دایده‌نێ له بنه‌ما بنه‌ڕه‌تیه‌كانی مه‌زهه‌به‌كه‌ی و به كار‌و كرداری ئه‌هلی مه‌دینه ناوی ده‌با ، واته ئه‌وه‌ی به كرده‌وه و یه‌ك له‌دوای یه‌ك هێناویانه له‌باوانه‌وه تا گه‌یشتۆته‌وه پێغه‌مبه‌ر پێشی ده‌خا به‌سه‌ر سوننه‌ی گێرانه‌وه‌دا كه له‌ڕێگه‌یه‌كه‌وه هاتوه ئه‌مه‌ش یه‌كێكه له ئیجتهاده‌كانی ، ئه‌بو یوسف یه‌كێك له بۆچونه‌كانی خۆی له‌سه‌ر بابه‌تی وه‌قف به‌هۆی سوننه‌ی كرداری رسول الله وه ڕاست ده‌كاته‌وه كه پێشترئه‌بویوسف له‌سه‌ر بۆچونی مامۆستاكه‌ی خۆی ئه‌بوحه‌نیفه بوو له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی وه‌قف دروست نی یه ، به‌لاَم كاتێك ئه‌بو یوسف چوو بۆ مه‌دینه و به‌خزمه‌تی ئیمام مالك گه‌یشت بۆی ڕونكرده‌وه كه پێغه‌مبه‌ر به كرداری و پراكتیك دانی ناوه به وه‌قف و دروست بوونیدا ، وه‌هه‌واڵی پێدا كه ژماره‌یه‌ك له میراتبه‌رانی هاوه‌لاَن وه‌قفیان كردوه بۆ نه‌وه‌كانیان له‌سه‌رده‌می پێغه‌مبه‌ردا و به‌ئاگاداری ئه‌و پاشان پێشه‌وا مالیك هه‌ندێكی لێ بانگ كردن و ئه‌وانیش به ئاماده بوونی ئه‌بویوسف گه‌واهیان دا كه وه‌قفیان به میرات بۆ ماوه‌ته‌وه له‌باو باپیرانه‌وه ، له‌م كاته‌دا ئه‌بویوسف له بۆچونه‌كه‌ی خۆی پاشگه‌ز بویه‌وه و ووتی ئه‌گه‌ر هاوه‌ڵه‌كه‌م واته ئه‌بوحه‌نیفه‌ی مامۆستای زیندوو بوایه ئه‌وا له‌قسه‌كه‌ی په‌شیمان ده‌بویه‌وه . له‌بوعدی ئاینیه‌وه ژیان و سیره‌تی پێغه‌مبه‌ر سه‌رچاوه‌یه‌كه له‌سه‌رچاوه‌كانی شه‌ریعه‌تی ئیسلامی ، به‌واتای ژیانی پێغه‌مبه‌ر ڕاڤه‌یه‌كی كرده‌یی و به‌رجه‌سته‌یی یه ، لایه‌ن گه‌لێكی زۆرمان بۆ ڕۆشن ده‌كاته‌وه له بنه‌ماكانی شه‌ریعه‌ت و دروشمه‌كانی و به‌رچاو ڕونیمان پێ ده‌به‌خشێ ، كه‌واته خوێندنه‌وه‌و وورد بوونه‌وه‌ی ژیاننامه‌ی پێغه‌مبه‌ر له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ده‌بێته هۆی گه‌شه‌ی ئیمانیمان ، به‌رچاو ڕۆشنیشمان ده‌داتێ بۆ گه‌یشتن به هه‌قیقه‌ت و جه‌وهه‌ری ئه‌م دینه پاك و ڕاسته و قوڵ بوونه‌وه له په‌یامی خوایی و وه‌رگرتنی ڕاڤه‌یه‌كی دروست ، كه قورئان یه‌كێك له‌واتاكانی په‌یامێكی په‌رستشی یه و ئایه‌ته‌كانی ده‌خوێنینه‌وه له‌نوێژه‌كانمان و فه‌رمانمان پێ كراوه به خوێندنه‌وه‌و ووربونه‌وه لێی . ژیاننامه‌ی پێغه‌مبه‌ریش رێگه‌ما بۆ ئاسان ده‌كات بۆ جوان وورد بونه‌وه و وه‌رگرتنی قورئان ، وه‌كو چۆن ڕاڤه‌ی یاساكانی فه‌ڕائیز و شێوه‌ی جێبه‌جێ كردنه‌كه‌یمان بۆ ده‌كات و ، ژیاننامه‌ی كرداری پێغه‌مبه‌ر به‌درێژی ڕینامیی و یاساكانی زه‌كاتمان بۆ ڕون ده‌كاته‌وه و چۆنیه‌تی نوێژ كردن و ڕونكردنه‌وه‌ی عیباده‌ته‌كانی حه‌جمان بۆ ڕون ده‌كاته‌وه و هه‌ر وه‌ك چۆن له ده‌ست نوێژ گرتندا سێ جار سێ جار ئه‌ندامه‌كانی لاشه‌ی مورباره‌كی ئه‌شۆرد و ئه‌یفه‌رموو ئه‌وه شێوه‌ی ده‌ست نوێژی من و پێغه‌مبه‌رانی پێش منه ، هه‌روه‌ها ده‌فه‌رموێ صلّوا كما رأیتمونی أصلّی نوێژ بكه‌ن وه‌كو چۆن من ئه‌بینن نوێژ ئه‌كه‌م ، یان له‌باره‌ی عیباده‌ته‌كانی حه‌جه‌وه ده‌فه‌رموێ خژوا عنی مناسككم وه‌رگرن له‌منه‌وه شێوه‌ی ئه‌نجام دانی عیباده‌تی حه‌ج له‌ڕاستیدا قورئان زۆربه‌ی یاسا‌و ڕێساكان به‌كورتی و خاڵه سه‌ره‌كیه‌كانی ڕون ده‌كاته‌وه و ئه‌وه‌ی تری جێ هێشتوه بۆ وێناكردنی له‌سیره‌و ژیاننامه‌ی پێغه‌مبه‌ردا كه به‌درێژی و بۆمان باس بكات و دابڕێژێت ، ئنجا یان ڕاسته‌وخۆ پێغه‌مبه‌ر به كرده‌یی كردویه‌تی یان به ووته فه‌رمویه‌تی یان كاتێك هاوه‌لاَن كردویان لێی بێده‌نگ بوه و دانی پیا ناوه ، هه‌روه‌ها هاتوه له ژیاننامه‌ی كرداری رسول الله هه‌ندێك ڕیساو حوكمی به‌ندایه‌تی له‌قورئان هه‌ر باسی نه‌كراوه وه‌كو دروستی ته‌یه‌مومم بۆ له‌ش گران له‌كاتێكدا ئاویش هه‌یه ئه‌گه‌ر ترسی نه‌خۆشكه‌وتن و به‌هیلاك چونی هه‌بوو هه‌ر وه‌كو چۆن له‌و فه‌رموده‌ی عه‌مری كوڕی عاص هاتوه ده‌لێ له غه‌زوه‌ی زات السلاسل به‌شدار بووم و تووشی جه‌نابه‌ت بووم له‌شه‌وێكی زۆر ساردا ، ترسام ئه‌گه‌ر خۆم بشۆم تووشی نه‌خۆشی و به‌هیلاك چوون بم بۆیه ته‌یه‌مومم كرد وه‌نوێژی به‌یانیشم به هاوڕێكانم كرد كاتێك گه‌ڕاینه‌وه بۆ مه‌دینه ئه‌م باسه كرا له خزمه‌تی پێغه‌مبه‌ردا فه‌رمووی ئه‌ی عه‌مر نوێژت بۆ هاوه‌لاَنت كرد و له‌ش گرانیش بووی ؟ ووتم ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا ئه‌و ئایه‌ته‌م بیر كه‌وته‌وه : {ولا تقتلوا أنفسكم إن الله كان بكم رحیما} [النسا‌ء: 29 واته خۆتان مه‌كوژن به‌ڕاستی خوا میهره‌بانه ئیتر منیش ته‌یه‌مومم كرد و نوێژم كرد ، ئه‌فه‌رموێ پێغه‌مبه‌ر پێكه‌نی و هیچی نه‌وت ئه‌مه نیشانه‌ی ڕازی بوون و دان پیانانه ، كه‌واته ژیاننامه‌ی پێغه‌مبه‌ر ڕوونكردنه‌وه‌و ڕاڤه‌ی یاسا‌و ڕێساكانی قورئانه وَأَنْزَلْنَا إِڵیْكَ الذكْرَ لِتُبَیِّنَ لِلنَّاسِ مَا نُزِّڵ إِڵیْهِمْ وَڵعَڵّهُمْ ێتَفَكَّرُونَ .النحل: 44 به‌ڕاستی سوود گه‌لێكی زۆر گه‌وره هه‌یه بۆ موسڵمانان ، كه ده‌ستیان ده‌كه‌وێت له قوتابخانه‌ی ژیاننامه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا ، بێ گومان رۆشنبیریه‌كی مێژوویی باوه‌ڕپێكراوه كه وێنای به‌هاو ڕه‌وشته سلوكی و كرداریه و هۆشیاری دینی زیاد ده‌كات و چاوڕۆشتنی یه‌كی گه‌وره‌مان پێ ده‌به‌خشێ بۆ گه‌یشتن به هه‌قیقه‌ت و جه‌وهه‌ری ئیسلام .. المصدر: مجله حچاره الإسلام. |
0 comments:
Post a Comment