ابن جريج و موتعه‌كردن له‌گه‌ڵ 90 ژن

ابن جريج و موتعه‌كردن له‌گه‌ڵ 90 ژن
*** نوسينى: يوسف نجم الدين ***
════════════════════════
خۆتان وێنەکە ئەبینن
14639647_305025829876113_6550436170539400276_n
ئەو بەڕێزە پۆستێکی کردووە ئەڵێ “ابن جریج” یەکێکە لەوانەی حەدیسی هەیە لەبوخاری و موسلیم داو لەگەڵ 90 ئافرەت موتعەی کردووە……..
بەڵێ بەڕێزان ئەو دوو سەرچاوەی خۆی دایناوە هیچ کێشەی نیـە،
“سير أعلام النبلاء ” بەرگی 6 وەلە لاپەڕە 331″
هەر وەها له” تذكرة الحفاظ ” بەرگی بەرگی 1 لاپەڕەی169 بۆ170″
لەچەن جێگەیە تریش هەیە بەڵام مادام خۆی ئەوەنەی داوە بەسە،
بەڕێزان “ابن جریج”
ناوی”عبدالملک بن عبدالعزیز بن جریج ”
هەمان ئەو سەرچاوە وەسفی ئەکات و بە ئیمام وعەلامە ناوی ئەهێنێت لاپەڕەی 325″
وە بەڕێزان ئەو کارەی ئەو زانایان لێی بێ ئاگانین و ئەوەتا باسیشی ئەکەن بەڵام ئەم پیاوە بەڕێزە تا ئەوکات موتعەی بەحڵاڵ زانیوەو دواتر پەشیمان بۆتەوەو “ابن عباسیش” هەر وا،
ئەمەش هەڵەیەکە هیچ لەگەورەیی و متمانەی ئەم پیاوە کەم ناکات و بەڵکە بەسەر لایەنی بەرامبەر ئەشکێتەوە چونکە هەر کەزانیویەتی هەڵەیە پاش گەز بۆتەوە،
ئەمەش “ابن شاهین” لە” ناسخ الحديث ومنسوخه” لاپەڕەی 347″ هێناویەتی کەپەشیمان بۆتەوەو پشت بەخوا وێنەی لاپەڕەکەشتان بۆ دانەم،
هەروەها “ابن حجر” کەخۆی “محدث” بووە بەڕەحمەتبێت لە” فتح البارﻱ” بەرگی 9 و لاپەڕەی 79″
79
ئەڵێ “أبی عوانە” لەسەحیەکەیدا نەقڵی کردووە کە “ابن جریج” پاشگەزبۆتەوە،
وە لە “مسند ٲبي عوانة” بەرگی 3
باب” ابطال نكاح المتعة….”
لاپەڕەی 23 ئەوەی هێناوە کە ابن عباس پاشگەزبۆتەوەو ئەویش سەرەتا بەحەڵاڵی زانیووە،
هەروها لەهەمان کتێب و هەمان بەرگ لاپەڕەی31 ”
31
هێناویەتی کە “ابن جریج” پاشگەزبۆتەوە،
ئەوەی ئەم پۆستەشی کردووە یان داوای موتعە حەڵاڵ کردن ئەکات
یان چ کێشەی هەیە ئەم حەدیس نەقڵ کردنە؟
من دێمە کۆتایی و وەک هەمیشەش بڕیار بۆ ئێوە جێدێڵم……
هاوبه‌شی بكه‌ له‌ گۆگل پله‌س

About admin

0 comments: