#وەڵامدانەوەی گومانێکی مەڕە مولحید و سۆران سێوکانی !







بِسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَٰنِ الرَّحِيمِ
بەڕێزان لەبەرنامەیەکی NRT دا سۆران سێوکانی دەڵێ گوایە پێغەمبەر خەڵکی مەدەنی کوشتووە ، وە لەیەکێک لەگرتە ڤیدیۆییەکان کاکە مەڕە دەڵێت: ئیسلام ڕێگای بە ئازادی ڕەخنەگرتن نەداوە و وە دەڵێت محمد ڕەخنەگرەکانی کوشتووە و قبوڵی نەکردووە ڕەخنەی لێبگرن وە دەڵێ لە ترۆپکی ئەو ڕەخنەگرانە ( کعبی کوڕی اشرف ) ە ، کە پێغەمبەر فەرمانی کوشتنی بۆدا ، جا کاکە مەڕە زۆر دڵتەنگ بووە بەوشتە وا خۆی دەرئەخا زۆر مرۆڤ دۆستە.
بابزانین ( کعبی کوڕی اشرف کێیە ؟ ) کە کاکە مەڕە ئاوا سوتاوە بۆی .
کعبی کوڕی اشرف یەکێک بوو لەقیاداتی گەورەی ( بنو نظیز ) ، ( بنو نظیز ) مەجمووعەیەک بوون لە جولەکە ، کاتێ پێغەمبەر د.خ هاتە ناوی شاری مەدینەوە پێکەوە عەقدێکیان ئیمزاکرد و دەستورێکیان دانا کە هیچیان ئازاری هیچیان نەدەن ، وە پێغەمبەر نە جزیەی لێ ئەسەندن نە هیچ شتێک لەکاتێکا دەسەڵاتیشی هەبوو ، ئەم ( کعبی کوڕی اشرف ) ە سیلاحی ئەفرۆشت بە هەردوو هۆزی ( ئەوس ) و ( خەزرەج ) کە شەڕبکەن و بۆئەوەی یەکتری بکوژن وە ئاژاوەگێڕترین کەس بوو ، ئەم مولحیدانەش کە دیفاعی لێ ئەکەن ئەڵێن کەسێکی پاک بووە خانەدان بووە تەنها شعری وتووە .
بابزانین پێغەمبەر بۆچی فەرمانی کوشتنی دەرکردووە ؟
ئایا تەنها لەبەر ئەوەبووە چونکە ڕەخنەی گرتووە ؟
بێگومان نەخێر ، بەڕێزان خوا دەمی فرعەونی دانەخستووە کە لەقورئاندا هاتووە ئەڵێ ( انا ربکم الاعلی ) واتا من خوای ئێوەم ، ئێستا ( کعبی کوڕی اشرف ) کێیە تا دەمی دابخرێ !
بەس لەبەرئەوەی شعرێکی گووتوە ، نا مەوزوعەکە ئەمە نیە ، بەڵکو ئەوە چەواشەکاری ئەو مولحیدانەیە کە تەنها لە درۆ ئازان .
وەکو وتمان ئەم ( کعبی کوڕی اشرف ) ە سیلاحی ئەفرۆشت بە هەردوو هۆزی ( ئەوس ) و ( خەزرەج ) کە شەڕبکەن و بۆئەوەی یەکتری بکوژن .
پێغەمبەر د.خ یش کە هاتە ناو مەدینە ئەم دوو هۆزەی ئاشتکردنەوە و کردنیە برای یەک ، کە چەندین ساڵ بوو یەکتریان ئەکوشت .
کاتێک کە ( کعبی کوڕی اشرف ) ئەکوژرێ هۆزەکەی خۆی کە ( بنو نظیز ) ە دێن بۆلای پێغەمبەر و دەڵێن ئێمە هیچ عیلاقەمان بەم کەسە نیە و ئەو کەسێکی ئاژاوەچی و دەم پیسە ، جولەکەکان خۆیان تف و نەعلەتی لێئەکەن بەڵام ماشائـ اللە ئەم مولحیدانە دیفاعی لێئەکەن .
ئەم کعب ە کە دیتی پێغەمبەر د.خ ( ئەوس ) و ( خەزرەج ) ی پێک هێنانەوە و کردنیە برای یەک ، ئەویش بازاڕی چەکی لاواز بوو ، بۆیە قەڵایەکی هەبوو لەنزیک ( خەیبەر ) چووە ئەوێ و لەوێشەوە چووە مەککە و هانی موشریک و کافرەکانی ئەدا تاوەکو جەیش و هێز کۆبکەنەوە و هێرش بکەنە سەر مەدینە و موسڵمانان و موسڵمانان بکوژن ، لەکاتێکدا موسڵمانان لەجێگاکانی خۆیان دەرکراون و دەربەدەرکراون و ماڵ و سەروەتیان تاڵان کراوە بەڵام کاکی مولحید ئەیەوێ واپیشان بدا پێغەمبەر د.خ تیرۆریستە و کعبی کوڕی ئەشرەف پیاو چاکە . کعبی کوڕی ئەشڕەف هانی ئەبوو سوفیانی دا کە بەچەکی کعب هێرش بکاتە سەر ( ئەوس ) و ( خەزرەج ) و ئەزیەتیان بدەن و مەڕو ماڵات و بێستانەکانیان بسوتێنن ، لەوە ناخۆشتر ئەم ( کعبی کوڕی اشرف ە ) شعری سێکسی و خیلاعی بەسەر قاچ و مەمک و سینگی خێزانەکانی پێغەمبەر دا گوتووە ، باشە کێ ئەمە قبوڵ ئەکا ؟
لەدوای ئەوەی قەومەکەی لێی بێزارئەبن و خەڵک بێزار ئەبێ لە خەڵک کوشتن بەهۆی ئەم کابرایەوە ، پێغەمبەر فەرمان دەرئەکاو دەفەرمووێ کێ هەیە بتوانێ ئەم فتنیەیە لەناوبەرێ و لەکۆڵمانی کاتەوە ، بۆیە چەند کەسێک هەڵئەستن بەکوشتنی و لەکۆڵی ئەکەنەوە و خەڵکیش ئەحەسێتەوە لەدەستی .



بەڵێ بەڕێزان ئەمە ئەسڵی بابەتەکە بوو کە مولحیدەکان ئاوا ئەیکەن بەڕەخنە بەسەر ئیسلامەوە لەکاتێکدا ئەم کابرایە موستەحەقی ئەو سزایەبووە چونکە چەندەها خەڵکی بەکوشت دا و بەبێ ئەدەبی باسی دایکی ئیماندارانیان ئەکرد ، بەڵام مولحیدەکان ئەوسەر و ئەوسەری بابەتەکە ئەقرتێنن و تەنها هەندێک لەبابەتەکە ئەهێنن و خەڵکی پێ هەڵئەخەڵەتێنن .
والسلام علیکم ورحمە اللە وبرکاتە .
هاوبه‌شی بكه‌ له‌ گۆگل پله‌س

About admin

0 comments: