ئیسلام ئەڵێ لەهەر کوێ گەشتنە کافران بیانکوژن ؟




ــ🍃🌺🌛🌜🌺🍃ــ
🌳وَقُلْ جَاءَ الْحَقُّ وَزَهَقَ الْبَاطِلُ🌳
🍂إِنَّ الْبَاطِلَ كَانَ زَهُوقًا ( 81 )🍂
ئیسلام ئەڵێ لەهەر کوێ گەشتنە کافران بیانکوژن ؟
ئامادە کردنی Deedat Sarxel Naik
ئەزیزانم ، سلام علیکم پێم خۆش بوو ئەم باسانە ڕون بکەمە
قسەم لەسەر نەکردوە چونکە ڕونکراوەتەوە بەڵام هەر دژە ئیسلامەکان وەک توتی ئەیڵێنەوەو ئەڵێی تەسجیل کراون
ئەزیزانم یەکێک لەو ئایەتانەی ئەیکەنە جێی ڕەخنە و بەهەوەسی خۆیان بێ تێگەشتن لێکی ئەدەنەوە ئایەتی چواری سورەتی محمد ە ئەمیش ئەڵێت :
فَإِذَا لَقِيتُمُ الَّذِينَ كَفَرُوا فَضَرْبَ الرِّقَابِ حَتَّىٰ إِذَا أَثْخَنتُمُوهُمْ فَشُدُّوا الْوَثَاقَ فَإِمَّا مَنًّا بَعْدُ وَإِمَّا فِدَاءً حَتَّىٰ تَضَعَ الْحَرْبُ أَوْزَارَهَا ذَٰلِكَ وَلَوْ يَشَاءُ اللَّهُ لَانتَصَرَ مِنْهُمْ وَلَٰكِن لِّيَبْلُوَ بَعْضَكُم بِبَعْضٍ وَالَّذِينَ قُتِلُوا فِي سَبِيلِ اللَّهِ فَلَن يُضِلَّ أَعْمَالَهُمْ ( 4 )
چەندین جار لە بێدینانم دیوە سەرەتای ئەم ئایەتە بەوه تەفسیر ئەکن ئەڵێن [ لەهەرکوێ ] گەشتن بە کافران بدەن لە ملیان
بەڵام ئەوە چەواشە ترین قسەیە بۆ ئەم ئایەتە
چونکە ئایەتەکە ناڵێت [ لەهەرکوێ ] پێیان گەشتن
چونکە وشەی لە هەرکوێ مانای لە بازاڕ و لە بەردەرگاو ئیتر هەرشوێنێک بێت ئەدات ئەمەش درۆیە و دورە لە ڕاستی .
بابێنە سەر شیکردنەوەی ئایەتەکە .
ئەڵێ [ فَإِذَا لَقِيتُمُ الَّذِينَ كَفَرُوا فَضَرْبَ الرِّقَاب ]
[گەر گەشتن بە کافرەکان بدەن لە ملیان ]
باشە کەی و لە کوێ ئەوە بکەین ؟
پاشان ئەڵێ [ حَتَّىٰ إِذَا أَثْخَنتُمُوهُمْ فَشُدُّوا الْوَثَاق ]
[ تاکاتێ کوشتاری زۆر ئەبێ و ئینجا بیان بەستنەوە ]
حەتمەن مەبەستی ئەوەیە دیل گیراوەو ئەبەسترێتەوە
بۆی دوبارە دەست نەکاتەوە بە جەنگ .
باشە لێرە بۆ یەکەم جار درۆی ئەوان ڕون ئەبێتەوە کە ئەڵێن
[ لەهەرکوێ ] پێیان گەشتن ، چونکە وەک دیارە ئایەتەکە باس لە دیل گردن ئەکات ، کەواتە ئەمە کاتی جەنگە و دیل ئەگیرێ .
ئێ پاش ئەوە چی بکەین ؟
ئەڵێ [فَإِمَّا مَنًّا بَعْدُ وَإِمَّا فِدَاءً حَتَّىٰ تَضَعَ الْحَرْبُ أَوْزَارَهَا]
[ یان بە سەربەسەر واتە بە بەرامبەر بیان گۆڕنەوە یان بە منەت ئازادیان بکەن هەتا جەنگ یەکلای ئەبێتەوە و کۆتای دێت ]
ئەزیزان ، لێرە دوو جار دژە ئیسلام ئەکەوێتە درۆوە ، بۆ
ئەو وتی لەهەرکوێ گەشتنە کافران بیان کوژن باشە
لەسەرەوە جارێک کەوتە درۆوە پاشان ئەم ئایەتە ئەڵێ
ئەسیرەکان یا بە گۆڕینەوە یا بە منەتەوە هەروا بەریان بدەن
باشە گەر ئیسلام بڵێ بیان کوژ لەهەرکوێ بینیتانن ، بۆئەسیرەکان بەر دران ؟ بۆ ناڵێ بیان کوژن؟
دیسان ئەکەونە درۆوە چونکم کۆتایی ئایەتەکە ئەڵێ
هەتاجەنگ یەکلای ئەبێتەوە ، نەسەن باسی ناو جەنگ ئەکات
کەواتە گەر نەزانینت بێ قەینا گەر درۆو چەواشە بێت ئەوا پێم وایە جارێکیتر باسی شتی وا نەکەنەوە باشە 😄
لە درێژەی ئەم باسەدا ئەوان ئەچن [ نیو ئایەت]ی تر ئەهێنن بۆ سەپۆڕتی ئەم قسەیەی سەبارەت ئەم ئایەتە ئەیڵێن ئەویش لە سورەتی انفال ئایەتی ۱۲ ئەڵێت
[ سَأُلْقِي فِي قُلُوبِ الَّذِينَ كَفَرُوا الرُّعْبَ فَاضْرِبُوا فَوْقَ الْأَعْنَاقِ ]
[منیش ترس و بیم ده‌خه‌مه دڵی ئه‌وانه‌ی که بێ باوه‌ڕ بوون، ده ئێوه‌ش له سه‌رووی گه‌ردنی ناپاکان بده‌ن]
ئەزیزان وەک عادەتی هەمیشەییان ئایەتەکان ئەبڕن و باس بەکاملی ناهێنن هەر وەک ئەم ئایەتە بۆیە با ئایەتەکە بەکاملی ببینین
[ إِذْ يُوحِي رَبُّكَ إِلَى الْمَلَائِكَةِ أَنِّي مَعَكُمْ فَثَبِّتُوا الَّذِينَ آمَنُوا سَأُلْقِي فِي قُلُوبِ الَّذِينَ كَفَرُوا الرُّعْبَ فَاضْرِبُوا فَوْقَ الْأَعْنَاقِ وَاضْرِبُوا مِنْهُمْ كُلَّ بَنَانٍ ( 12 ) ]
[ ئه‌ی محمد(صلى الله عليه وسلم) یادی ئه‌وه بکه‌ره‌وه کاتێک په‌روه‌ردگارت وه‌حی و نیگای ده‌کرد بۆ فریشته‌کان که‌: به‌ڕاستی من یارو یاوه‌رتانم، که‌وابوو ئێوه‌ش دڵی ئیمانداران پابه‌ندو دامه‌زراو بکه‌ن، له‌مه‌ودوا منیش ترس و بیم ده‌خه‌مه دڵی ئه‌وانه‌ی که بێ باوه‌ڕ بوون، ده ئێوه‌ش له سه‌رووی گه‌ردنی ناپاکان بده‌ن و ده‌ست بوه‌شێنن له هه‌موو سه‌رپه‌نجه‌کانیان ]
ئەزیزان ڕێک سەرەتای ئایەتەکە هەموو شتێ یەکلای ئەکاتەوە چونکە ئەم ئایەتە فەرمان بوە بۆ [ فریشتەکان ] کە ئەو ئیشەبکەن نەک بۆ مرۆڤ ، بۆیە ئەم کۆنەفێڵەش پیرۆزی دژە ئیسلامەکان .
ئەزیزان لێرە کۆتای بەشی یەک با زۆر نەبێ لەسەرتان
خودا مۆڵەت بدات شتی زیاتر باسەکەین ، خودا هیدایەت مان بات



هاوبه‌شی بكه‌ له‌ گۆگل پله‌س

About admin

0 comments: