دژە ئیـــسلام و ناسا


سلام علیكم

کۆپی پێیست و درۆ و چەواشە کاری و دەق پچڕاندن بەردەوامە بە سپۆنسەری دژە ئیســلامی کورد کە نازانێ گومانی سایتە عەرەبیەکانیــش بەباشی تەرجمە و واتا بکاتە سەر زمانی کوردی . ئەم وێنەی دام ناوە ڵە خوارەوە بۆتان دەقـــی گومانی دژە ئیسلامــی کوردە هاتووە دەق دەپچرێنێت و ئایەت بە تەواوی واتا ناکات کە ئەمــەش بێ ئەخلاقیەکی گەورەیە لە نوسینــدا

وە ڕەخنە لە ئایەتی 33 ـی سورەتی الرحمن دەگرێت و دەڵێ ئیسلام دژی چونە سەر مانگە !! ئەصڵەن ئیسلام دژی ئەوە نیە مرۆڤ بچێتە سەر مانگ بەڵکو خوای گەورە خۆی ئەفەرمووێ لێ بکۆڵنەوە و بیری لێ بکەنەوە و تێبفکرن هەروەکو ئەفەرمووێ : افلا ینظرون الی ابل كیف خلقت ، والی السماء كیف رفعت . وە چەندین ئایەتی تر کەچی کاکی کۆپی پەیست هاتووە ئەڵێ ئیسلام دژی چوون بۆ سەر مانگه !!

وە دوایی هاتووە ڕەخنە لە ( أقطــار ) دەگرێت و بەواتای ( لێــوار ) لێکی ئەداتەوە ، خۆی وشەی اقطار اصڵی کەلیمەی لە ( قُطــر )ـەوە هاتووە واتە : شوێن و جێگا و بەشەکانی ئاسمان نەك لێواری ئاسمان . دەقی نوسین و وێنەی ( معجم الوسط )ـمان لە خوارەوە بۆ داناون کە ئەڵێ : الناحـــیة شوێن و جێگا و هەمان ئایەتەکەشی بۆ داناوین ئەمە قسەی لەسەی نیە و مناڵێك ئەزانێ ئەم شتە وانیە و هەڵەیە بەڵام خیانەت کردن لە نوسین لای دژە ئیسلام ئاساییە

بەڕێزان سەیر و سەرنجی ئەم دەق پچراندنە بدەن لە نوسیندا کە ئەمەش جۆرێکە لە بێ ئەخــلاقی نوسین : ئایەتەکەی داناوە کە دەفەرمووێ : لا تنفذون إلا بســـلطان واتە : گەر لە تواناتاندا هەیە دەرچن وە ناشتوانن دەرچن مەگەر بە دەسەڵاتێك و شتێکی ماددی نەبێت . لێرەدا دژە ئیسلام تەفسیرەکەی بچراندووە و خۆڵ ئەکاتە چاوی خەڵکەوە گەر ئەمەی تفسیر کردبوایە هەموو گومانەکەی پووچەڵ دەبویەوە

وە لە کۆتاییدا ئایەتێکی داناوە گوایە ئەم ئایەتە پەیوەستە بە ئایەتی پێشخۆی . کە ئایەتەکە ئەفەرمووێ : یرسل علیکما شواظ من نار ونحاس فلا تنتصران واتە خوای گەورە بڵێسەی ئاگر و مسی تواوەتان بۆ دەنێرێت ئەوسا یارمەتی یەکترتان پێ نادرێت ، کە ئەمەش پەیوەست نیە بە ئایەتی پێشەوە ئەمە باسی قیامەت ئەکات لەبەر ئەوەی واوی عاطفةی لەگەڵ نەهاتووە و نەیفەرمووە ( ویرسل ) فەرموویەتی ( یرسل ) یەکەسەر هاتۆتە سەر باسی قیامەت

بەم شێوەیە گومانەکەی دژە ئیسلام پوچەڵ بویەوە و بوو بە تەماتەی ڕزیوی سەر عارەبانەکان و کەس بە فلسێکی سوتاویـــش لێی ناکـــڕێت



هاوبه‌شی بكه‌ له‌ گۆگل پله‌س

About admin

0 comments: