سلام علیكم
ئایە پێغەمبەر ( ﷺ ) ماڵی خەڵك دەسوتێنێ و وێران ئەکا ؟
ئایە پێغەمبەر ( ﷺ ) ماڵی خەڵك دەسوتێنێ و وێران ئەکا ؟
هەوڵدانەکانی دژە ئیسلامی بە دێرینی زەمانەوە شکستی هێناوە بەرامبەر ئیسلامی مەزن ، وە هەردەم بە دوای شتێکی زۆر بچوکدا دەگەرێن بۆئەوەی توانجێكی لێبدەن بەڵام شیری چۆلەکەیان خواردووە و نا توانن ، دژە ئیسلامیەکان ڕەخنە لەم فەرموودەیە دەگرن کە لەناو وێنەکەدا هەیە . لەم شیکارەی دژە ئیسلامیەکان نەزانی و زەبوونی دژە ئیسلام و نەشارەزای لە زمانی عەرەبی و تەنانەت لەزمانەکەی خۆشی نازانێ ، سەیری وێنەی پۆستەکە و دەقی فەرموودەکە بکەن . لێردا هەر خۆیان وەڵامی خۆیان دەواتەوە ، پێغەمبەر ( ﷺ ) وشەی ( لقد هممــت )ـی تیا بەکار هێناوە ، واتە : نیازمه ، یان ویستم ،واتا نەچووە کارەکە بکات
تەنها گەورە کردنێکی بۆ داناوە ( التعظـــیم ) ، ئەوە بەڵگەیە لەسەر گەورە کردنی کارەکەو واجب بوونی نوێژی بە کۆمەڵ ، کە هەر کەسێك نێتە نوێژەوە بەبی پاساو ئەوا گوناهی کردووە ، بەڵام هەرگیز پێغەمبەر ( ﷺ ) هیچ خانوێك و ماڵیکی نەسوتاندووە و کاولی نەکردووە ، وە فەرمانی بە هیچ هاوەڵێکیش نە کردوە وە خۆشی لە ژیانیدا ئەم کارەی نەکردووە . گەر ئەم کارەی کردبوایە ئینجا ڕەخنەت گرتبا ؟! ، ئەم گوفتارەی پێغەمبەر ( ﷺ ) وەکو ئەوە وایە کەسێك کارێکی گەورەی هەبێت و بڵێت : ( گەر ئەم کارە نەکەیت ئەتکوژم ) لە راستیشدا نیەت و ئامانجی کوشتنی کەسەکە نیە بەڵکو بۆ بە گەورە دانانی کارەکەیە و گرنگی دانە بە کارەکە
هەڵبەتە پێغەمبەر ( ﷺ ) ئەم فەرموودەیەی لە شاری مەدینە فەرمووە ، وە خەڵکی مەدینەش دەبوون بە سێ بەشەوە ، یەکەم : موسڵمانان ، دووەم : مونافقان ( دو ڕووان ) ، سێیەم : بێ باوەڕان ، جا پێغەمبەر پێغەمبەر ( ﷺ ) نە لەگەڵ موسڵمانانی دابووە نە لەگەڵ کافرەکانی دا بووە بەڵکو لەگەڵ دووڕووەکانی دابوو ، لەبەر ئەوەی هیچ موسڵمانێك نەبووە لەسەردەمی پێغەمبەر ( ﷺ ) نەهاتبێتە نوێژی جەماعەت . ئەوانهی نە دەهاتنە نوێژ تەنها کافرەکان و دووڕووەکان بوون ، وە پێغەمبەر ( ﷺ ) لەگەڵ دووڕووانی دابووە کە نەدەهاتن بۆ نوێژی جەماعەت ، وە فەرموودەمان هەیە کە نوێژی جەماعەت ئەتوانی بەتەنیاش بیکەیت ، هەروەکو پێغەمبەر ( ﷺ ) دەفەرمووێ : ( فضل صلاة الجمع على صلاة الفذ خمس وعشرون درجة )
واتە : چاکەی نوێژی بەکومەڵ بەسەر نوێژی بەتەنیا 25 پلەیە ، لەم فەرموودە بۆمان بەدەر ئەکەوێت کە دەتوانی نوێژی بەتەنیاش بکەیت لە کاتێکدا کە پاساو ( عذر )ـت هەبوو ، وە دوایی پێغەمبەر ( ﷺ ) خۆی ئەفەرمووێ : لا يعذب بالنار الإ رب النار واتە : هیچ کەسێ بە ئاگر سزا نادرێت تەنها پەروەردگاری ئاگر نەبێت ، ئینجا پێغەمبەر ( ﷺ ) خۆی ئەو کارەش بکات !؟ ئێستا هەموولایەك بینیتان چۆن چەواشەکاری ئەکەن و تەنانەت لە زمانەکەی خۆشیان نازانن کە ( هممت )ـی تیا هاتووە واتە : نیازمە . وە پرسیاری بێ وەڵامیشمان ئەوەیە : لەمێژووەوە و لەسەدەمی پێغەمبەر ( ﷺ ) تـــا وەفاتی کردووە فەرموو با یەك ڕۆژمان بۆبێنێ کە ڕۆژێك لە ڕۆژان پێغەمبەری خوا ( ﷺ ) ئەم کردارەی ئەنجام دابێت ؟

0 comments:
Post a Comment