سلام عليكم
گومانی ۱۲۰
گومانی ۱۲۰
بةلكةكان لةسةر عائيشة و تةمةنى شوكردن.
1. به لگه مان زؤره
سورەی القمر بەڵگەیەکی ترە، چیرۆکی نۆساڵەی تەمەنی عائیشە لەکاتی شوکردنی بە پێغەمبەر ھەڵدەوەشێنێتەوە.
بەگوێرەی دابێکی باوەڕپێکراوی گشتی عائیشە ھەشت ساڵ بەر لە ھیجرەت لەدایک بووە، بەڵام بەگوێرەی گێڕانەوەیەکی تر کە لە بوخاریدا ھاتووە: "عائیشە دەڵێت من کیژۆڵەیەکی گەنج-جاریە- بووم کە سورەی ئەلقەمەر دابەزی. ئەو سورەی قورئان ھەشت ساڵ پێش ھیجرەت دابەزیوە.
جا ئەگەر ئەو بانگەشەیەی دەکری کە عائیشە لە ساڵی ٦٢٣ یان ٦٢٤ تەمەنی نۆ ساڵ بووبێت و شووی بە پێغەمبەر کردبێت، ئەو ەدەبی لە سەردەمی دابەزینی سورەی ئەلقەمەر عائیشە زارۆک-سەبیلۆکە- ێبیە بووبإ نەک (جاریە!) . کە ئەمەش پێچەوانەی مێژووی دابەزینی قورئانە!!
بەگوێرەی روداوی دابەزینی سورەتی ئەلقەمەر عائیشە گەنجێکی چالاک بووە، چونکە وشەی (جاریە) لە عەرەبی بە کچێک دەوترێت تەمەنی ٦-١٣ ساڵ بێت. ئەم لێکدانەوە ماتماتیکیە دەکرێت بەم ھاوکێشەیە چارەسەر بکەین:
کاتی دابەزینی سورەتەکە ھەشت ساڵ پێش کۆچکردنە.
تەمەنی عائیشە ئەوسا ٦-١٣ ساڵ بووە.
تەمەنی عائیشە لەکاتی کۆچکردن ١٤-٢١ ساڵ بووە.
تەمەنی عائیشە لەکاتی شوکردنی بە پێغەمبەر ١٥-٢٢ ساڵ بووە.
٨: پێش کۆچ.
٦-١٤: لێکدانەوەی واتای جاریە.
١: کۆچی
تەمەنی عائیشە:
کەمترین تەمەن: ١٥ساڵ.
زۆرترین تەمەن: ٢٢ ساڵ.
تەمەنی تەقریبی: ١٩ ساڵ.
2- ته‌مه‌نی عائیشه به به‌راورد له‌گه‌ڵ ته‌مه‌نی( اسماْ )ی خوشكی :
هه‌موسه‌رچاوه میژوییه‌كان كه پێشتر ئاماژه‌مان پێدان هاوڕاو كۆكن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه (اسماْ )، 10ساڵ له عائیشه‌ی خوشكی گه‌وره‌تر بوه،هه‌موشیان كۆكن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه (اسماْ )،27ساڵ پێش كۆچ كردن بۆ مه‌دینه له‌دایك بوه.
واته كاتێ سروش (وه‌حی)بۆ پێغه‌مبه‌ر هاتوه (اسماْ )ته‌مه‌نی 14ساڵ بوه ئه‌گه‌ر 13 ساڵی ئیسلامه‌تی مه‌ككه‌ی لێ ده‌ركه‌ین ئه‌وا ده‌رده‌كه‌وێ كه‌له‌سه‌ره‌تای هاتنی ئیسلام اسماْ ته‌مه‌نی 14ساڵ بوه
27-13=14
هه‌روه‌ك پێشترگوتمان هه‌موسه‌رچاوه‌كان ده‌ڵێن اسماْ 10ساڵ له‌عائیشه گه‌وره‌تربوه،كه‌واته له‌سه‌ره‌تای دابه‌زینی سروش بۆ پێغه‌مبه‌ر (دروودی خوای لێبێت) عائیشه ته‌مه‌نی 4 ساڵ بوه ئینجا 13ساڵی ئیسلامه‌تی مه‌ككه‌شی بخه‌ینه سه‌ر ئه‌وا بۆمان ده‌رده‌كه‌وێ كه عائیشه له كاتی كۆچ كردن بۆ مه‌دینه ته‌مه‌نی 17ساڵ بوه 4+13=17
ئه‌گه‌ر پێغه‌مبه‌ر(دروودی خوای لێبێت) له‌سالی 620ز عائیشه‌ی ماره‌كردبێ ئه‌وا ئه‌وكات عائیشه ته‌مه‌نی 14ساڵ بوه نه‌ك 6ساڵ كه له ریوایه‌ته‌كه دا هاتوه .
هه‌مو ریوایه‌ته‌كانیش كۆكن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه پێغه‌مبه‌ر(دروودی خوای لێبێت) 3ساڵ پاش ماره بڕینی و له‌كۆتایی سالێ یه‌كه‌می كۆچی عائیشه‌ی له‌مه‌دینه گواستۆته‌وه كۆتایی ساڵیش به‌ساڵێكی ته‌واو داده‌نرێ واته 14+3+1=18 كه‌ته‌مه‌نی عائیشه بوه‌كاتێ بۆته هاوسه‌ری پێغه‌مبه‌ر ((دروودی خوای لێبێت) ) . <3
3- ته‌مه‌نی عائیشه به به‌راورد له‌گه‌ڵ ته‌مه‌نی( فاطمه) ی كیژی پێغه‌مبه‌ر (دروودی خوای لێبێت) <3
ئه مه‌و له‌لایه‌كی دیكه‌وه (ابن الحجر) له كتێبه‌كه‌ی( الاصابه) دا ده لێ (فاتیمه) له‌ساڵی بیناكردنه‌وه‌ی( كه عبه) له دایك بوه، ئه‌وكاتیش پێغه‌مبه‌ر ته‌مه‌نی 35 ساڵ بوه و فاتیمه‌ش 5 ساڵ له عائیشه گه‌وره‌تربوه ، واته كه پێغه‌مبه‌ر(دروودی خوای لێبێت) له‌ته‌مه‌نی 40 ساڵی بوه ئینجا عائیشه له دایك بوه. وه ك زانراویشه پێغه‌مبه‌ر 13 ساڵ له مه‌ككه بانگه‌وازی بۆ ئیسلام كردوه .كاتێكیش كۆچی كردوه بۆ مه‌دینه عائیشه ته‌مه‌نی 13 ساڵ بوه نه ك 9 ساڵ. الإصابه فی تمییز الصحابه ، ابن حجر ، ص: 377 مكتبه الریاض الحدیثه 1978م
0 comments:
Post a Comment