چۆن خۆر ئەڕواتە ژێر عەرش و پاشان سوجدەئەبات؟!


سلام عليكم



لادانی گومانێک کەبێدینەکان بەهۆی نەزانیەوەتێی کەوتونە

مولحیدەکان ئەلێن:چۆن خۆر ئەڕواتە ژێر عەرش و پاشان
سوجدەئەبات؟!

وەڵام: سوجدە بردن دوو جۆری هەیە:
۱ سوجدەی گشتی
۲سوجدەی تایبەت

سوجدەی گشتی: ئەو سوجدەیەیە کە ئامژەی پێدراوە لە ئایەتەکانی سورتی (الحج و النحل)کەهەموو بونەوەران سوجدە ئەبەن.
۲ سوجدەی تایبەتی:ئەو سوجدەیەیە کە کە هەر بونەوەرە بەشێوەیەکی تایبەتی ئەیبات بۆخوا.
وەنابێت ئێمە سوجدەی خۆر بەراورد بکەین بەسوجدەی مرۆڤ لەبەر ئەوەی هەردوکیان یەک ناویان هەیە.
بانمونەیەکی واقیعی باس بکەین ڕێکردنی ئاژەڵەکان وەک ڕۆشتنی مرۆڤەکان نییە وە مەلەکردنی ماسیەکان وەک مەلەکردنی مرۆڤەکان نییە بەڵام بەهەردوکیان ئەوترێ ڕێکردن و مەلە کردن.ئایا ئەکرێ بڵێین ڕێکردن و مەلەکردنی ئاژەڵەکان و مرۆڤ وەک یەک وایە؟! بێگومان نەخێر.وەبۆیە ناکرێتیش سوجودەی مرۆڤ و خۆر بەراورد بکەین بەیەکتر لەبەر ئەوەی ناوی هەردووکارەکە سوجدەیە. وەزمانی عەرەبیش شاهیدە کە سوجدە بەیەکجاری بۆ خۆ بەکەم زانینە لەبەردەم خوای پەروەردگار.

وەپاشان ئەلێن: چۆن خۆر بەدەوری زەویدا ئەسوڕێتەوە؟!
وەڵام:هەڵاتن و ئاوابونی خۆر شتێکی تایبەتە کە بەسەر زەویدا دێت خۆ بەسەر خودی خۆردا نایەت..لەبەر ئەوەی هەلاتن و ئاوا بونی خۆر تایبەتە بەئێمە..بەلام واهاتووە لە زاراوەکاندا کەهەڵ دێت و ئاوا ئەبێت؟؟
وە پێغەمبەری خوا ئەفەرمێت (فإنها تذهب حتى تسجد تحت العرش)وەک لەبوخاری و غەیری ئەودا هاتووە.
واتا:ئەڕوات هەتا ئەچێتە ژێر عەرش. بەڵام ناڵێت لەژێر عەرشی خوای پەروەردگاردا ئاوا ئەبێت. وە ئەو تێگەیشتنە خەیاڵیە کە کۆمەڵێ خەڵکی توشی گومان کردووە لەو فەرمودەیەدا ڕەد ئەکرێتەوە لەبەر ئەوەی وشەکانی فەرمودەکە وەڵامی ئەداتەوە. ئەفەرمێ (ئەڕوات)ئەوە بەڵگەیە لەسەر ئەوەی ئەڕوات نەک بەڵگەبێت لەسەر شوێنی ئاوابون،لەبەر ئەوەی خۆر ئاوانابێت لەشوێنێکی دیاری کراودا. وە لە زاراوەی خەڵکدا بە مانای ڕۆشتن و ئاوابون دێت. وەلە ڕێزمان دا بە بەواتای ڕۆشتن دێت. وەک چۆن ابن منضور ئاماژەی پێکردووە کە ئەلێت (ئاوابونی شتێک)یان (ڕۆشت شتێک) وەعەرب ئەلێ ڕۆشت فلانە کەس یان بەواتای دوور ڕۆشتن دێت لەمەبەستدا.
وە عەرش قوبەی ئاسمانە لەسەرەوەی گەردونە لەهەموو ڕوویەکەوە. وە ابن تیمیە ڕەحمەتی خوای لێبێت لە(مجموع الأحاديث)لەم بابەیە ئەلێ:خۆر لەژێر عەرشە لەهەموو کاتێکدا.وەسوجدە بردنەکەشی سفاتە بۆ سوپاس گوزاری و خۆ بەکەم زانین.نەک سوجدە بردنێکی بەڕواڵەت. وەئەوە ڕونە.

هاوبه‌شی بكه‌ له‌ گۆگل پله‌س

About admin

0 comments: