دیکۆمێنتاری - {لێکۆلینەوە لەسەر کەشتی نووح}

ئاینەکانی تر چیان وتووە لەسەر کەشتی نووح

کەشتیەکەمان وەکو نیشانەیەک هێشتەوە!

یەكێك لەو شتانەی كە لە دۆزینەوەی كەشتی نوح لەسەر چیای جودی سەرنجی مرۆڤ ڕادەكێشێت و پەیوەندیی بەو ئایەتەوە هەیە كە دەفەرموێ‌: [ؤلَقَدْ تَرَكْناها آ‌يَة] واتە: (بە راستی ئیمە ئەم كەشتیەمان هێشتەوە بە نیشانە و بەڵگە) ئەوەیە كە لەو هەزاران ساڵ و ماوە درێژخایەنەی دوای حەزرەتی نووحدا – دروودی لەسەر بێت – ئەو بوومەلەرزەیەی كەشتییەكەی دەرخست خوای گەورە هەڵیگرت بۆ سەردەمێكی وا كە پێشكەوتنی پیشەسازی و زانستیی مرۆڤ ئامێری ئەوتۆی داهێنابێت، كە وەكو كەرەسەیەكی زانستیی پشت پێ‌ بەستراو بۆ دڵنیابوون لە كەشتییە دۆزراوەكە و پشكنین و ئەنجامدانی توێژینەوە لەسەری بەكاربهێنرێت. هەروەها لەو سەردەمەشدا كەشتییەكە دۆزرایەوە كە بە چەندین هۆكاری پێشكەوتوو بتوانرێ‌ دۆزینەوەكە و كاری لێكۆڵینەوە و توێژینەوە لەسەری بە شێوەیەكی ڕێكوپێك دۆكۆمینت بكرێت و بۆ نەوەكانی داهاتووی چەرخەكانی تر بە جۆرێكی دوور لە ئەفسانە و بە شێوازی زانستیی متمانە پێ‌ كراو بمێنێتەوە، تەنانەت ڕێخۆشكەر بێت بۆیان تاكو شیكردنەوەی زیاتری لەسەر ئەنجام بدەن. ئنجا هەر كەسێكیش گومانی هەبێت، بتوانێت بەدواداچوونەوەی بۆ بكات، هەتا بۆخۆیشی دەگاتە هەمان دەرەنجام. خۆ ئەگەر دەرەنجامە ڕاگەیەنراوەكە لە ڕاستییەوە دوور بێت، بتوانرێ‌ بەهۆی ڕێگا زانستییەكان و ئامێرەكانی سەردەمەوە دەرەنجامی ڕاست و دروست بە دەست بهێنرێت!
سەرچاوە:
ڤیدیۆی دیکۆمێنتاری:
The Discovery of Noah's Ark – 1993
هاوبه‌شی بكه‌ له‌ گۆگل پله‌س

About admin

0 comments: