ئايا زه‌رده‌شتييه‌كان هاوسه‌رگيرى له‌گه‌ڵ دايك و خوشكيان ده‌كه‌ن؟ ئايا ژنه‌كانيان ده‌فرۆشن؟ كارزان ياسين له‌سه‌ر بابه‌تى هاوسه‌رگيرى له‌لايه‌ن زه‌رده‌شتييه‌كانه‌وه، به‌پێويستم زانى به‌دواداچوونێكی مێژوویی و ئەكاكدیمی بكەم و وردەكاری زیاتری ئەم ئایینە بخەمەڕوو، هه‌ر له‌م سۆنگه‌يه‌شه‌وه قسه‌ى شه‌ش مێژوو نووسى گه‌وره‌ى جيهانيم هێناوه‌ته‌وه كە چەندین رۆژە كارم لەسەر كردبوو و سێرچ و گەڕانی جیاجیام بۆكردووە بۆ ئەوەی زۆرترین زانیاریان لەبارەیان كۆبكەمەوە . ئەو مێژوونووسانە له كتێبه‌كانياندا به ئاشكرا ئاماژه به هه‌بوونى په‌يوه‌ندى سۆزدارى و هاوسه‌رگيركردن له‌گه‌ڵ دايك و خوشكى زه‌رده‌شتييه‌كان ده‌كات، هه‌ر بۆ زانياريشتان ئه‌و مێژوونووسانه كۆنترين مێژوونووسن له‌سه‌رده‌مى خۆيان و هه‌ندێكيان هاوسه‌رده‌م بوونه له‌گه‌ڵ زه‌رده‌شتييه‌كان و له‌ناوياندا ژياون. له‌وانه: • يه‌كێك له مێژوونووسه هه‌ر به‌ناوبانگه‌كانى ده‌وڵه‌تى ليديا به‌ناوى (خانثوس- Xanthus) كه له‌نێوان ساڵانى (5 بۆ 6ى پێش زايين) ژياوه، له‌نزيكه‌وه ئاگادارى بارودۆخى زه‌رده‌شتييه‌كان بووه‌و و ده‌ڵێت: (په‌يڕه‌وانى ئايينى زه‌رده‌شتى هاوسه‌رگيرى له‌گه‌ڵ دايكيان و كچيان ده‌كه‌ن، به‌پێى ياساكانى خۆيان بۆيان هه‌يه خوشكى خۆشيان بخوازن). بۆ زانيارى زياتر سه‌ردانى ئه‌م لينكانه‌ى خواره‌وه بكه: • https://en.wikipedia.org/wiki/Xanthus_(historian) • ) لاپه‌ڕه 36-44Fragmenta Historicorum Graecorum په‌رتوكى (• http://www.jstor.org/stable/706168?seq=1#page_scan_tab_co ntents• http://ebooks.cambridge.org/ebook.jsf?bid=CBO9780511711404 • مێژوونووسى به‌ناوبانگى يۆنانى (كتياس- Ctesias) كه له‌ساڵى (5ى پێش زايين) سه‌ردانى ئيمپارتۆريه‌تى هيند و فارس و ئاشوورى كردووه، مێژووى هه‌ر سێ ئيمپراتۆريه‌ته‌كه‌ى له له‌كتێبێكدا به‌ناوى (پێرسيكا) نووسوه و زۆربه‌ى رووداوه‌كانى به‌چاوى خۆى بينيوه و ده‌ڵێت: (شێوازى هاوسه‌رگيرى له لايه‌ن پارسه‌كان، زۆر ناڕه‌وا بوو) مه‌به‌ستى نووسه‌ر (هاوسه‌رگيركردنه له‌گه‌ڵ دايك و خوشك)، نووسه‌ر هه‌روه‌ها مه‌به‌ستى له پارسه‌كان په‌يڕه‌وانى ئايينى زه‌رده‌شتى بووه، چونكه ئه‌و كات فارسه‌كان له‌سه‌ر ئايينى زه‌رده‌شتى بوون. جگه له‌مه‌ش راستييه‌كى ديكه به‌گوێره‌ى وته‌ى ئه‌م مێژوونووسه روونده‌بێته‌وه ئه‌ويش ئه‌وه‌يه كه ئايينى زه‌رده‌شتى هى فارسه‌كان بووه نه‌ك كورده‌كان، ئه‌وانه‌ى ئێستا ده‌يانه‌وێ به‌زۆر بيكوردێنن، قسه‌ى ئه‌م مێژوونووسه هيچ شتێك تێيدا ناهێڵێته‌وه و بۆچوونه گوماناوييه‌كان كانسڵ ده‌كاته‌وه. سه‌رچاوه‌كان: • Ctesias’ Persian History: Introduction, text, and translation- Jan P. Stronk-p393 ،په‌رتوكى: • https://goo.gl/yEcPK1 • https://en.wikipedia.org/wiki/Ctesias • هێرۆدوتس كه به‌باوكى مێژوو ناسراوه له‌ساڵانى (484-425 پێش زايين) ژياوه، نزيكايه‌تييه‌كى زۆرى هه‌بووه له‌گه‌ڵ سه‌رده‌مى زه‌رده‌شتييه‌كان، له‌كتێبه‌كه‌ى خۆي‌دا باسى په‌يوه‌ندى سۆزدارى پاشاى فارسى زه‌رده‌شتى قه‌مبێز ده‌كات كه چۆن ده‌يويست بيكات به‌ژنى خۆى و سه‌ره‌نجام هه‌ر ده‌يكاته ژنى خۆى،به‌ڵام دواى ئه‌وه‌ى له‌گه‌ڵى جوت ده‌بێت دواتر ده‌يكوژێت، له‌م لينكه‌ى خواره‌وه‌دا ده‌توانى به‌تێروته‌سه‌لى ئه‌م بابه‌ته بخوێنێته‌وه. سه‌رچاوه‌كان: • په‌رتوكى هيرودوتس The History of Herodotus, parallel English/Greek, tr. G. C. Macaulay, [1890] http://www.sacred-texts.com/cla/hh/hh3030.htm • https://en.wikipedia.org/wiki/Herodotus • پوتالتارچ - Plutarch يان پولتارك كه دواتر ناوی دەگۆڕێت بۆ لوسیەس میستاریەس پلوتارکەس كاتێك دەبێتە هاووڵاتی ئیمپراتۆریەتیی ڕۆم، له‌نێوان ساڵانى ( 46 – 120ى زايينى) ژياوه به ئه‌سڵ يۆنانييه، دوو نوسراوی بەناوبانگ هه‌يه ئەوانیش 'ژیانە تەریبەکان' و 'مۆرالیا'. ناوبانگى به ئەفلاتونی ناوەڕاست ده‌ركردووه و له‌كتێبه‌كه‌يدا باسى هاوسه‌رگيرى زه‌رده‌شتييه‌كان ده‌كات و ده‌ڵێت: ئه‌سكه‌نده‌ر هيركانياسى فێر كرد بۆ ئه‌وه‌ى زه‌رده‌شتييه‌كان فێرى رێزگرتن بكات و چيتر هاوسه‌رگيرى له‌گه‌ڵ دايكى خۆيان نه‌كه‌ن. سه‌رچاوه‌كان: كتێبى پلوتارچ http://penelope.uchicago.edu/Thayer/E/Roman/Texts/Plutarch/Moralia/Fortuna_Alexandri*/1.html • https://en.wikipedia.org/wiki/Plutarch http://penelope.uchicago.edu/Thayer/E/Roman/Texts/Athenaeus/5E*.html • https://en.wikipedia.org/wiki/Antisthenes• https://en.wikisource.org/wiki/Lives_of_the_Eminent_Philosophers/Book_I • https://en.wikipedia.org/wiki/Sotion • سترابۆ- Strabo، جوگرافياناسيكى به‌ناوبانگى يۆنانييه، باوكى به ئه‌سڵ جۆرجييه، له(اكاسيا) له‌دايك بووه، له‌نێوان ساڵانى (63-24 پێش زايين) ژياوه، له‌كتێبه‌كه‌ى خۆي‌دا به‌ناوى (جوگرافياى سترابۆ)دا باسى هاوسه‌رگيرى زه‌رده‌شتييه‌كان ده‌كات و ده‌ڵێت: له‌نه‌رێتى بابوباپيرانيانه‌وه هاوسه‌رگيرى كردن له‌گه‌ڵ دايكى خۆيان هه‌بووه و تا ئێستاش په‌ێره‌وى ئه‌و نه‌رێته‌ن) سه‌رچاوه‌كان: • http://penelope.uchicago.edu/Thayer/E/Roman/Texts/Strabo/15C*.html • https://en.wikipedia.org/wiki/Strabo • كوينتوس كورتيوس رووفەس (Quintus Curtius Rufus) :مێژوونووسيكى رۆمانييه له سه‌ده‌ى 1ى زايينى ژياوه، له‌كتێبه‌كه‌ى خۆي‌دا به‌ناوى (Historiae Alexandri Magni) كه تايبه‌تى كردووه به مێژووى ئه‌سكه‌نده‌رى گه‌وره، تيايدا باسى نه‌رێتى زه‌رده‌شتييه‌كانى ده‌كات و چيرۆكى پاشاى ئه‌خمينى سيسميترى سوجديانى زه‌رده‌شتى ده‌گێڕێته‌وه و ده‌ڵێت: (ساتراپ سيسميترى دوو كوڕى هه‌بوو له رێگاى دايكه‌كه‌ى كه له لاى ئه‌وان شتێكى ياسايى بوو په‌يوه‌ندى ناشه‌رعى له‌گه‌ل منداله‌كانيان هه‌بێت). سه‌رچاوه‌كان: • https://en.wikipedia.org/wiki/Quintus_Curtius_Rufus • لينكى په‌رتوكه‌كه سه‌يرى په‌رتوكى 8 به‌شى 2 ده
0 comments:
Post a Comment