(( بێ بڕوایی و هەست کردن بە گرێی کەم و کورتی ))

زانای پێشووی بێ باوەڕ و دەرونناس لە زانکۆی نیویۆرک ''پۆڵ فیتز'' دەڵێت:
بێبڕواکان هەست بە گرێی کەم و کورتی ''inferiority complex'' دەکەن، بۆ ڕاکردن لەم هەستکردنە هەڵدەستن بە خۆهەڵکێشان بەسەر خەڵکیدا و نرخ دانەنان بۆ هەموو کەسێک و بەکەم سەیرکردنی بیروڕای خەڵکانی تر، پاشان هەڵسان بە جوێندان و گاڵتە کردن، ئەم جۆرە ڕەوشتە لە ڕووی زانستییەوە پێی دەڵێن ''superiority complex'' واتە (گرێی خۆ بە گەورە زانین) بەجۆرێک لە ڕاکرن لە کەم و کورتییەکانیان دەناسرێن، لە کۆتاییدا ئەو جۆرە کەسانەی ئەم هەستەیان لا دروست دەبێت لە لایەنی دەروونییەوە ئارامییەک بۆ خۆیان دەبەخشن لە هەستکردنیان بەوەی کە ئەوان باشتر و زیرەکترن لە خەڵکانی تر.
سەرچاوە
Faith of the Fatherless, P.158


هاوبه‌شی بكه‌ له‌ گۆگل پله‌س

About admin

0 comments: