"زەمین لەرزە" منداڵبوون خێراتر دەكات
وەرگێڕانى: هێمن ئەحمەد
[وَتَضعُ كُلُّ ذاتِ حَمْلٍ حَمْلَهَا]. الحج، الایة:2
لە توێژینەوەیەكی نوێدا زانایان بۆیان دەركەوتوە، ئەو ماندوبوون و شپرزەبونەی كە ژنی دووگیان هەستی پێ دەكات لە كاتی ڕوودانی زەمین لەرزەدا رەنگە منداڵبوونەكەی خێراتر بكات..
ئەو تیمە زانستیە لە توێژینەوەكەیدا پشتی بەو زەمین لەرزەیە بەستووە كە لەساڵی 1994 بەگوڕی 7،6 پلە بە پێوەری ڕێختەر شاری (لۆس ئەنجلۆس)ی هەژاند و مردنی 57 كەس و زیانی مادی بە بڕی 20 ملیار دۆلار لێ كەوتەوە.

توێژینەوەكە 40 ئافرەتی دووگیانی گرتۆتەوە كە پێنجیان لە سێ مانگی یەكەمی سكپڕیان بوون، واتا كاتێك كۆرپەلەكانیان خستۆتەوە تەمەنیان نزیكەی 05،39 حەفتە بوە، لەكاتێكدا هەشت ئافرەتیان لە سێ مانگی كۆتایی بوون و كۆرپەلەكانیان تەمەنیان نزیكەی 99،38 حەفتە بوە.
..............................................................................................
لە توێژینەوە نوێكانیاندا زانایان ئەوە دوپات دەكەنەوە كە ئەو شەپۆلەی لە زەمین لەرزەكەوە دێت لەگەڵ ئەو ترسو شپرزەبونەی دروستی دەكات كاریگەری هەیە لەسەر ئافرەتی دوگیان و پرۆسەی منداڵبونی خێرادەكات، تاچەندیش زەمین لەرزەكە بەهێزتر بێت پرۆسەی منداڵبون خێراتر دەبێت.

ئایەتەكانی قورئانی پیرۆز باس لە زەمین لەرزە دەكەن.. [زَلْزَڵەَ السَّاعَەِ]، باسیش لەوە دەكەن كە زۆر بەهێز دەبێت.. بەجۆرێك كە هەمو ئافرەتێكی دوگیان دەستبەجێ كۆرپەڵەكەی دادەنێت.. [ۆتَچَعُ كُلُّ ژَاتِ حَمْلٍ حَمْڵهَا]، ئەوەش بەهۆی كاریگەری ئەو ترس و لەرز و دڵەڕاوكێ و ماندوبونەی كە لەئەنجامی زەمین لەرزەكە توشی دەبێت. خوای گەورە هەمومان بپارێزێت.

سەرچاوەی توێژینەوەکە:
Glynn, Laura M., et al. "When stress happens matters: effects of earthquake timing on stress responsivity in pregnancy." American journal of obstetrics and gynecology 184.4 (2001): 637-642.

0 comments:
Post a Comment