بەڵگەی نیشانەکانی پەروەردگار بۆ کەسی تێگەیشتوو لە لاشەی مرۆڤ

بۆ ئاوی چاو سوێرە و ئاوی گوێ تاڵە و ئاوی دەم شیرینە؟!
سەرنج بدە هەر سێ جۆرە ئاوەكە لە یەك سەرچاوەوە دێن، بەڵام پەروەردگار جیایان دەكاتەوە و یەكێكیان سوێر و ئەوی تریان تاڵ و ئەوی تریان شیرین دەكات، حیكمەت لەمەدا چیە؟
ئاوی گوێ لەو پەڕی تاڵیدایە، هەتا مێروو و زیندەوەری ورد كە دەچێتە ناویەوە بیكوژێت ..
ئاوی چاو سوێركراوە، بۆئەوەی بیپارێزێت چونكە گلێنەی چاو دەشێ تێك بچێت، بەڵام سوێریەكەی پارێزەرە بۆی ...
ئاوی دەم شیرین كراوە، هەتا تامی شتەكان وەك خۆی هەست پێبكەین، خۆ ئەگەر وا نەبوایە تامی شتەكەمان وەك خۆی نەدەكرد...
خوای گەورە دەفەرموێت:
(وفی انفسكم أفلا تبصرون) واتە: لە خودی خۆتاندا بەڵگە و نیشانەی دەسەڵات و زانایی و دانايی و خوایەتی خودا هەیە ئایا نایبینن؟!

هاوبه‌شی بكه‌ له‌ گۆگل پله‌س

About admin

0 comments: