ئایا كام دین

#ئایا_کام_دین ؟

ــ🍃💕💕🍃ــ
إِنَّ الدِّينَ عِندَ اللَّهِ الْإِسْلَامُ ۗ

نوسینی : Deedat Sarxel Naik

سلام علیکم ئەزیزم ، هیوادارم پۆستی پێش ئەمە خوێنیتەوە
بۆی لەم بابەتە جوانتر و ڕونتر تێ بگەیت و ئاشنایی ببیت
ئەویش لەم هاش تاگە #ئایا_خودایەک_هەیە ؟

ئەزیزم لێرە دێمە سەر باسی ئەدیان و قسەو باسی زۆرییان
وە بێدینان ئەڵێن ٤ هەزار دین هەیە و هەر یەک لەم دینانە
ئەڵێ[ من لای خواوەم ،من حەقم ،من بەڵگەی ئەوانەم هەیە]
جا با بزانین وایە یان نە ؟! وە دینەکان چین و کامیان حـەقـە

ئەزیزم ئەتوانین دینەکان کە هەن دابەش بکەینە سەر پێنج
بنەمای سەرەکی و لە وێوە باس و خواسی دینەکان بکەین
ئەوانیش :
❶ بڕوادارن بە خودا theism : ئەوانەی بڕوایان بە بونی خوایەکە ،ئەو خودایە گەردونی لە هیچ هێنایە بوون ، مرۆڤی دروست کرد ، پێغەمبەرانی نارد بۆ مرۆڤایەتی .....
❷ بێبڕواکان بە خوداو دین atheism : بڕوایان بە هیچ خودایەک نییە ، گەردون لەڕێی سوتفە هاتە بوون ، هیچ دینێک ڕاست نییە و دروست کراوی مرۆڤە هەمووی ....
❸ بڕوادارن بە ئەزەلی کەون pantheism : بڕوایان بە بونی خوایەک نییە ، بەڵام بونی گەردون وەک مادەو هێز وەک خوا ئەبینن و گەردونیان پێ ئەزەلیە، بڕوایان بە بونی دین نییە لەم خاڵە وەک بێبڕواکان وان...
❹ ڕبوبیەکان Deism : بڕوایان بە بوونی خودایەک هەیە ، ئەو خودایە بەس گەردونی دروست کرد و تەواو وەستا هەموو شتەکانی تر سروشتی ڕوی دا ، مرۆڤ سورشتی هاتە بوون ، دین و پێغەمبەران بونیان نییە وەک بێبڕواکان......
❺ نازانینەکان agnosticism : ئەمانەش لەو نێوانەن نازان بەیەقینی خودایەک هەیە یان نییە ، پێغەمبەران و دین هەیە یان نە .....
ئەزیزم ئەم پێنج بنەما سەرەکیان دینەکانی لەسەر کۆک ئەبێ
واتە ئەم پێنج بنەمایە وەک ڕەگی دارێکن و دینەکانیش لق
بۆیە کاتێ ئەتەوێ ئاسانتر شتێکیان لابەری ئەوا لقەکان نە
بەڵکو ڕەگەکە ببڕە لقەکانیش خۆیان ئەبڕدرێن و نامێنن
واتە گەر خاڵی یەکەم وەر بگری باواڕدران theism ئەبینی
بڕوایان بە خوداو ئاین و پێغەمبەران و کتێبی ئاسمانی هەیە
کەواتە ئەمە ڕەگەکەی بوو لقەکانیشی وەکو ئیسلام ، مەسیحی و جولەکە .
بۆیە بە سەلماندنی نەبونی خودا ئەوە ڕاستەو خۆ ئەم سیانە
لەناو ئەچن و پێویست ناکا بێی دانە دانە بڵێی ئیسلام درۆیە و مەسیحی درۆیەو جوو درۆیە کەواتە خودا نییە ، نەخێر
ڕاستەوخۆ نەبونی خودا بسەلمێنە ئەو دینانەش نامێنن .
بۆیە ئێستە دێینە سەر باسی ئەو پێنج بنەمایەو ئەبینین
❷ بێبڕواکان atheism : ئەڵێن [ خودا و دین بونی نییە
وە گەردون و چی هەیە هەمو لە هیچەوە و بە سوتفە هات]
ئەم بنەما فکرەیە بە درۆ خەرەوە ئەوە هەرچی لقە لەژێر
ئەو ڕەگی atheism ە هەموو نامێنێ و کۆتایی دێت .
ئەو بنەمایەش بە درۆ خراوەتەوە و لەم پۆستە بیبینە
#ئایا_خودایەک_هەیە ؟
لەو هاشتاگە ئەبینی خودایەک هەیە و هیچ وسوتفە بونی نیە
کەواتە ئەزیزم ئەو بنەمایە چەنی لق لەخۆ گرتبێ هەموو نامێنێ و بە ئاسانی لەکۆڵت ئەبنەوە
❸ بڕواداران بە ئەزەلی کەون pantheism : ئەمانیش ئەڵێن
[ گەردوون ئەزەلیەو دین بونی نییە ]
ئەم بنەما فکریەش بە درۆ خراوەتەوە بەوەی کەوا ڕوونە
گەردون سەرەتای هەبووە بە تەقینەوە مەزنەکە ناسراوە
وە گەردوون ئەکشێ و ڕۆژێکیش دێ نامێنێ .
کەواتە بیروڕای ئەزەلی کەون و ئەوەی لقە لەم ڕەگە بۆتەوە
نامێنێ و زەربی سفر ئەکرێت ، چونکە تۆ ڕەگی دارەکەت بڕی
❹ ڕبوبیەکان Deism : ئەڵێن [ خوایەک هەیە بەڵام بەس گەردونی دروست کرد ، نە حەقی بە هیچەوە بو دوای نە دیای و پێغەمبەر و تێبی نارد ]
ئەم فکرەیەش خۆی لە ناو خۆیدا بە درۆ ئەخرێتەوە
چۆن ؟
ئەو بڕوای بە ( خودا )یەک هەیە ، کەواتە کاتێ دێیە سەر
باس و خواسی خودا ئەبێ بزانی خودا زاتێکی کامڵە بەهەمو ماناکان ، کەواتە کە ئەڵێی خودایەک گەردونی دروست کرد
دوای دەستی هەڵگرت لەهەموو شت ، ئەمە تانەدانە لە زات و دەسەڵاتی خودا !
باشە بۆ دروستی کرد ؟ بۆ خۆشی ؟ هەڵبەتە نەخێر
ئەی مەبەستی چییە ؟ واللە نازانین چونکە پەیامی نییە !!
کەواتە فکرەی بەس بونی خودایەک بەبێ ڕێنمایی
هەر خۆی لە خۆیدا پوچەڵ ئەبێتەوە ، کەواتە ئەوەی لقە لەسەر ئەساسی ئەم ڕەگە لێ بۆتەوە نامێنێ و سفرەبێت
❺ نازانینەکان agnosticism : ئەڵێن [ نازانین بڕوا بکەین خوا و دین هەیە یان نییە ]
ئەمانەش دیسان هیچ نین چونکە ئەسڵەن جارێ خۆی یەکلای نەکردۆتەوە فکرەی چیە و چی نییە !!
ئێستە ئەوەی ئەمێنێتەوە تەنهاو تەنها خاڵی یەکەمە ئەویش
❶ بڕواداران theism :ئەڵێن [ خودایەک هەیە گەردون و مرۆڤ و چی هەیە دروستی کرد وە پێغەمبەر و کتێبی نارد بۆ مەخلوقەکانی بۆ زانینی ڕاستیەکان وە کار و باری بەدەستەو ڕۆژێ ئەچینەوە لای ئەو ]
ئەمانیش ( ئیسلام ، مەسیحی و جولەکە ) ئەگرێتەوە
بۆ زانینی ئەوەی باشە کام لەم ۳ دیینە ڕاستەکەیانە چونکە
لەو ٤ هەزار ئاینەی کاکی بێدین ئەڵێ هەر هەموی بانگەشەی ڕاستی لای خوداو حەقی خۆی و بەڵگەی حەقی ئەکات قسەکەی درۆ بوو بەڵکو تەنها سێ ئاینی ئاسمانی کە زیاتر دوانیان ئەویش ( ئیسلام و مەسیحیەت ) بانگەشەی ئاینی خوداو کۆتا پەیام و حەق بونی خۆیان ئەکەن .
کەواتە بۆ زانینی ڕاستی و هەڵبژاردنی ئاینت ئەوەی ماوە
تەنها بەرا وردێکی ئەو دوو ئاینە بکەیت لە ڕووی :
⊙ فکرە و بنەمای ئاینەکە : تا چەند ئەقڵانی و لۆژیکیە ؟!
⊗ کتێبەکەی : ئایا تەحریف کراوە یاخود نە ؟!
⊕ ئایا لەگەڵ زانستی سەردەمە یا نە ؟!
بەم پێیە تۆ هەم بونی خودایەکت بۆ ڕوون بۆوە
هەم فکرەیەک لەسەر ئەدیان و کام دینە هەڵ بژێریت
ئەوەی ئەمێنێتەوە ئەوەیە لەسەر فکرەو بنەماو لق و شتی لاوەکی دینەکەت پرسیار یا گومان هەر ئەبێت ، ئەمەش مانای وانییە ئەو دینەت هەڵەیە ، بەڵکو ڕەنگە تۆ ئەو خاڵەت نەزانیبێ کە وروژێنراوەو دوای ڕاستی ئەویشە زانیت ، هەڵبەتە مەبەستم ئیسلامی پیرۆزە ، چونکە من پاش تێگەشتن و گەشتن بە وڵامی گومانەکان ئیسلامم قبوڵ کردووەو ئێستە خۆڵ لە چاوی منا هەبێ عەیب لە ئیسلامدا نییه ، وە ئەوەتا گەر خوداش تەمەن بات شتەکانتان چ لەخۆم چ لێرەو لەوێ پێتان ئەگەیەنم .
کوتا داوام خودا هیدایەت مان بات
وە تاگ کۆمێنت شەیر بکەن بۆی بگاتە زۆر ترین
و جزاکم اللە الجنە .

وێنەی ‏‎Deedat Sarxel Naik‎‏.
هاوبه‌شی بكه‌ له‌ گۆگل پله‌س

About kurdishtutorials

0 comments: