گومانی ملحیدان سەبارەت بەوەی پێغەمبەری خوادا سەری کێچ و ئەسپێی تێدا بووە.................






سلام علیكم


گومانی ملحیدان سەبارەت بەوەی پێغەمبەری خوادا سەری کێچ و ئەسپێی تێدا بووە.................
سەرەتا با ئێمە حەدیثەکە بێنین پاشان قسەی لەسەر ئەکەین
.
.
صحيح البخاري - الجهاد والسير - الدعاء والجهاد... - رقم الحديث : ( 2580 )



- حدثنا : عبد الله بن يوسف ، عن مالك ، عن إسحاق بن عبد الله بن أبي طلحة ، عن أنس بن مالك  (رضي الله عنه)  أنه سمعه يقول : كان رسول الله  ( صلی الله علیە وسلم.)  يدخل على  أم حرام بنت ملحان  فتطعمه وكانت  أم حرام  تحت  عبادة بن الصامت  فدخل عليها رسول الله  ( صلی الله علیە وسلم.)  فأطعمته وجعلت تفلي رأسه فنام........

‌.
کاتێک ملحیدان ئەم حەدیثە ئەهێنن تەنها گومانێک ناوەژێنن بەڵکو ئەیکەن بە دوو گومان
یەکەمیان ئەوەیە ئەڵێن باشە بۆ پێغەمبەر چووە بۆ ماڵێک کە ئافرەتێکی بەتەنها لێ بووە لەگەڵیدا بوەو سەری خستۆتە باوەشی ئەو ئافرەتەوە لە کاتێکدا هەر خۆشی پێغەمبەر ئەڵێت هیچ ژن و پیاوێکی نامەحرەمتان بەیەکەوە کۆنەبێتەوە ئیلا سێیەمتان شەیتانە. ئەی بۆ ئەم لەگەڵ ئەو ئافرەتەدا ئەبێت لەکاتێکدا هیچی پێغەمبەریش نیە.
گومانی دووهەمیان ئەڵێن وشەی(وجعلت تفلي رأسه) واتا ئافرەتەکە قژی پێغەمبەر ئەگەڕا بەدوای کێچو ئەسپێدا. چۆن ئەبێت پێغەمبەرێک هەمو ژیانی باسی پاک و خاوێنی کردبێت سەری کێچ و ئەسپێی تیابێت ؟
باسەرەتا جوابی گومانی یەکەمیان بدەینەوە........
٭با ئێمە بپرسین ئایا ئەو ئافرەتە کێ بوو کە پێغەمبەر صلی الله علیە وسلم ئەچوو بۆلای؟
ام حرام بنت ملحان بنت خالد بنت زید بنت حرام بنت جوندوب بنت عامر بنت غنم بنت عُدَي بنت نجار.
دایکی پێغەمبەر صلی الله علیە وسلم ناوی ئامینە بوو ئەویش لە بني نجار بوو پاشان ئەو ئافرەتە لەگەڵ دایکی پێغەمبەری خودادا صلی الله علیە وسلم شیریان خواردبوو واتە پوری شیری پێغەمبەری خودایە صلی الله علیە وسلم.کەواتە مەحرەمیەتی.وە ام حرام پوری انسی کوڕی مالك ئەمە جوابی گومانی یەکەمیان.
گومانی دووەم . لە حەدیثەکەدا هاتوە کە قژی گەڕاوە. ئایا گەڕان بەدوای کێچ و ئەسپێدا نیشانەی ئەوەیە کە تیایدا بێت؟ چەندین جار دایکم سەری من گەڕاوە بەدوای کێچ و ئەسپێدا و تیاشیدا نەبووە ئەکرێ بڵێین بەس لەبەر ئەوەی گەڕاوە تەواو تیایەتی .پاشان لە حەدیثەکەدا ئەفەرمووێت (وجعلت تفلي رأسه) ئايا وتراوه (وجعلت تفلي رأسه من القملي)؟ نەخێر کەواتە ئەم درۆ گەورەیەتان لەکوێ هێنا؟؟؟؟؟؟؟؟؟
لێرەدا ڕونمان کردەوە کە چەند درۆیەکی گەورەیە کردویانە بەرام بەر بە پێغەمبەری سەروەرمان صلی الله علیە وسلم.
ئنجا بابێینە سەر مەوزوعی کێچەکە  ئایا کێچ نیشانەی پیسێتیە؟؟؟؟.
ئەگەر بچیتە سایتی
tabib.com
لەوێ پێناسەی قمل مان بۆ ئەکات بزانین ئەڵێ چی!!!!
لیست قمل علاقة بالنظافة.
واتا کێچ پەیوەندی بەسەر پاک و خاوێنی نیە. ئەوە شتێکە لە کەسێکەوە بۆ کەسێکی تر ئەگوازرێتەوە چارەسەری بن بڕ کردنی کێچ لەو سەردەمەدا تەنها بە سەر سفر کردن بووە باشە تا ئێستا بیستوتانە پێغەمبەر صلی الله علیە وسلم. سەری سفر کردبێت لەبەر بونی کێچ؟ نەخێر هیچ حەدیثێکی تەنانەت ضەعیفیش نیە.
لە کۆتاییدا داواکارم لە الله سبحانە وتعالی اصڵاحی حاڵمان بکەیت و بمان کەیت بە سەربازێکی دڵسۆزی دینە جوانەکەت.
و صلی الله علی سیدینا محمد و علی اله وصحبە وسلم




هاوبه‌شی بكه‌ له‌ گۆگل پله‌س

About admin

0 comments: