بۆچی پێغه‌مبه‌ران له ناوچه‌یه‌کی دیاریکراو بون له ڕۆژهه‌ڵات ؟
ئه‌م پرسیاره لای موسوڵمان و نا موسوڵمانه‌کانیش وه‌ڵامی نییه . چونکه هیچمان زانیاریی ڕاست و دروستمان نییه ئیلا له ڕێگای کتێبه ئاینییه‌کانی وه‌ك ته‌ورات و قورئانه‌وه نه بێت یان له ڕێگای پاشماوه کۆنه‌کانه‌وه . چونکه لای بێ‌دین دنیا له خۆیه‌وه دروست بوه و یه‌که‌م مرۆڤ و شارستانی که‌س نازانێت له کوێ و چۆن بووه و ئه‌وانه‌شی باسی ده‌که‌ن له‌سه‌ر ئه‌رزی واقع بونی نییه و قسه‌ی هیچ و بێ به‌ڵگه‌ن وه باوه‌ڕیان به ملاین ساڵ هه‌یه بۆ دروست بونی مرۆڤ به‌ڵام بێ ئاگان له ده هه‌زار ساڵ له‌مه‌وبه‌ر .
لای دینداریش به‌هه‌مان شێوه‌یه له زه‌مانی ئاده‌م و حه‌واوه علیهما السلام هیچ زانیاریه‌ك و کتێبێکی ئاسمانیی ئه‌و کاته‌مان لا نییه هه‌تا بتوانین و بزانین خه‌ڵکی له کوێ بون و چۆن ژیاون ؟ که‌واتا ئێستا ده‌بێت بێ‌دین و به حساب زانست خواز له‌م هاوکێشه‌یه ده‌ربکه‌ین . چونکه قسه‌کانی ئه‌وان بێ به‌ڵگه‌یه و قسه‌ی گیرفانن . وه ده‌بێت بگه‌ڕێێنه‌وه بۆ زانینی سه‌ره‌تای مرۆڤ و نوسینه‌کانی و ئه‌و ئاسه‌وارانه‌ی دۆزراونه‌ته‌وه . چونکه ئه‌وانه به‌ڵگه‌ی ملموسن و ده‌توانرێت قسه‌یان له‌سه‌ر بکرێت .
به گوێره‌ی مێژو نوسه‌کان ده‌ڵێن مرۆڤ له ناوچه‌ی میزۆپۆتامیا واتا دۆڵی نێوان دیجله و فورات ژیاون پێش 8000 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر . به گوێره‌ی ئه‌و ئاسه‌وارانه‌ی دۆزراونه‌ته‌وه و زۆریشیان تا ئێستا ماون له شارستانیه‌تی
بابلی و سۆمه‌ری و ئه‌که‌دیه‌کان وه شارستانیه‌تی یۆنانی و فینیقی و فیرعه‌ونه‌کان دوای بابلییه‌کان بون وه مێژوی نوسین واتا پیت ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ 5 هه‌زار ساڵ . زۆر وێنه هه‌یه له ئه‌شکه‌وته‌کان و شاخه‌کان به‌ڵام ئه‌وانه به نوسین حساب نین نوسین واتا پیت و بتوانرێت بخوێنرێته‌وه و شیعر و نامه و کتێبی
پێ بنوسرێت . وه ئه‌م شارستانیه‌تانه‌ی بابلی و سۆمه‌ری و یۆنانی و فیرعه‌ونیش هه‌ر هه‌مویان باسی تۆفانێکی مه‌زن ده‌که‌ن ڕویداوه خه‌ڵکی نه‌ماون و که‌سانێکی که‌م ڕزگاریان بووه . وه له هه‌ر شارستانیه کدا به شێوه‌ی جیاواز باسکراون
لای بابلییه‌کان به گلگامش باسکراوه لای یۆنانیه‌کان به اطلانتس باسکراوه و افلاطون باسی کردووه لای فینیقی و فرعه‌ونه‌کانیش باسکراون . که‌واتا که‌سانێك ژیاون له شوێنێکی دیاریکراو له‌م سه‌ر زه‌وییه و به هۆی تۆفان و تسونامییه‌کی گه‌وره‌وه که‌ناو چون . ئێستا بۆ ئه‌وه‌ی گرنگه بیزانین ئه‌و که‌سانه‌ی که
ڕزگاریان بو چی‌یان لێهات ؟ لێره‌دا دو خاڵ و دو به‌ڵگه‌مان هه‌یه بۆ ئه‌و که‌سانه
یه‌که‌میان : مێژ و ئاسه‌واره‌کانه ده‌ڵێن مرۆڤ له ناوچه‌ی میزۆپۆتامیا سه‌ری هه‌ڵداوه . که‌واتا تۆفانه‌که له ناوچه‌ی میزۆپۆتامیا و چوار ده‌وری نه بووه و له جێگای دورتر بوه و افلاطون ده‌ڵێت کاتێك ئه‌و تۆفانه ڕویداوه
کیشوه‌رێك قارةیه‌ك ته‌خت بوه و که‌وتوه‌ته ژێر ئاوه‌وه که‌واتا ده‌بێت ئه‌و که‌سانه به پاپۆڕ ڕزگاریان بو بێت و له شوێنی دوره‌وه هات بێتن هه‌تا گه‌یشتونه‌ته ناوچه‌ی متزۆپۆتامیا خۆشتان تسونامیی اندنوسیاتان بینی شه‌پۆلی گه‌یشته یه‌مه‌ن . به مه‌رجێك تۆفانی ڕاستی نه بووه که بارانیش ببارێت و زه‌وی نوقم بکات
وه ئه‌و تۆفانه له ڕۆژئاوا پێی ده‌ڵێن اطلانتس . وه تا ئێستا هیچ ئاسه‌وارێکی اطلانتس نه دۆزراوه‌ته‌وه و که‌سیش نازانێت له کوێ بووه ؟ به‌ڵام ئه‌وه‌ی زانراوه ده‌ڵێن 10 بۆ 12 هه‌زار ساڵ له‌مه‌وبه‌ر ڕویداوه . ئه‌مه‌ش به‌ڵگه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی پێش 12 هه‌زار ساڵ له‌مه‌وبه‌ر که‌س نازانێت مرۆڤ له کوێ هه‌بون و چۆن ژیاون ؟ وه هه‌ر که‌س قسه ده‌کات قسه‌کانی به‌ڵگاوی نین و شیکاری و بۆچونن !! بۆیه ده‌کرێت قسه له‌سه‌ر ئه‌و به‌ڵگانه‌ی به‌رده‌ستماندا بکه‌ین که هه‌یه .
وه کۆنترین و باشترین به‌ڵگه‌ش به پێوه‌ری هه‌مو زانایانی مێژو و ئاسه‌وارناسی دۆڵی میزۆپۆتامیا و بابلی و ئاشورییه‌کانه . وه کتێبه ئاسمانیه‌کانه وه‌ك ته‌ورات و قورئان که پێمان ده‌ڵێت تۆفانی نوح ڕوی داوه و نوح و چه‌ند که‌سان و ئاژه‌ڵیش ڕزگاریان بووه . لێره‌دا چه‌نده‌ها پرسیار دروست ده‌بێت و خه‌ڵکی ده‌بن به دو به‌شه‌وه . زۆربه‌ی زۆری خه‌ڵکی نه‌شاره‌زان له مێژو و سه‌رچاوه‌کانی ئاسه‌وار و کتێبه ئاسمانییه‌کان و گوێگرن .
خه‌ڵکانێکی تری زۆریش هه‌ر به نه‌شاره‌زای مێژوی مرۆڤ ده‌گه‌ڕێننه‌وه بۆ ملیۆنه‌ها ساڵ و هیچ به‌ڵگه‌یه‌کیان پێ نییه و قسه‌کانیان هی گیرفانن . وه له‌م نێوانه‌دا دو جۆریتر بیر و بۆچون په‌یدا ده‌بێت باوه‌ڕدار به تۆفانی نوح وه بێ باوه‌ڕ به تۆفانی نوح وه کێشه‌ی سه‌ره‌کی لێره‌دا ڕو ده‌دات . نه ئیماندار ده‌توانێت بێ ئیمان تێ بگه‌ێنێت وه نه بێ ئیمانیش ده‌توانێت به‌ڵگه‌ی به‌هێز بهێنێت بۆ قسه‌کانی وه هۆکار ی ناحاڵی بون و تێبه‌گه‌یشتنی هه‌ردوك لا ده‌گاته ئه‌وه‌ی که‌سێکی شاره‌زا بێت ڕونی بکاته‌وه به به‌ڵگه‌وه چۆن ڕوداوه‌کان ڕویان داوه .
له‌م نێوانه‌دا کابرای بێ‌دین ده‌ڵێت من باوه‌ڕم به نوح و خورافاتی ئاین نییه . چونکه بێدینه‌که ئیفلاسی کرد وه دینداره‌که به‌ڵگه‌کانی به‌هێزتره . بۆ ئه‌وه‌ی بابه‌ته‌کان دورودرێژ نه‌بێت کیشمه‌کێشی نێوان هه‌ردوك لامان له‌م لینکانه‌ی خواره‌وه بۆ داناون که وه‌ڵامی ئه‌و ڕوداوانه‌مان داوه‌ته‌وه . بۆ ئه‌وانه‌ی به فری له خه‌تن و ناتوانن لینکه‌کان بکه‌نه‌وه . تایتڵ و ژماره‌ی پرسیاره بێوه‌ڵامه‌کانمان بۆ داناون کۆپیی بکه‌ن و له سێرچی په‌یج دای بنێن وه‌ڵامه‌کان ده‌بینن .
پرسیاره بێ وه‌ڵامه‌کان 68 ئاینه ئاسمانییه‌کان له بابلی و ئاشوریه کانه‌وه وه‌رگیراون ؟
ئه‌مه یه‌کێکه له پرسیاره سه‌ره‌کیه‌کان که بێ‌دین زۆر به نه شاره‌زای و پێ خاوسی تێ که‌وتوه . فه‌رمون بیخوێننه‌وه وه‌ڵامه بۆ بێ‌دین و شاره‌زاییه بۆ تۆی دیندار چۆن وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره بده‌یته‌وه ؟
https://www.facebook.com/permalink.php?story_fbid=1571403343110613&id=1553401181577496&substory_index=0
پرسیاره بێ وه‌ڵامه‌کان 16 ئاژه‌ڵه‌کانی که‌شتیی نوح
ئه‌مه‌ش پرسیارێکی تری گه‌مژانه‌یه ده‌کرێت و ده‌ڵێن ئایا فڵان ئاژه‌ڵ له که‌شتی نوح‌دا هه‌بووه ؟
https://www.facebook.com/1553401181…/…/a.1553872704863677.10
73741828.1553401181577496/1553878421529772/?type=3
پرسیاره بێ وه‌لامه‌کان 83 بۆچی خودا له قورئاندا باسی دایناصۆری نه‌کردووه ؟
ئه‌م پرسیاره‌ش هه‌ر زۆر ده‌کرێت و پابه‌نده به که‌شتیی نوحه‌وه و لێره‌دا وه‌ڵامی دایناصۆریش دراوه‌ته‌وه بۆ قورئان و ده‌توانرێت بۆ وه‌ڵامی که‌شتیی نوحیش به‌کار بهێنرێت
https://www.facebook.com/permalink.php?story_fbid=1583523248565289&id=1553401181577496&substory_index=0
پرسیاره بێ وه‌لامه‌کان 77 کێ ده‌توانێت خودامان نیشان بدات ؟
ئه‌م پرسیاره‌ش هه‌ر په‌یوه‌ندیی به نوح و سه‌رهه‌ڵدانی ئاینه‌کانه دوای نوح وه‌ڵامی زۆر له پرسیاره‌کانی تری تێدایه که له‌سه‌ر خودا و خورافاتی بابلی و یۆنانی و خوداکان ده‌کرێت
https://www.facebook.com/permalink.php?story_fbid=1580870875497193&id=1553401181577496&substory_index=0
له دۆعای خێر بێ به‌شمان مه‌که‌ن و بڵاوی بکه‌نه‌وه با زۆرترین که‌س بیبینێت و شاره‌زا بێت له چۆنێتیی وه‌ڵام دانه‌وه‌ی به‌رامبه‌ردا ده‌رباره‌ی خوداکان و خورافاتی ئاینه‌کان و ده‌توانن به‌م پۆسته وه‌ڵامی هه‌موو بێ‌دین و دژه ئیسلامه نه‌شاره‌زاکان بده‌نه‌وه
0 comments:
Post a Comment