پێغەمبەر جەرگی 70 کەس دەر ئەکات..؟!!



سلام عليكم


پێغەمبەر جەرگی 70 کەس دەر ئەکات..؟!!
بەڕێزان عەدنان ئیبراهیم لێرەدا:
https://youtu.be/7a84XFhEDCs
ئەڵێ پێغەمبەر کاتێ حەمزەی مامی بینی ئاوا کوژراوەو جەرگیان دەرکردووە،
دڵی پڕبوو توڕەبوو سوێنی خوارد کە 70 کەس ئاوها لێبکات و جەرگیان دەربێنێ، عەدنان ئەڵی ئیجا خودا وتی نەخێر ئەمە بەکەیفی تۆ نیەو تۆرەبوی واتە نابێ وابکەیت،
پاشان ئەم ئایەتە دابەزی {وَإِنْ عَاقَبْتُمْ فَعَاقِبُوا بِمِثْلِ مَا عُوقِبْتُم بِهِ ۖ وَلَئِن صَبَرْتُمْ لَهُوَ خَيْرٌ لِّلصَّابِرِينَ}
یەعنی خوای گەورە وتوویەتی ئەگەر تۆلەتان سەند بەقەد ستەمەکە تۆلە بسێنن ... هەتاکۆتای.....!!!
ئەم برادەرە کێشەی لەگەڵ بوخاری و موسلیم هەیە نازانم ئەمانە لەچی؟
بەهەرحاڵ ئەمە هەمان وتارە لەلایەن "عەممار حەکیم" کە ناسراوێکی شیعەیەو باس کردنی هەمان حەدیس!!!
https://youtu.be/OeXpcuwp1bA
دواتر بەڕێزان ئەو حەدیسە بەهیچ جۆرێ سەحیح نیەو
لە"فتح القدیر" بەرگی 1 لاپەڕە 210 هاتووە بەبێ سەنەد...!!
هەروەها لە" السيرة النبوية"
القسم الأول من الأساس في السنة وفقهها"
بەرگی 1 لاپەڕەی 575"
ئەمیش لەپەڕاوێزەکەی نووسراوە لە"طبراني" نەقڵی کردووە...!!
باپێکەوە بچین بۆ "المعجم الكبير للطبراني" بەرگی 3 لاپەڕەی 143 حەدیسی ژمارە ‌"2937"
ئەویش زەعیفە لەبەر ئەوەی "صالح بن بشير المُرِّي"تیایە،
بۆ زانیاریش لەسەر ئەم کەسە بچین بۆ "تهذيب التهذيب" بەرگی 4 لاپەڕەی 382
بوخاری ئەڵێ :منکر الحديث,
نسائی ئەڵێ: متروک الحدیث,
لەجێگەیە تر: ضعیف الحديث,
هەروها لە"سیر اعلام النبلاء" هاتووە لاپەڕەی 182"
ئەمیش بەهەمان شێوە ئەڵێ "اسنادە ضعیفـ" لەبەر ئەوەی ئەو صالحەی تیایە ڕیوایەتەکە..!!!
خۆشتان وێنەکە ئەبینن،
هەروها ئەلبانی لە
"سلسلة الاحاديث الضعيفة والموضوعة وأثرها السيئ في الأمة"
بەرگی 2 لاپەڕەی 27 و 28 ، حەدیسی ژمارە "549" و "550"
ئەمیش هەر ئەڵێ زەعیــــــــفەو ئاماژەی بەسەرچاوەکانیش کردووەو ڕێگەکانیشی باسکردووە لەچەن کەسەوە هاتوون زەعیفن و جوان ڕونی کردۆتەوەو وێنەکەشتان لەبەردەست ئەبێ پشت بەخودا....
قبوڵکردنی ئەم ڕیوایەتانەو هەمان وتار لەلایەن شیعەوە چۆنە!!! بۆ مەقبوڵەو جێگەی ئەبێتەوە لەکاتێکا کێشەیان لەگەڵ صحیحین هەیە...!!!




وەک هەمیشە بڕیاڕیش بۆ ئێوە.......

هاوبه‌شی بكه‌ له‌ گۆگل پله‌س

About admin

0 comments: