"بانگهێشتکردنی د.زاکیر نایک بۆ هەرێمی کوردستان"

سلام علیكم



السلام علیکم ورحمة الله وبركاته
خوشکان و برایان، سەرەتا پیرۆزبایی جەژنی قوربان لە هەموولایەک دەکەین، هیوادارین هەموو کاتێکتان هەر جەژن و خۆشی بێت، و داواکارین لە پەروەردگار هاوکاری گەلەکەمان بێت هەرچی زووە ئەم بارە نالەبارە تێپەڕێنێت و ئاسوودەگی باڵ بکێشێتەوە بەسەر هەرێمەکەمان.
هیوادارین ئێوەی هێژا لە کەم و کوڕییەکمان ببورن و گەرده‌نمان ئازادبکەن گەر نەمانتوانیبێت ئەرکی خۆمان وەکو پێویست بەجێ بگه‌یه‌نین.
خۆشەویستان، ئێمە هەوڵماندا بۆ ئەم جەژنی قوربانی پیرۆزه جەژنانەیەک بۆ ئێوەی خۆشەویست ئامادەبکەین، ئەو جەژنانەیەش بانگێشتکردنی د.زاکیر نایک بوو بۆ هەرێمی کوردستان، دوای هەوڵێکی زۆر بەڵام بەداخەوە دیارە بەهۆی سەرقاڵی و پلان و کەمی کاتی و بانگهێشتنامەیەکی زۆرەوە بۆ بەڕێز د.زاکیر نایک، پێیان ڕاگەیاندین کەوا پلانی گەشت و بەدەمەوەچوونی داواکانی تاوەکو زستانی ٢٠١٧ جێگیرکراوە، چونکە زیاتر لە ٢٠٠٠ بانگێشتنامەی لە وڵاتە جیاوازەکانەوه بە دەست گەیشتووه.
بۆیە بە داوای لێبووردنەوە نەمانتوانی ئەم ساڵ ئەو جەژنانەتان پێشکەش بکەین.
بەڵام بە پشتیوانی خودای باڵادەست هەوڵدەدەین لە ساڵی داهاتوو جەنابی د.زاکیر نایک بانگێشت بکەین بۆ هەرێمەکەمان تاوەکو هەموولایەک لێی سوودمەند بن و بتوانن ڕاستەوخۆ پرسیارەکانتانی ئاڕاستە بکەن.

هاوبه‌شی بكه‌ له‌ گۆگل پله‌س

About admin

0 comments: