سلام علیكم
وه‌ڵامی گومانی به‌ناو قورئانیه‌كان
وه‌ڵامی گومانی به‌ناو قورئانیه‌كان
وه‌ڵامی گومانی چواره‌میان :
كه‌ده‌ڵێن :سوونه‌تی پێغه‌مبه‌ری خوا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خه‌ڵكی ده‌ماو ده‌م گێڕاویه‌ته‌وه بۆ یه‌كتری تێكه‌ڵاوی درۆ‌و ده‌له‌سه‌ی خه‌ڵكی بووه، وناكرێت ئێمه دین و دونیای خۆمان له كه‌سانی درۆزنه‌وه وه‌ر بگرین.
له‌وه‌ڵامی ئه‌م گومانه‌شیاندا ده‌ڵێین: سوپاس بۆ خوای گه‌وره كه له‌ناو ئومه‌تی ئیسلام،خوا كه‌سانێكی دڵسۆز‌و وموخلیصى درووست كردووه كه ژیانی خۆیان ته‌رخان كردووه بۆ جیاكردنه‌وه‌ی فه‌رمووده صه‌حیح وڕاست ودرووسته‌كان له فه‌رمووده لاواز وهه‌ڵبه‌ستراوه‌كان، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش چه‌نده‌ها كتێب و په‌ڕاویان داناوه بۆ ناسینی ئه‌و كه‌سانه‌ی فه‌رمووده‌یان گێڕاوه‌ته‌وه،پاشان به‌وه‌شه‌وه نه‌وه‌ستاون،به‌ڵكو به‌ووردی به‌دوای حاڵی ئه‌و كه‌سانه‌دا ڕۆشتون كه فه‌رمووده‌كانیان له‌چه‌رخ وسه‌رده‌مه‌كاندا گێڕاوه‌ته‌وه،ئاخود ئایا ئه‌و كه‌سانه كه‌سانێكی ڕاست وگۆ ومه‌شهور بوون به‌دینداری،ئایا ڕاده‌ی (حفظ)وله‌به‌ر كردنیان چۆن بووه،لاواز بوون یان به‌هیز،وه‌یان ئایا كه‌سانێكی باوه‌ڕ پێكراوو جێگای متمانه بوون له‌ناو خه‌ڵكدا،ئه‌مانه‌و چه‌نده‌ها (ضوابط)ی تر كه دانراوون بۆناسینه‌وه‌ی پیاوانی فه‌رمووده گێڕه‌ره‌وه(رجال الاسناد)كه له‌هیچ ئاینێكی تردا ئه‌م جۆره زانست و زانیاریانه بوونیان نییه،بۆیه ڕێبازی ئه‌هلی سوونه‌ت و جه‌ماعه‌ت ئه‌م ئاینه پیرۆزه‌یان وا به‌خه‌ڵك ناساندوه كه ئاینی ئیسلام ئاینی زنجیره‌ی سه‌نه‌ده‌كانه، هیچ وته‌یه‌ك له هیچ كه‌سێك وه‌رناگیرێت به‌بێ بوونی سه‌نه‌دێكی ڕاست ودرووست ومتمانه پێكراو.
كه‌واته هه‌ر فه‌رمووده‌یه‌ك كه زانایان هه‌ستیان به‌وه كردبێت له‌سه‌نه‌ده‌كه‌یدا كه‌سێكی درۆزن،یان بی متمانه،یان لاواز له‌ڕووی له‌به‌ر كردنه‌وه، ئه‌وا به فه‌رمووده‌یه‌كی لاواز یان زۆر لاواز ناویان بردووه لای خه‌ڵكیان لێ ئاگاداركردوه‌ته‌وه،ئه‌و فه‌رمووده‌یه‌ی كه فڵانه كه‌س له سه‌نه‌ده‌كه‌یدا هه‌یه فه‌رمووده‌یه‌كی لاوازه،و بۆ ئه‌وه ناشێت بكرێت به‌به‌ڵگه بۆ جێگیركردنی حوكمێك.
نـــوســـیـــن:ئـــاودێـــر ســـه‌روه‌ر
0 comments:
Post a Comment