وتاری هەینی لە مزگەوتێکی هەولێر تەنها یەک خولەک بوو

سلام عليكم

وتاری هەینی لە مزگەوتێکی هەولێر تەنها یەک خولەک بوو




وتاری هەینی لە یەکێک لە مزگەوتەکانی شاری هەولێر تەنها خولەکێک بوو و وتارخوێنەکەش هۆکارەکەی بۆ گەرما و نەبوونی کارەبا گەڕاندەوە.
دوێنێ هەینی ٥ی ئابی ٢٠١٦، وتاری هەینی لە مزگەوتی حاجی عه‌زیز خرابه‌دراوی لە گەڕەکی بەختیاری شاری هەولێر تەنها خولەکێک بوو، وتارخوێنی مزگەوتەکەش بە دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی ڕاگەیاند، هۆکارەکەی گەرما و نەبوونی کارەبا بووە.
سەردار عەزیز وتارخوێنێ مزگەوتی حاجی عەزیز خرابەدراوی ڕایگەیاند "بابەتێکی ٢٠ خولەکیم ئامادە کردبوو بۆ وتار، بەڵام کاتێک چوومە سەر مینبەرەکە بینیم کە کارەبا نییە و زۆر گەرمە، هەر بۆیە بە خولەکێک کۆتاییم بە وتارەکە هێنا."
هەروەها وتیشی "لەو خولەکەدا ئەوەم بە بیری موسوڵمانان هێناوەتەوە کە دین بۆ ئاسانکاریی و لابردنی ناڕەحەتی هاتووە نەک بۆ ئازاردان، وەک پێغەمبەر درودی خوای لێبێت دەفەرموێت 'یسرو ولا تعسرو'".
ئەو وتارخوێنە بە ئێن ئاڕ تی ڕاگەیاند، ئامادەبووان و نوێژخوێنان کاردانەوەیان ئەرێنی بوو و دەستخۆشییان لێ کردووە کە ئاسانکاری بۆ کردوون.
ک.ئ

سةرجاوة: nrt tv
هاوبه‌شی بكه‌ له‌ گۆگل پله‌س

About admin

0 comments: