سلام علیکم
عه‌ره‌بستانی سعودیه، ناوی ئه‌نجامده‌رانی ته‌قینه‌وه‌كانی مه‌دینه‌و قه‌تیفی ئاشكرا كرد و ده‌ستگیركردنی 19 گومانلێكراویشی ڕاگه‌یاند..
ئاژانسه‌كانی هه‌واڵی سعودیه له‌سه‌ر زاری وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ناوخۆوه ڕایگه‌یاند: هێرشبه‌ره خۆكوژه‌كه‌ی كه هێرشی كرده سه‌ر مزگه‌وتی پێغه‌مبه‌ر، هاوڵاتی سعودییه‌و ناوی نائر موسلیم به‌له‌وییه، پێشتریش دۆسیه‌ی به‌كارهێنانی ماده هۆشبه‌ره‌كانی هه‌بوه.
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ناوخۆی سعودیه ڕاشیگه‌یاند: سێ كه‌س به ناوه‌كانی عه‌بدولڕه‌حمان ساڵح و ئیبراهیم ساڵح و عه‌بدولكه‌ریم ئیبراهیم هێرشه‌كانی ڕۆژی دووشه‌ممه‌ی شاری قه‌تیفیان ئه‌نجام داوه.
سەرچاوە : لڤین پرێسس
هاوكات، وه‌زاره‌تی ناوخۆی سعودیه له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕایگه‌یاند، به گومانی تێوه‌گلان له‌ته‌قینه‌وه‌كاندا حه‌وت هاوڵاتی سعودی و 12 پاكستانیان ده‌ستگیر كردوه.