فەرموودەکان لەسەر لێخۆشبوونی پەروەردگار
قال رسول الله صلى الله عليه وسلم٢١٦- «تَلَقَّتِ الْمَلائِكَةُ رُوحَ رَجُلٍ مِمَّنْ كَانَ قَبْلَكُمْ، فَقَالُوا: أَعَمِلْتَ مِنَ الْخَيْرِ شَيْئاً؟ قَالَ: لا، قَالُوا: تَذَكَّرْ، قَالَ: كُنْتُ أُدَايِنُ النَّاسَ، فَآمُرُ فِتْيَانِي أَنْ يُنْظِرُوا الْمُعْسِرَ وَيَتَجَوَّزُوا عَنِ الْمُوسِرِ، قَالَ: قَالَ اللهُ عَزَّ وَجَلَّ: تَجَوَّزُوا عَنْهُ». متفق عليهواتە: (پێغەمبەر ﷺ دەفەرموێ:) فریشتە ڕووحى پیاوێک لەوانەى پێش ئێوەى کێشا (دواى مردن) پێیان گوت: ئایا کارو کردەوەیەکى باشت هەیە؟ گوتى: نەخێر، گوتیان بیر بکەرەوە؟! گوتى: من قەرزم دەدا بە خەڵک، وە فەرمانم بە ئیشکەرەکانم دەکرد، کە چاوەڕێى کەسى تەنگ دەست بکەن و پەلەى لێ نەکەن، وە کەسانێکیش کە نیانە ئەوە لێیان خۆش بن و قەرزەکەیان لـێ وەرمەگرنەوە، خوا فەرمووى: ئێوەش لێى خۆش بن (و من لێى خۆش بووم).
٢١٧- وَفِي لَفْظٍ: نَحْنُ أَحَقُّ بِذَلِكَ مِنْهُ، تَجَاوَزُوا عَنْهُ». مسلمواتە: لە ڕیوایەتى دیکە هاتوە: خوا فەرمووى: ئێمە بەوە لەو لە پێشترین، ئێوەش لێى بوورن (واتە: ئەگەر ئەو جارێک شایستە بێ بەوەى لە خەڵک ببوورێ، ئەوە خواى بە بەزەیی زۆر لە پێشترو بە ڕەحم و بەزەییترە بۆ ئەوەى لەو ببوورێ).
٢٢٠- «عَنْ أَبِي هُرَيْرَةَ رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُ ، قَالَ: قَالَ النَّبِيُّ ﷺ: يَقُولُ اللهُ تَعَالَى: أَنَا عِنْدَ ظَنِّ عَبْدِي بِي، وَأَنَا مَعَهُ إِذَا ذَكَرَنِي، فَإِنْ ذَكَرَنِي فِي نَفْسِهِ، ذَكَرْتُهُ فِي نَفْسِي، وَإِنْ ذَكَرَنِي فِي مَلإٍ، ذَكَرْتُهُ فِي مَلإٍ خَيْرٍ مِنْهُمْ، وَإِنْ تَقَرَّبَ إِلَيَّ بِشِبْرٍ، تَقَرَّبْتُ إِلَيْهِ ذِرَاعَاً وَإِنْ تَقَرَّبَ إِلَيَّ ذِرَاعَاً، تَقَرَّبْتُ إِلَيْهِ بَاعَاً، وَإِنْ أَتَانِي يَمْشِي، أَتَيْتُهُ هَرْوَلَةً». رواه البخاريواتە: ئەبو هوڕەیڕە خوا لێێ ڕازی بێ دەڵێ؛ پێغەمبەر ﷺ دەفەرموێ: خواى بەرز دەفەرموێ: من لەگەڵ بەندەى خۆمم کاتێک یادم دەکات، ئەگەر لە دڵى خۆیدا یادم بکات، منیش لە لاى خۆم باسى دەکەم، بە پەنهانیى، بەڵام ئەگەر لە نێو کۆڕێکدا باسم بکات من لە نێو کۆڕێکى باشتر لە کۆڕەکەى ئەو باسى دەکەم، وە ئەگەر بستێک لێم نزیک بێتەوە من باسکێک لێى نیزیک دەبمەوە، ئەگەر باسکێک لێم نیزیک بێتەوە، من باڵێک لێى نزیک دەبمەوە، وە ئەگەر بەڕۆیشتن بەرەو لاى من بێ، من بە ڕاکردن بەرەو ڕووى دەچم.
0 comments:
Post a Comment