ــ🍃💕﷽💕🍃ــ
وَنَبْلُوكُم بِالشَّرِّ وَالْخَيْرِ فِتْنَةً ۖ
نوسینی : Deedat Sarxel Naik
سلام علیکم ، ئەزیزم وەک لای هەمووان ڕوونە زۆرێک لە
بێدیان بەناو بێدینان لێرەو لە هەموو جیهان هەبوونی
خراپەیان کردۆتە کێشەیەکی وەها گەورە کە وای لێ کردون
بەهۆی بونی خراپەوە ئەڵێن هیچ خودایەک بوونی نییە !!!
سەرەتا ئەبێ بزانین خراپە چیە ؟ پێناسەی ئێمەو ئەوان
چییە بۆ خراپە ؟ بە چی پێوەرێک دای ئەنێی خراپە چییە ؟
ئەزیزم هیچ کامێک لە ئێمە و ئەوان هەموو مرۆڤ ناتوانین
دیاری بکەین خراپە بزەبت چیە ، چونکە شتێکی ماددی نیە
وە شتێکی دیاری کراو نییە بۆ نمونە بونی فەیس بووک
شتێکی باشە یا خراپ ؟ هەنێ ئەڵێ باش هەنێ ئەڵێ خراپ
بەڵام بە گشتی ئەو شتانەی مرۆڤ پێی خراپە دیاری و ڕونن
بۆ نمونە گڕکان ، زەمین لەرزە ، کوشتن ، برسێتی ، نەخۆش دزی ، ئختیساب ..... هتد هەموو پێیان خراپەیە
پرسیار ئەوەیە تۆی مرۆڤ بەچیا ئەزانی ئەوانە خراپن ؟
هەڵبەتە ئەوەیە تۆی مرۆڤ بەرنامە داڕێژیەکت بۆ کراوە
کۆمەڵێ شت هەیە بۆتۆ ناجۆرە بۆیە پێت خراپەن ، بەڵام
هەموو ئەو شتانە لە سەردەمانی ڕابردودا هەر هەبوون
بەڵام بەلای کۆمەڵانی مرۆڤەوە شتێکی وا نەبوون کەوا
بیکەنە کێشەی سەرەکی خۆیان و بەجۆرێ گەورەی بکەن
خەوو خواردنیان ببێتە بیرکردنەوە لە خراپە و خراپە !!!
بەڵکو لەم سەردەمانەی دواییا بەو جۆرە گەورە کراوە
تەنانەت بونی خودای پێ ڕەت ئەکەنەوە !!!
ئەزیزم لە بەشانی داهاتوا باسی ئەکەم کەوا هەبونی خراپە
چۆن وای لێ کراوە بونی اللەی پێ ڕەت کرێتەوە ! وە ئایا هەبوونی خراپە بونی خودا ئەسەلمێنێ یان نەبوونی !!
وە ئەبینین بونی خراپە چۆن ئیلحاد ئەڕوخێنێ !
کۆتا داوام ودا هیدایەتمان بات
وە زۆر ترین کۆمێنت تاگ شەیر بکەن بۆی بگاتە زۆر ترین
0 comments:
Post a Comment