شه‌ری بەنی قورەیزە

شه‌ری بەنی قورەیزە



هاوسەری پێغەمبەر (د.خ) رەیحانەی كچی زەیدی كوڕی عەمر (ر.خ) و صەفییەی كچی حویەی كوڕی ئەختەب (ر.خ)، و به‌سه‌رهاتی شه‌ری بەنی قورەیزە وةلامێك بۆ سه‌روه‌رپێنجوینی....... ئەم دووە پێكەوە باس دەكەین لەبەرئەوەی كە هەردووكیان جولەكە بوون و یەكەمیان لە دەستكەوتەكانی شەڕی بەنی قورەیزە و دووەمیان لە دەستكەوتەكانی شەڕی خەیبەر بوون. هەردووكیان پێغەمبەر سەرپشكی كردن لە نێوان ئەوەی ئازادیان بكات و بیانخوازێت و حیجابیان بە سەردا فەرز بێت یان بە كەنیزەكی بمێننەوە, رەیحانە كۆیلایەتی هەڵبژاردو صەفیەش ئازادی. ناحەزانی ئیسلام بەتایبەت ئەوانەی كە كاریگەری جولەكەیان بەسەرەوەیە، یان سەر بە یەكێك لە دەزگاكانی جولەكەن، زۆر جەخت لە سەر ئەم مەسەلەیە دەكەنەوە لە دوو ڕووەوە: یەكەمیان: ئەوەی پێی دەڵێن قەتلوعامی جولەكە بەتایبەت لەبەنی قورەیزە. دووەمیان: خواستنی ئەم دووە لە لایەن پێغەمبەرەوە كە گوایە هۆكەی پاڵنەرێكی سێكیسی بووە, بۆیە پێش ئەوەی باسی ئەم زەواجە بكەین چەند خاڵێك لە سەر شەڕی بەنی قورەیزە و شەڕی خەیبەر دەنوسین: شەڕی بەنی قورەیزە : ئەو نووسەرانەی ناحەزی ئیسلامن و ڕەخنەی لێدەگرن لە باسكردنی شەڕی بەنی قورەیزەدا باسی دیمەنی كۆتایی ئەو شەڕە دەكەن كە تێیدا موسوڵمانان گەمارۆی بەنی قورەیزە دەدەن و پاش (25) ڕۆژ لە گەمارۆدان ڕازی دەبن بەوەی سەعدی كوڕی موعاز دادوەرییان بكات لەبەر ئەوەی كە لە پێش ئیسلامدا هاوپەیمانیان بوو، ئەویش بەوە حوكم دەدات كە پیاوانیان بكوژرێن و ژن و ماڵ و منداڵیشیان بە غەنیمەت ببرێت. پێغەمبەریش (سەلامی خوای لێ بێت) پێی دەفەرموێت بەو شێوەیە حوكمت دا بە سەریاندا كە خوا لە سەروی حەوت تەبەقەی ئاسمانەوە داوێتی. ناحەزان باسی ئەوە ناكەن بۆ چی جولەكە ئەو حوكمە قورسەیان بە سەردا درا ئەویش بۆ ئەوەی خوێنەر وابزانێت ستەمێكی گەورە بوو لێیان كرا و زۆرێك لەو نوسەرانە بە قەسابخانەی ناو دەبەن. شایانی باسە زۆربەی هەرەزۆری ئەم نوسەرە كوردانەی كە ئێستا دژی ئیسلام شت دەنوسن ئاماژە بۆ ئەم ڕووداوانە دەدەن و ناوی قەسابخانەی لێدەنێن: ئەمە وامان لێدەكات كە گومان ببەین لەو لایەنانەی لە پشتی ئەم جۆرە كەسانەوەن و هانیان دەدەن ئەو شتانە بنوسن. بۆ ئەوەی باشتر لە هۆی ئەو شەڕانە تێبگەین دەبێ بگەڕێینەوە بۆ سەرەتای كۆچ كردنی موسوڵمانان بۆ مەدینە و نوسینی دەستوری مەدینە و ئەو رێككەوتننامانەی لە نێوان پێغەمبەر و جولەكەكاندا مۆركرا و پاشان هەڵوێستی جولوكە لەو رێككەوتننامانە و لە شەڕی نێوان موسوڵمانان و بێبڕواكان. باسكردنی كوشتاری بەنی قورەیزە بێ باسكردنی پێشەكییەكانی وەكو نمایش كردنی دوا دیمەنی شانۆیەكە كەتێیدا كابرایەكی ستەمكاری پیاوكوژی دڕندە سزا دەدرێت و تۆڵەی لێدەسێنرێتەوە بێئەوەی بینەر ئاگای لە پێشەكییەكانی هەبێت و دیمەنەكانی تری بینیبێت كەتێیدا خینایەتكار جینایەتەكانی ئەنجام دەدات. ئەمە وا دەكات بینەر لەگەڵ ستەمكاردا هاوسۆزی بنوێنێ نەك لەگەڵ ستەم لێكراودا. ئەگەر بێتو هەڵوێستی جولەكە لە موسوڵمانان باس بكەین لە سەرەتای كۆچی موسوڵمانان بۆ مەدینە تا شەڕی بەنی قورەیزە و پاشان شەڕی خەیبەر دەگەینە ئەو قەناعەتەی كە ئەوەی لە گەڵیاندا كرا پڕ بە پێستی تاوانەكەیانەو بەڵكو بگرە كەمتر بوو لەوەی كە شیاوی بوون, وە خواستنی صفیە و بردنیە ریزی خێزانەكانی پێغەمبەر (سەلامی خوای لێ بێت) گەورەترین شەرەف بوو بە صەفییە درا، وە ئەوەی بەرامبەر رەیحانە كرا هەمان شت بوو، بەڵام خۆی ژیانی كەنیزەكێتی هەڵبژارد بە سەر ژیانی ئازادیدا. هەموو دەزانین كە پێغەمبەر (سەلامی خوای لێ بێت) لەگەڵ جێگیربوونی لە مەدینەدا رێككەوتننامەیەكی لە گەڵ جولەكەدا مۆركرد كە ئەمانە هەندێكن لە بڕگەكانی: 1ـ جولەكەش نەتەوەیەكن لەگەڵ موسوڵماناندا, ئاینی خۆیان بۆخۆیان و ئاینی موسوڵمانان بۆموسوڵمانان (واتە: جولەكە لە سەر ئاینی خۆیان و موسوڵمانان لە سەر ئاینی خۆیان) ئەوەیشیان كە ستەم دەكات یا سەرپێچی دەكات تەنها زیان بە خۆی و كەسوكاری خۆی دەگەیەنێت. 2ـ لە سەر موسوڵمانان و جولەكەكانە كە هاوكاری یەكتربكەن و یارمەتی یەكتر بدەن بەرامبەر هەر لایەنێك كە دەست درێژی بكاتە سەر مەدینە یان سەر یەكێك لەو لایەنانەی بەشدارن لە مۆركردنی ئەو رێككەوتننامەیە. واتە بە پێی ئەم بەڵێننامەیە ڕێزگرتن لە یەكتر و پێكەوە ژیان و بەر گری هاوبەش لە نێوان موسوڵمانان و جولەكەكاندا مۆر كرا. بەڵام ئایا جولەكە پابەند بوون بە بڕگەكانی ئەو ڕێككەوتننامەیەوە. لە ڕاستیدا نەخێر، بەڵكو بە درێژایی ئەو ماوەیە كە حەوت ساڵە بە بەردەوامی جولەكە ئەو بەڵێننامەیەیان پێشێل دەكرد و نەك هەر بەشدارییان نەدەكرد لە بەرگری كردن لە مەدینە ، بەڵكو هەمیشە لەپشتەوە خەنجەریان دەدا لە موسوڵمانان, نەك هەر ئەوەش، بەڵكو ئەندازیاری شەڕی خەندەق كەتێیدا هەموو هۆزو و تیرەكانی عەرەب هێرشێكی دە هەزار كەسییان هێنایە سەر موسوڵمانان بۆ لە ڕیشە دەرهێنانیان هەمووی بە دەسیسەی حویەیی كوڕی ئەختەب و سەرانی جولەكە بوو. بۆ ئەوەی وێنەكە ڕوونتر بێت لای خوێنەر بە باشی دەزانم كەمێك بە درێژ تر لە سەر ئەم مەسەلەیە بدوێم: كاتێك موسوڵمانان هاتنە مەدینە سێ تیرەی جولەكەیتێدابوو: بەنی قەینوقاع و بەنی نەزیرو بەنی قورەیزە, ئەم سێ تیرەیە هەر سێكیان بەشدار بوون لە مۆر كردنی ئەو بەڵێننامەیە. بەڵام با بزانین هەریەك لەمانە چەند پابەند بوون بە بڕگەكانی ئەو بە ڵێننامەیەوە. بەنو قەینوقاع: ئەمانە یەكەم تیرە بوون كە ئەو رێككەوتننامەیەیان پێشێل كرد و دەست درێژییان كردە سەر موسوڵمانان. ئیبن اسحاق دەڵێت: دوای ئەوەی موسوڵمانان لە شەڕی بەدردا سەركەوتنیان بە دەست هێنا جولەكەكانی بەنو قەینوقاع زۆریان پێ ناخۆش بوو وە بە هەوو شێوەیەك هەوڵیان دەدا لە نرخی ئەو سەركەوتنە كەم بكەنەوەو دەیانووت ئێوە تووشی خەڵكانێكی شەڕكەر نەبوون, ئەگەر لەگەڵ كەسانێكی وەكو ئێمەدا بجەنگانایە دەتانبینی چیمان لێ دەكردن. بەوەشەوە نەوەستان، بەڵكو لە ناو بازاڕی خ
پێغەمبەر (سەلامی خوای لێ بێت) لەو دوو شەڕەدا دەیتوانی زیاد لەو دووە ببات بۆ خۆی، چونكە بە دەقی ئایەت پێنج یەكی دەستكەوتی شەڕ بۆ پێغەمبەرە: (ۆاعْڵمُواْ أَنَّمَا غَنِمْتُم مِّن شَیْء فَأَنَّ لله خُمُسَهُ ۆلِلرَّسُولِ ۆلِذی الْقُرْبَی ۆالْێتَامَی ۆالْمَسَاكِینِ ۆابْنِ السَّبِیلِ...). (اڵانفال: 41). بەڵام لە هەر شەڕێكیاندا تەنها یەك ئافرەتی هەڵبژارد بۆ خۆی ئەویش كچی یەكێك لە سەرانی جولەكە، بە پێی ئەو بنەمایەی كە پێغەمبەر داینابوو، ئەویش ڕێزگرتن لە سەرۆك هێزەكان كاتێك بە دیل دەگیران، (أكرموا عزیز قوم ذل) واتە: ڕێزبگرن لەسەركردەی گەلێك یان هۆزێك كاتێك زەلیل‌و بێدەسەڵات دەبێت. ئەمەش بە ئاشكرا بەدی دەكرێت لە حاڵەتی صەفییەدا كە لە شەڕی خەیبەردا بە دیل دەگیرێت‌و دەكەوێتە پشكی یەكێك لە صەحابەكان بە ناوی دەحیەی كەلبی، یەكێكی تر لە یارانی پێغەمبەر (سەلامی خوای لێ بێت) دێت بۆ لای پێغەمبەر(سەلامی خوای لێ بێت) و پێی دەڵێت ئەی پێغەمبەری خوا (سەلامی خوای لێ بێت) كچی حویەی بە دیل گیراوەو بەر دەحیە كەوتووە بۆ تۆ باشترو شیاوترە ،پێغەمبەریش دەنیرێت بە دوایداو پێی دەڵێت صەفییە بگێڕەوە ئافرەتێكی تر ببە. پێغەمبەر (سەلامی خوای لێ بێت) رەیحانەو صەفییەش سەرپشك دەكات لەوەی كە دەیانەوێت بە كەنیزەكی بمێننەوە یان ئازادیان بكات‌و بیانخوازێت. رەیحانە كەنیزەكی هەڵدەبژێرێت‌و صەفییەش ئازادی ، بۆ بەموسوڵمان بوونیشیان پێغەمبەر هیچ فشارێكیان ناخاتە سەر، بەڵكو بە ویستی خۆیان موسوڵمان دەبن، صەفییە یەكسەر موسوڵمان دەبێت، چونكە لەوەوبەر خەونی بینیوە لە خەویدا مانگ لە چواردە شەوەییدا دەكەوێتە ناو كۆشیەوە، خۆیشی وای شیدەكاتەوە كە دەبێت بە خێزانی پێغەمبەر، ڕەیحانەش دوای ماوەیەك موسوڵمانێتی خۆی ڕادەگەیەنێت لەگەڵ ئەوەی كە كەنیزەك بوو، پێغەمبەر زۆری لێنەدەكرد موسوڵمان بێت، بەڵكو زۆریشی پێخۆش بوو وە پاداشتی ئەو كەسەشی دایەوە كە هەواڵی موسوڵمانبوونی ڕەیحانەی بۆ هێنا. وا پێدەچێت ڕازی نەبوونی ڕەیحانە بۆ ئازادكردنی لە بەرئەوە بووبێت كە پیاوەكەی خۆی زۆر خۆش دەویست ‌و وەكو وەفایەك بۆ ئەو نەیویست ببێت بە ژنی پیاوێكی ترو بەوەش ویژدانی خۆی ئاسودە بكات، یان لەو سەرتایەوە دڵی گەرم بوو و ئازاری زۆری پێگەیشتبوو لەبەر كوژرانی كەسوكاری ئیتر زۆر بە تەنگ دونیاوە نەمابوو چۆن بیباتە سەرو بۆ ئەو شتێكی مایەی دڵخۆشكەر نەمابوو، وە یان لەبەرئەوە بوو كە ئازادبوون‌و بوون بە ژنی پێغەمبەر هەندێك كۆت‌و ڕێوڕەسمی بەسەردا فەرز دەكرد ئەو ئامادە نەبوو پێوەی پابەند بێت ‌و حەزی لە ژیانی كەنیزەكێتی كردبێت كە ئازادتر بوون لە ئازادەكان لە ڕووی كۆمەڵایەتییەوە بە تایبەت لە خێزانەكانی پێغەمبەر. یەكێكی تر لە هۆیەگانی خواستنی صەفییە ئەوەبوو كە ئەو كچی حویەی دوژمنی سەر سەختی ئیسلام بوو، ئەگەری ئەوە هەبوو ئەگەر بكەوێتە لای هەركەسێكی تر ڕەچاوی هەستی نەكات‌و قسە بدات لە دڵی‌و توانجی تێ بگرێت‌و زوو زوو قسە بە باوكی بڵێت، بەڵام پێغەمبەر (سەلامی خوای لێ بێت) وا نەبوو، زوو زوو دڵی دەدایەوەو هەوڵی دەدا دڵی بێنێتە جێ‌و بەنەرمی‌و بە ڕێزەوە باسی هۆی كوشتنی باوكی‌و كەس‌و كارەكەی دەكرد تا دڵی هێنایە جێ‌. صەفییە خۆی دەگێڕێتەوە دەڵێت: داخی كوشتنی باوك‌و كەسوكارەكەم زۆر لە دڵدا بوو پێغەمبەر (سەلامی خوای لێ بێت) ئەوەندە باسی هۆی ئەو كارەساتەی بۆ دەكردم‌و ناچاربوونی خۆی باس دەكرد لەئەنجامدانی ئەو سزایە تاوەكو دڵم چاك بوو و هیچی تیا نەما. لێرەدا دووشت دەبینین، یەكەم: رێزگرتنی پێغەمبەر لە خێزانەكانی، دووەم: بایەخدانی بەوەی كە صەفییە دڵی گەردی تێدا نەمێنێت‌و لە ڕاستی مەسەلەكان تێبگات. بەپێچەوانەشەوە ئەگەر صەفییە بكەوتایەتە لای هەر كەسێكی تر لە جێی ئەوەی دڵی بداتەوە زیاتر ئازاری دەدا، ئەم ڕاستیەش بە زەقی دەبینین لە مامەڵەی هەندێك لە خێزانەكانی پێغەمبەر لەگەڵ صەفییەدا. رۆژێك صەفییە دێت بۆ لای پێغەمبەر و پێی دەڵێت: ئەی پێغەمبەری خوا خێزانەكانت تانەی ئەوەم لێدەدەن كەكچی حویەیی دوژمنی تۆم، پێغەمبەریش فەرموی: ئەگەر ئەم جارە وایان پێ وتی بڵێ: من باوكم پێغەمبەرە (مەبەستی هارون بوو، چونكە ئەو لەنەوەی هارون بوو) مامیشم پێغەمبەرە (مەبەستی موسا بوو) مێردەكەشم پێغەمبەرە. بەم شێوەیە پێغەمبەر هەموو ڕێگایەكی لەوانە گرت كە تانەیان لە صەفییە دەداو رۆحییەتی صەفییەی وا بەرزكردەوە كە جارێكی تر هیچ قسەیەك كاری تێنەكات، بەڵكو بە پێچەوانەوە شانازی بكات بەسەر ئەوانی تردا. هۆیەكی گرنگی تر لە هۆیەكانی خواستنی صەفییە ئەوە بوو كە صەفییە كچی سەرگەورەی جولەكەو خێزانی یەكێك لە سەركردەكان بوو، پلەو پایەی ئەو لەناو جولەكەدا دوای نەمانی باوك‌و مێردی هەر دەمێنێت، بەوەی كە كەوتە لای پێغەمبەرو موسوڵمان بوو و هیچی لە دڵدا نەما كاریگەری هەبوو بۆ سەر ئەوانەی تریش، هەروەكو چۆن لەوەی جوەیرییەدا بینیمان بەخواستنی ئەو هۆزەكەی موسوڵمان بوون، بەهەمان شێوە خواستنی صەفییە ‌و ڕاگرتنی ڕەیحانە لای خۆی‌و موسوڵمان بوونیان‌و پاك بوونەوەی دڵەكانیان كاریگەری زۆری دەبوو بۆ سەر ئەوانی تر، ئەگەر موسوڵمانیش نەبوونایە ڕقەكەیان كەمتر دەبوویەوە. لێرەدا خاڵێكی تر هەیە كە دەلالەتی گەورەی هەیە لە سەر پێغەمبەرێتی موحەممەد(د.خ) ئەویش ئەوەیە كە نە صەفییە‌و نەڕەیحانە ئە ورۆڵە نابینن كە (ئەستێر) ئەیبینێت لە مەملەكەتی فارسدا كاتێك كە مێرد بە پاشای فارس دەكات‌و وای لێدەكات تۆڵە لە ناحەزانی جولەكە بكاتەوەو جولەكە لە خۆی نزیك بكاتەوە ، بە پێچەوانەوە صەفییە‌و ڕەیحانە دەبنە دوو موسوڵمانی باش‌و لاپەڕەیەكی نوێ‌ لە ژیان هەڵدەدەنەوە‌و پەیوەندی بە ئاینی پێشووەوە بە تەواوەتی دەپچڕن. لە كاتی خیلافەتی حەزرەتی عومەردا یەكێك لە ناحەزانی صەفییە هەواڵ دەگەیەنێت بە خەلیفە كە صەفییە هێشتا مەیلی بۆ جولەكە ماوە، ئەوەتا رۆژانی شەممە هیچ كارێك ناكات‌و سەردانی قەبری جولەكەكان دەكات، عومەر دەنێرێت بە دوایداو پێی دەڵێت: بیستوومە شتێكی وا دەكەیت، ئەویش دەڵیـَت: من چۆن ئیشی وا دەكەم، دوای ئەوەی خوا رۆژی شەممەی بۆ گۆڕیمەوە بە رۆژێكی پیرۆزتر، بە نیبسەت چوونە سەر قەبرانیش ئەوە سەر لە قەبری دایك‌و باوك‌و كەس‌و كارم دەدەم كە ئیسلام هانی موسوڵمانانی لەسەر دەدات.


هاوبه‌شی بكه‌ له‌ گۆگل پله‌س

About kurdishtutorials

0 comments: