پرسیار : ئایا عیسا كه‌ وتویه‌تی من و باوك یه‌كین مه‌به‌سستی خوایه‌تیه‌ ؟





وه‌لام


بسم الله الرحمان الرحیم


ئه‌مه‌ به‌و واتایه‌ نییه‌ که‌ ئیدیعای خوا بوونی نه‌بێت، بۆ نموونه‌، وته‌کانی عیسا له‌ یۆحەنا ۱۰:۳۰ دا له‌ به‌رچاو بگرن: من و باوکم یه‌کین.

سه‌رنج بده‌ن که‌ عیسا نکۆڵی له‌ ئیدیعای خوایی خۆی نه‌ده‌کرد کاتێ که‌ عیسا رایگه‌یاند: (من و باوکم یه‌کین) (یۆحەنا ۱۰:۳۰ )، مه‌به‌ستی ئه‌وه‌ بوو که‌ ئه‌و و باوکی، زات و سروشتێکی یه‌کسانیان هه‌یه‌..)



عیسا به‌ جوله‌كەی ووت : «من و باوکم یه‌کین.» (یۆحەنا ۱۰:۳0) . جوله‌كە وا به‌ نافامی تێگه‌یشتن وه‌كو گاور كه‌ عیسا ئیدیعای خوداوه‌ندی ده‌كات و پێی وتن (تۆ مرۆڤێکی و خۆت دەکەیت بە خودا)‌ (یۆحەنا ۱۰:۳۳)
ز
عیسا بۆ جوله‌كە كه‌ ووتی ( ئایا له‌ شه‌ریعه‌ت نه‌نووسراوه‌ ( من پێم ووتون ئێوه‌ خوداوه‌نده‌كانن؟) ئه‌گه‌ر شه‌ریعه‌تی موسا ئه‌وانه‌ی ووشه‌ی لای خودایان بۆ هاتۆته‌خواره‌وه‌ , ناویان بنێت خوداوه‌ندان ( هه‌ر چه‌نده‌ ناتوانرێ كتێبیش به‌ درۆ بخرێته‌وه‌) ئیتر چۆن ده‌ڵێن به‌وه‌ی كه‌ باوك پیرۆزی كردووه‌ و ناردوویه‌تی بۆ هه‌موو جیهان تۆ كفر ده‌كه‌یت , چونكه‌ ووتومه‌ : من ڕۆڵه‌ی



ناوی خوداوه‌ند بو كه‌سی تریش به‌كاردێنێت. لێره‌دا پرسیارێك له‌ گاور ده‌كه‌ین كه‌له‌ زۆر شوێندا ناوی خودا بۆ كه‌سی تر به‌ ئاشكرایی هاتووه‌ ئه‌ی بۆ عیساش به‌ ڕاستەوخۆ نه‌ی ده‌گوت من خودام ،‌ بۆ نموونه‌: خودا به‌ موسا ده‌ڵێـت تۆ خوادی : ده‌رچوون به‌شی 4 ژماره‌ 16 ( ئه‌و له‌ جیاتی تۆ بۆ گه‌ل ده‌دوێت , ئه‌و بۆ تۆ وه‌ك ده‌م ده‌بێت تۆش بۆ ئه‌و وه‌ك خودا ) زۆر نموونه‌ی تریش هه‌یه‌ به‌ڵام نامه‌وێت بابەت زۆر درێژ ببێت.
ز
ئایا عیسا خودایه‌؟ ئایا عیسا باسی خودایی خۆی کردووە؟ وه‌ڵامێك بۆ سایتی (kurdish gospel) پێش ئه‌وه‌ی وڵامی ئه‌م بابه‌ته‌ بده‌ینەوە هیوادارم بزانن كه‌ ئه‌م وەڵامه‌ ئاڕاسته‌ كراوه‌ بۆ مه‌سیحیه‌كان كه‌ له‌ په‌رتوكه‌كه‌یاندا نه‌هاتووه‌ عیسا خودایه‌ ئه‌وانیش داهێنان ده‌كه‌ن تا خوداوه‌ندیه‌كه‌ی په‌سه‌ند بكه‌ن ، به‌ڵام ئێمه‌ی موسڵمان هه‌موو شت له‌لای ئێمه‌ ئاشكرایه‌ و پێویستیمان به‌ هیچ په‌رتوكی ته‌حریف كراو نیه‌ ئێمه‌ ده‌زانین عیسا و محمد علیهما السلام مروڤ و په‌یامبه‌رن. و ته‌نها الله تعالی خودایه‌. بابه‌ته‌كه‌یان به‌ شێوازی پرسیار بڵاو كرایەوه‌: (پرسیار: ئایا عیسا خودایه‌؟ ئایا عیسا باسی خوایی خۆی کردووە؟) سایته‌كه‌ یه‌كه‌م جار وڵامێكی جوان ده‌دات: (وه‌ڵام: له‌ ئینجیلدا وته‌یه‌ک له‌ لایه‌ن عیساوه‌ تۆمار نه‌کراوه‌‌ بڵێت: من خودام. وێڕای ئه‌وه‌) ده‌ڵێم : ده‌ست خۆش عیسا خودا نیه‌ و ئیدیعای خوداوه‌ندی نه‌كردووە و هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ر خودا ببوایە به‌ ئاشكرایی ده‌یگوت خوام و چاوه‌ڕوانی كڵێسای نه‌ ده‌كرد بڕیاری خوداوه‌نده‌ی بدات هه‌روه‌ها له‌ ئینجیلی یوحه‌نا به‌شی 18 ژماره‌ 20 هاتوه‌: ( عیساش وه‌ڵامی دایه‌وه‌: ( به‌ ئاشكرا قسه‌م بۆ جیهان كرد و له‌ كه‌نیشت و په‌رستگادا له‌و شوێنه‌ی هه‌موو جووله‌كه‌كان لێی كۆده‌بوونه‌وه‌ و هه‌موو كاتێ خه‌ڵكم فێرده‌كرد هیچ شتێكم به‌ نهێنی نه‌وتووه‌) وه‌كو ده‌بینن عیسا ده‌ڵێت : هیچ شتێكم به‌ نهێنی نه‌وتووه‌ باشه‌ بۆ نه‌یده‌گوت من خودام‌!!! دواتر سایته‌كه‌ هیچی به‌ ده‌ست نیه‌ داهێنان ده‌كات و ده‌نووسێت: (ئه‌مه‌ به‌و واتایه‌ نییه‌ که‌ ئیدیعای خوا بوونی نه‌بێت، بۆ نموونه‌، وته‌کانی عیسا له‌ یۆحەنا ۱۰:۳۰ دا له‌ به‌رچاو بگرن: من و باوکم یه‌کین. بۆ تێگه‌یشتن له‌وه‌ی که‌ ئه‌و ئیدیعای خوایی هه‌بووه‌، هه‌ر ئه‌وه‌ی به‌سه که‌ سه‌رنجی دژکرده‌وه‌ی جووەکان سه‌باره‌ت به‌ قسه‌کانی ئه‌و بده‌ین. ئه‌وان هه‌ر به‌م هۆیه‌، تێده‌کۆشان که‌ به‌رده‌ بارانی بکه‌ن. تۆ مرۆڤێکی و خۆت دەکەیت بە خودا (یۆحەنا ۱۰:۳۳) جووه‌کان به‌ وردی ده‌یانزانی که‌ ئه‌و چی ئیدیعایه‌کی هه‌یه‌: ئیدیعای خوابوون! سه‌رنج بده‌ن که‌ عیسا نکۆڵی له‌ ئیدیعای خوایی خۆی نه‌ده‌کرد کاتێ که‌ عیسا رایگه‌یاند: (من و باوکم یه‌کین) (یۆحەنا ۱۰:۳۰ )، مه‌به‌ستی ئه‌وه‌ بوو که‌ ئه‌و و باوکی، زات و سروشتێکی یه‌کسانیان هه‌یه‌..) ده‌ڵێم : ئه‌گه‌ر به‌ڵگه‌ت به‌ده‌ست نه‌ما بێگومان داهێنان ده‌كه‌ی به‌ڵام به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ ئه‌م ده‌قه‌ گه‌وره‌ترین به‌ڵگه‌یه‌ له‌سه‌ر مروڤ و نه‌خوداوه‌ندی عیسا ئه‌مه‌ نه‌ عیدیعایه‌ به‌ڵكو خۆ به‌ڕێكردنه‌ له‌م ئیدیعایه‌ له‌ ڕاستیدا عیسا به‌ جوله‌كەی ووت : «من و باوکم یه‌کین.» (یۆحەنا ۱۰:۳0) . جوله‌كە وا به‌ نافامی تێگه‌یشتن وه‌كو گاور كه‌ عیسا ئیدیعای خوداوه‌ندی ده‌كات و پێی وتن (تۆ مرۆڤێکی و خۆت دەکەیت بە خودا)‌ (یۆحەنا ۱۰:۳۳) به‌ڵام نووسه‌ری ئه‌م بابه‌ته‌ شتێكی نه‌نووسیوه‌ ئه‌ویش وه‌ڵامه‌كه‌ی عیسا بۆ جوله‌كە كه‌ ووتی ( ئایا له‌ شه‌ریعه‌ت نه‌نووسراوه‌ ( من پێم ووتون ئێوه‌ خوداوه‌نده‌كانن؟) ئه‌گه‌ر شه‌ریعه‌تی موسا ئه‌وانه‌ی ووشه‌ی لای خودایان بۆ هاتۆته‌خواره‌وه‌ , ناویان بنێت خوداوه‌ندان ( هه‌ر چه‌نده‌ ناتوانرێ كتێبیش به‌ درۆ بخرێته‌وه‌) ئیتر چۆن ده‌ڵێن به‌وه‌ی كه‌ باوك پیرۆزی كردووه‌ و ناردوویه‌تی بۆ هه‌موو جیهان تۆ كفر ده‌كه‌یت , چونكه‌ ووتومه‌ : من ڕۆڵه‌ی خودام؟. )‌ (یۆحەنا ۱۰:۳4-36) مه‌به‌ستی عیسا لێره‌دا ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ئه‌م وشه‌یه‌م به‌كار هێنا مه‌به‌ستم ئه‌وه‌ نیه‌ كه‌ خودام چونكه‌ له‌ په‌یمانی كونیش دا ( زه‌بووره‌كان به‌شی 82) خودا ناوی خوداوه‌ند بو كه‌سی تریش به‌كاردێنێت. لێره‌دا پرسیارێك له‌ گاور ده‌كه‌ین كه‌له‌ زۆر شوێندا ناوی خودا بۆ كه‌سی تر به‌ ئاشكرایی هاتووه‌ ئه‌ی بۆ عیساش به‌ ڕاستەوخۆ نه‌ی ده‌گوت من خودام ،‌ بۆ نموونه‌: خودا به‌ موسا ده‌ڵێـت تۆ خوادی : ده‌رچوون به‌شی 4 ژماره‌ 16 ( ئه‌و له‌ جیاتی تۆ بۆ گه‌ل ده‌دوێت , ئه‌و بۆ تۆ وه‌ك ده‌م ده‌بێت تۆش بۆ ئه‌و وه‌ك خودا ) زۆر نموونه‌ی تریش هه‌یه‌ به‌ڵام نامه‌وێت بابەت زۆر درێژ ببێت. دواتر سایته‌كه‌ داهێنانێكی تر ده‌كات و ده‌نووسێت: (یۆحەنا ۸:۵۸ نموونه‌یه‌کی تره‌. عیسا رایگه‌یاند: (ڕاستی ڕاستیتان پێ‌دەڵێم، پێش ئەوەی ئیبراهیم لەدایک ببێت، من هەم) ئه‌و جووانه‌ی که‌ ئه‌مه‌یان بیست، وه‌کو دژە کرده‌وه‌ له‌ به‌رامبه‌ر ئه‌م ڕسته‌یه‌دا به‌ پێی شەریعەتی موسا، به‌ردیان له‌ ده‌ست گرت تاکو به‌ هۆی کفر ووتن بیکوژن. (ڕێنمایی کاهینیەتی ۲۴:۱۵). ده‌ڵێم : چونكه‌ هیچ ده‌قێك نیه‌ عیسا وتبێتی من خودام‌ ، گاور داهێنان ده‌كات تا عیسا بكه‌ن به‌ خودا. وه‌كو ناسراوه‌ یوحه‌نا زۆر كاریگه‌ره‌ به‌ فه‌لسه‌فه‌ی یونانی كه‌ ئه‌م ده‌قه‌ به‌ شێوازی مه‌جازی نوسیوه‌ گاوریش به‌ دروستی لێی تێنه‌گه‌یشتوه‌ كه‌ عیسا ده‌ڵێت (پێش ئەوەی ئیبراهیم لەدایک ببێت، من هەم) واتای دروست ئه‌وه‌یه‌ كه‌ عیسا پێش له‌دایك بونی ئیبراهیم له‌ عیلمی خودا دا بووە ، هه‌روه‌ها ئه‌م شێوازه‌ قسه‌یه‌ بۆ زۆر كه‌سی تریش به‌كار هاتووه‌ ئه‌وە بوو ئه‌وانیش نه‌ خوداوه‌ندن بۆ نموونه‌ : ئه‌م سیفه‌ته‌ بۆ سلێمانیش هاتووه‌: په‌نده‌كان به‌شی 8 ژماره‌ 22 و 23 ( خوداوه‌ند له‌ سه‌ره‌تای به‌دیهێنانه‌كه‌ی منی دروستكرد , هه‌ر له‌ كۆنه‌وه‌ له‌ پێش كاره‌كانی، له‌ ئه‌زه‌له‌وه‌ من دامه‌زراوم له‌ سه‌ره‌تاوه‌ له‌ پێش زه‌وی ) ئه‌گه‌ر وابێت به‌ڵگه‌ی خوداوه‌ندی سلێمان زۆر به‌ هێزتره‌ له‌ هی عیسا چونكه‌ ئه‌گه‌ر پێش له‌ دایكبونی ئیبراهیم بێت سلێمان پێش زه‌وی و كاره‌كانی خودایه‌. جارێكی تر زۆر نموونه‌ی تریش له‌ لامان هه‌یه‌ به‌ڵام نامه‌وێت بابەت زۆر درێژ ببێت. دواتر سایته‌كه‌ داهێنانێكی تر ده‌كات و ده‌نووسێت: (یۆحەنا دووبارە خوای

هاوبه‌شی بكه‌ له‌ گۆگل پله‌س

About kurdishtutorials

0 comments: