لێكۆڵینەوەیەكی نوێ‌ لەسەر بوونی ژیان لەدوای مردن بڵاوكرایەوە



ئەوەی لە قورئان باسكراوە زانستیش سەلماندی
لێكۆڵینەوەیەكی نوێ‌ لەسەر بوونی ژیان لەدوای مردن بڵاوكرایەوە




خەڵك- بەشی هەواڵزانا و پزیشكانی كەنەدا گەیشتن بە یەكەم بەڵگەی زانستی لەسەر بوونی ژیانی دووەم بۆ مرۆڤ لە دوای مردنی وەك ئەوەی لە قورئانی پیرۆزدا جەختی لەسەر كراوەتەوە، بەوەی مردن كۆتایی ڕێگە نیە. بەگوێرەی لێكۆڵینەوەیەكی نوێ، كە زانایان و پزیشكانی كەنەدا ئەنجامیان داوە و لە ڕاپۆرتێكدا ڕۆژنامەی (دەیلی مەیل)ی بەریتانی بڵاویكردۆتەوە، گەیشتوونەتە ئەو بڕوایەی ژیانی دووەمی مرۆڤ دوای مردن دەستپێدەكات.
زانا و پزیشكەكان لە توێژینەوەیەكدا، كە لە زانكۆی "غرب اونتاریو" لە كەنەدا ئەنجامیان داوە، بۆ یەكەمجار سەركەوتووبوون لەوەی ئەو ئاماژە و شەپۆلانە بدۆزنەوە، كە لە مێشكی مرۆڤێكی مردووەوە دەردەچێت لە كاتێكدا ئەو مرۆڤە مردووە و دڵیشی لە لێدان كەوتووە.

وتوشیانە، "ئەو ئاماژە و شەپۆلانەی لە مێشكی مرۆڤێكی مردووەوە دەردەچن بەهەمان شێوەی ئەو ئاماژانەن، كە لە مێشكی مرۆڤێكی خەوتووەوە دەردەچن" وەك ئەو پزیشكانە دەڵێن: "گەیشتوینەتە ئەو بڕوایەی ئەو كەسەی دەمرێت پەیوەندی لەگەڵ دەورووبەری دەپچڕێت، بەڵام دەچێتە ژیانێكی نوێ‌ و تەواو جیاوازەوە" كە ئەمەش بە تەواوی بەڵگەكانی ناو قورئانی پیرۆز دەسەلمێنێت.


پزیشكەكان وتویانە، "ئەو شەپۆلانە شتێكی ناسروشتین و ناتوانین شییان بكەینەوە" و جەختیشیان كردۆتەوە، ناتوانن بە تەواوی و بە ڕوونی بزانن ئەو چالاكیانە چییە، كە مێشكی مرۆڤ دوای مردن ئەنجامی دەدات، بەڵام وەك خۆیان وتویانە، "شەپۆل و ئاماژە دوای مردنیش لە مێشكی مرۆڤەوە دەردەچن و ئەمەش بەڵگەی تەواوە لەسەر بوونی ژیان دوای مردن".

هەر بەگوێرەی ڕاپۆرتەكە، ئەو زانا و پزیشكانە لە چوار حاڵەتیان كۆڵیوەتەوە، كە لە سێ‌ حاڵەتیاندا بینیویانە مێشك بەردەوام كاردەكات دوای وەستانی دڵ و كاتێك مرۆڤەكە مردووە، بەڵام لە یەك حاڵەتدا بینیویانە مێشك زۆر بە ڕوونی و دوای مردنی كەسەكە كاری كردووە و ئاماژەكانی تەواو لای پزیشكەكان ڕوون بوە.


سه‌رچاوه‌:
http://www.xelk.org/detailnews.aspx?jimare=30340&babet=important&relat=5069


هاوبه‌شی بكه‌ له‌ گۆگل پله‌س

About kurdishtutorials

0 comments: